نهێنى پشت لێدوانەکانى دەولەت باخچەلى ئاشکرا دەبێت وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد 

دەولەت باخچەلى، سەرۆکى پارتى نەتەوەیى، پێشتیوانى لە کاندیکردنەوەى ئەردۆغان دەکات بۆ ئەوەى لە هەڵبژادنى (2028) بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا خۆى کاندید بکاتەوە.
ماڵپەڕی (T24) لە راپۆرتێکدا تیکش دەخاتە سەر لێدوانەکانى، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێگەیکی نوێ بدۆزێتەوە بۆ کانیدبوونی ئەردۆغان، هەوڵی نزیک بوونەوەی لە کورد و هەموارکردنەوەی دەستوور نیشانەیەکە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەردۆغانی، هەروەها داواکاری ئۆپۆزسیۆن بۆ "هەڵبژاردنی پێشوەختە" هێمایەکەک دەبێت، لەلایەکی تر ئەردۆغان بەئاشکرا دوێنێ رایگەیاند، "ئەگەر خودا تەمەن بدات و میللەتەکەشمان رێگەمان پێبدات، ئێمەش بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی تورکیا."
یوجەل کایائۆغڵو، ڕۆژنامەنووس لە ئاشکرای کردووە، لەپشت کورسیەکانی ئەکپارتی بۆچوونی ئەرێنی هەیە بۆ هەوڵەکانی باخچەلی بۆ ئەوەی ئەردۆغان کاندید بکەنەوە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەئێستادا ئەکپارتی دوو ڕێگەی  لەبەردەستە، یەکەمیان هەمووارکردنەوەی دەستوور، دووەمیان دەبێت پەرلەمان بڕیار لەسەر هەڵبژاردن بدات بەڵام ئەکپارتی بۆ ئەو بڕیارە دەنگی تەواوی نییە، پێویستی بە دەنگی ئۆپۆزسیۆنە، ڕێگەی دووەم بۆ ئەو پارتە ئاسانترە چونکە هەڵبژاردنی پێشوەختە پێشنیاری ئۆپۆزسیۆنە ناتوانن خۆیان لێبدزنەوە، هەروەها لە ئێستادا هیچ بڕیارێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەنییە تاوەکو ساڵی (2028)، بەڵام ئەگەر پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات دەتوانڕێت لە ساڵی (2027) دەست بەگفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی ئەردۆغان دووبارە خۆی کانیدبکاتەوە." 
مورات یەتکین، ڕۆژنامەنووس و  نوسەری تورکیا ئاماژە بە لێدوانێکی ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، "ئەردۆغان بەڕواڵەت بۆ میراتگری ئەتاتورکە، وە جێگەی خۆی لە لۆژیکی کۆکردنەوەی بەرەی ناوخۆ دا دەبینێتەوە، جەهەپە دەیەوێت دڵسۆزی خۆی بەرامبەر سەرۆکی شارەوانییەکانی دەم پارتی دەربڕی کە قەیوومیان لە شوێنیان داناوە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ هاوکاری لەگەڵ دوژمن وە کاریگەری  بەرامبەر هەیە لە هەنگاوەکانی سیاسی و سەربازیی."
یەتکین ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەردۆگان هەنگاوی جددی دەنێت لە ڕووی سیاسی و سەربازیی لەوبارەیەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاشکرای دەکات، "هەرچەندە ئەردۆغان ناوی سەرۆکی جەهەپە بە "چەتەی دەریای ناودەبات" لەگەڵ ئەحمەد تورکی سەرۆکی شارەوانی مێردین، بەڵام ئۆزەل لەکاتی لێدوانەکانی لە دژی ئەردۆغان بە بەرێز ئەردۆغان ناوی دەبات وەک بیەوێت دەرگایەکی کراوە لەنێوان جەهەپە و ئەکپارتی بەجێبهێڵت."
ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشڵێت، "قسەکانی باخچەلی لەو بارودۆخەدا نابێت لەیادبکرێت کە دەڵێت هەموو شتێک پێویستی بە دەستورێکی نوێیە لە تورکیا بۆ ئەوەی دووبارە ئەردۆغان ببێتەوە کاندید، ئەگەر ئەکپارتی ئامانجی ئەوەبێت تورکیایەکی بەهێز لە ناوچەکە بنیات بنێت بۆ پێگەیەکی بەهێزتر لە پێکهاتەی سیاسی و سەربازی لە جیهان و بیەوێت ئەو یاسایە بخاتە نێو دەستوری نوێوە و بەو بیانووە ئەردۆغان کاندید بکاتەوە ئەوکات شەرمەزارییەکی گەورەیە هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ ئەو پارتەش."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین