تەقە لە کۆنسوڵخانەى عێراق لە ئیستەنبۆڵ کرا
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (22/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکراى کردووە، سعات نۆى شەوى رابردوو لە لایەن چەند سوارماتۆڕێکەوە تەقە لە باڵەخانەى کۆنسوڵخانەیان لە ئیستەنبۆڵ کراوە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.
وەزارەتى دەرەوە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە تەقەکەرەکان هەشت گولەیان ئاراستەى باڵەخانەکە کردووە.
لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، دەسەڵاتدارانى تورکیا شەقامەکەیان داخستووە و بە ئامادەبوونى نوێنەرى نێردەى دیپلۆماسى عێراق دەستیان بە لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەى بەڵگەکان کردووە.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەرەوام دەبن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى تورکیا بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدارانى ئەو کەسانە و لێپرسینەوە لەگەڵیان، سوپاسى بەدەمەوە هاتنى خێراى دەسەڵاتدارانى ئەمنى تورکیا دەکات بۆ گرتنەبەرى رێکارەکان.
وەزارەتى دەرەوە ئاماژە بەوەش دەکات، بەگوێرەى رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، رێکارە ئەمنییەکان بایەخى تایبەتى بۆ پارێزگارى لە نێردە دیپلۆماسییەکان هەیە.
رووداوى تەقەکردن هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان لە ئیستەنبۆڵ و شارەکانى تورکیا دژ بە دەستیگرکردنى ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment