شاندی دەم پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند تورکیە

نوچە نێت

شاندی دەم پارتی دوێنێ سەردانی ئیمراڵیان کرد و لەگەڵ ئۆجەلان نزیکەی چوار کاتژمێر کۆبوونەوە، لەدوای کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایانگەیاند، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەو پرۆسە نوێیەی دەستپێکردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێگای ئاشتیانە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23/کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، دوێنێ هەریەک لە سوی سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان. وە کۆبوونەوەکەیان نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، کەمێک لەمەوبەر شاندی دەم پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕاگێندراوێکدا بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگێندراوەکەی شاندی دەم پارتی، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەم پرۆسە نوێیەی دەستیپێکردووە بۆ پرسی کورد بە رێگەی ئاشتیانە، هەروەها لەدوای تەواوبوونی کارەکانی بڕیارە بەڕای گشتی ڕابگەیەنێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا شاندەکە ئاماژەیان بەمەش داوە، "لە دیدارەکەدا ڕێبەڕی پەکەکە هاوخەمی خۆی بۆ ڕووداوەکەی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی گراند کارتاڵ لە بۆڵو راگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان راگەیاند وە هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست."
هەروەک لەڕاگەیێندراوەکە هاتووە شاندی دەم پارتی دەشڵێن، "لەم پرۆسەیەدا هەموو بەیەکەوە بە ئازادانە دەژین، بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی باش چاوەروانی هەوڵی تەواوی هەموو چین و توێژەرەکانی کۆمەڵگەین، وە کۆبوونەوەکانیشمان بۆ ئیمراڵی بەردەوام دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین