رووسیا هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان رەت دەكاتەوە
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لە ماوەی رابردوو بەرپرسانی توركیا لێدوانی توند لەسەر ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەدەن، رووسیا ئەو هێرشانەی رەتكردۆتەوە و ئەمەریكاش هەڵوێستی روون نییە.
دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئاهەنگی (101) ساڵەی دامەزراندنی كۆماری توركیا رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتوو ئەنقەرە بۆشاییەكانی پشتێنەی ئەمەنی لە سنوورەكانی لەگەڵ سووریا پڕدەكاتەوە، وەزارەتی بەرگری توركیاش جەختی لەسەر ئەوە كردووە، بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و مافی بەرگری لەخۆمان لە هەر كاتێك بێت سوپای توركیا دەتوانێت هێرشەكانی دەست پێبكات.
ئەردۆغان ئەو لێدوانانەی لە چەندین بۆنە دووبارە كردۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی پرسیار لەسەر ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو ئۆپراسیۆنە بەر لەوەی سیاسەتی ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا روون بێتەوە، ئەوە جگە لە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە كاركانی ناو سووریا لە پێش هەموویانەوە رووسیا.
رەخنەی ئۆپۆزسیۆن لە حكومەت
ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای كۆتاییهێنان بە كێشەی پەنابەرانی سووریا دەكات، لە رێگەی پەلەكردن لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق، حكومەتی توركیاش بە یاریكردن بە خوێنی سەربازەكانی تۆمەتبار دەكەن.
ئۆزگور ئۆزال، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری رایگەیاند، ئێمە دەزانین ئەو ئۆپراسیۆنەی باكووری سووریا لەپاڵ سوپای نیشتیمانی سووریا جێبەجێ دەكرێت، نەك لە سوپای توركیا.
سەرەڕای پاڵپشتی ئەمەریكا هەڵبژاردنی ناوخۆی ناوچەی ئیدارەی خۆسەری كوردی لە باكوور و رۆژهەڵاتی توركیا بەهۆی رەخنەكانی توركیا هەڵوەشایەوە، بەڵام حكومەتی هاوپەیمانی گەل (پارتی دادوگەشەپێدان و بزووتنەوەی نەتەوەیی) ئێستا یاریەكی دیكە دەكەن، لە رێگەی داواكردن لە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكاران بێت لە پەرلەمانی توركیا قسە بكات و رێكخراوەكەی هەڵوەشێنێتە و كۆتایی بە تیرۆر لە توركیا بهێنێت.
ئۆزاڵ دەشڵێت، "ئەگەر ئۆجەلان هاتە پەرلەمان كارتی هەڵبژاردنەكان لە باكووری سووریا دابەش دەكات، حكومەتی توركیاش داوا لە سوپای نیشتیمانی سووری دەكات، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی جێبەجێ بكات، حكومەتی توركیا یاری رۆلێتی رووسی، یاخود بۆكری ئەمەریكی بە خوێنی سەربازەكانمان مەكەن.
رووسیا رەتی دەكاتەوە چاوەڕوانی دۆناڵد ترەمپ دەكەن
رووسیا راشكاوانە ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازیی توركیای لەناو خاكی سووریا رەت دەكاتەوە، ئەلیكسەندەر لاڤرنییڤ، نێردەی رووسیا بۆ سووریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی توركیا لەناو خاكی سووریا مایەی قبووڵكردن نییە، چونكە ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنە لێكەوتەی نەرێنی لەسەر سووریا دەبێت، چارەسەر نییە، بەڵكوو كێشەی لێ دەكەوتەوە، لەوانەشە لایەنەكانی وەك هەیئەی تەرحریری شام سوودمەند دەبن.
سەبارەت بە ئەمەریكاش تاوەكوو ئێستا روون نییە هێزەكانی ئەمەریكا كە پاڵپشتی هەسەدە و یەكینەكانی پاراستنی گەل دەكەن، تاوەكوو ئێستا روون نییە لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ هێزەكانی ئەمەریكا لە خاكی سووریا دەكشێنێتەوە، یاخود نا.
مۆسكۆ و واشنتن دوو وڵاتن گرەنتی مانەوەی دۆخی باكووری رۆژهەڵاتی سووریان، ئەوەش لە میانەی ئەو لێكتێگەیشتنەیە لەگەڵ توركیا بۆ كۆتایهێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی كانی ئاشتی لە مانگی تشرینی یەكەمی (2019) كە لەدوای چەند رۆژێك لە دەستپێكردنی ئەمەریكا و رووسیا بەڵێنیان دا یەكینەكانی پاراستنی گەل لە سنوورەكانی سووریا بە دووری (30) كیلۆمەتر دووربخەنەوە، هێزەكانی توركیا و رووسیا رووماڵی سنوورەكانی باكوور و باشووری ئەو ناوچەیە بكەن بۆ گرەنتی لێتێگەیشتنی ئەنقەرە ــ مۆسكۆ.
توركیا لە ئەمەریكا و رووسیا نیگەرانە
لەدوا لێتێگەیشتنی ئەمەریكا و رووسیا ئەنقەرە هەردوو وڵات تۆمەتبار دەكات، بەوەی پاڵپشتی ئەمەریكی یەكینەكانی پاراستنی گەل دەكات، ئەوەش لە كاتێدایە توركیا بە باڵی پارتی كرێكارانی دادەنێت.
ئەردۆغان سەبارەت بە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ گوتی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە پیرۆزبایی سەركەوتنم لێی كرد، داواشم لێكردووە پاڵشتییەكانی بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات لە باكووری سووریا رابگرێت، هەروەك جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، توركیا سستی نانوێنێت لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێك بۆ هەر ئۆپراسیۆن بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی سنوورەكانی.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوەكردەوە، ئەگەر ئەمەریكا بڕیاری كشانەوە بدات، ئەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسەش دەكەن.
لە لایەكی دیكەوە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری توركیا پێیوایە ترەمپ لە خولی پێشووی سێجار بەڵێنی كشانەوەی هێزەكانی لە سووریا داوە، لەم خولەش تەكەز دەكاتە سەر ئەو پرسە.
نامیق دۆروكان، چاودێری سیاسی توركی، باس لەوە دەكاتەوە رووسیا هەڵەسەنگاندی بۆ ئۆپراسیۆنەكەی توركیا كردووە بە قبووڵنەكراوی داناوە، ئەوەش لە كاتێكدایە ترەمپ سەرقاڵی مایك واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكایە و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەیە، ئەو دوو كەسایەتییە لەوانەن بەرگری لە مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا دەكەن.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر باشووری سووریا زیاد كردووە، لە لوبنانیش بەردەوامە لەسەر هێرشەكانی بۆ سەر حزبوڵڵا، كاریش دەكات بۆ گوتستنەوەی ئەو جەنگە بۆ خاكی سووریا.
لەو راگەیێندراوەی لە كۆبوونەوەی (22)ی ئاستانە بڵلوكراوەتەوە بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریا، جەخت لەسەر كۆتییهێنان بە جەنگی ناوخۆی سووریا و نیگەرانی هاوبەش لەسەر هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی ئەو جەنگە و كاركردنی پێكەوە بۆ وەستان دژ بە ئەجێندای جیاخوازی دەكات.
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment