پلانی ڕووسیا و کۆریای باکوور دژ بە ئۆكراینا ئاشكرا دەبێت
نوچە نێت
ئا: سنوور یاسین
لە مانگی حوزەیرانەوە باس لە زیادبوونی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور دەکرێت بەتایبەت لە ڕووی سەربازییەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی کۆریای باکووری کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
سەبارەت بەم پرسە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاشکرای دەکەن ڕووسیا پلانی هەیە لە (27-28)ی ئەم مانگە هێزەکانی کۆریای باکوور بنێرێت بۆ مەیدانی جەنگ تاوەکو لە دژی وڵاتەکەمان شەڕ بکەن، داوا لە هاوپەیمانان دەکەین وەڵامی ئەم هەنگاوە توندوتیژییانە بدەنەوە، فشار بخەنە سەر مۆسکۆ و پیۆنگیانگ".
ڕۆژی دووشەممە (14/10/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "جەخت لەسەر پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان دەکەینەوە، بە پێویستییەکی گرنگی دەزانین کە هەنگاوە لە پێشینەییەکانی کارەکانمان بێت".
سەرۆکی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "پێویستە بزانین کە قوڵبوونەوەی هاوپەیمانێتی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکوور زیادی کردووە، هاوپەیمانێتییەکەیان لە گواستنەوەی چەکەوە بۆ ناردنی هێز بۆ شەڕکردن لە پاڵ ڕووسیا پەرەی سەندووە".
زیلینسکی دووپاتی کردووەتەوە ، "پێویستە لەم دۆخەدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان زیاتر پەرە پێبدەن. بەرەکانی پێشەوەی جەنگ پێویستی بە پشتیوانی زیاترە، داوای توانای سەربازی زیاتر دەکەین بۆ فشار خستنە سەر ڕووسیا و ڕێگری کردن لە فراوان بوونی ململانێکان".
زیلینسکی جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئاشتی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگەی هێزەوە بەدی دێت، دەبێت وڵاتان بزانن کەی چ جۆرە بڕیارێک دەدەن"،
لە بەرامبەردا سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "وڵاتانی ڕۆژئاوا چەند جارێک ڕایانگەیاندووە، "ئۆکراینا بە ناتۆ یان بەبێ ناتۆ ئاسایشی خۆی مسۆگەر دەکات، بەڵام ئەوان ڕاستییەکان دەزانن، دڵنیان ئەم جۆرە پەیوەندییانە لەگەڵ رووسیا سوودی نابێت بۆیان".
ڤلادێمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەشڵیت، "ڕووسیا بڕیار دەدات هێزەکانی کۆریای باکوور بەکار بهێنێت یان نا، ئەگەر ئۆکراینا بیەوێت بچێتە ناو ناتۆوە، مۆسکۆ ئەوەی دەیەوێت دەیکات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی".
سەبارەت بەم بابەتە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "لایەنی کەم (3) هەزار سەربازی کۆریای باکوور لەم مانگەدا گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا، هێشتا ڕوون نییە چی دەکەن، بەڵام ئەگەرێکی زۆرە بەشداری شەڕ بکەن دژی ئۆکراینا".
ڕۆژی چوارشەممە (23/10/2024) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بلاویکردەوە، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گوتی، "ئێمە پێشبینی دەکەین لە سەرەتا تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، کۆریای باکوور (3) هەزار سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا گوستووەتەوە".
جۆن کێربی گوتیشی، "هێشتا نازانین ئەم سەربازانە لەگەڵ سوپای ڕووسیا شەڕ دەکەن یان نا، دوای تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنان، ئەو سەربازانە دەتوانن گەشت بکەن بۆ ڕۆژئاوای ڕووسیا و پاشان بەشداری شەڕ بکەن لە دژی سوپای ئۆکراینا، ئەمەریکا حکومەتی ئۆکراینای ئاگادار کردووەتەوە، لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان گفتوگۆ و ڕاوێژی نزیک دەکەین.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گوتیشی، "پەنابردن بۆ کۆریای باکوور بۆ بەدەستهێنانی هێزی مرۆیی نیشانەی لاوازی کریملینە نەک بەهێزی، ئەم هەنگاوە پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، "پشتڕاستی کردەوە کە کۆریای باکوور هێزەکانی بۆ ڕووسیا ناردووە".
ئۆستن گوتیشی. "بەڵگەمان بینیوە کە سەربازانی کۆریای باکوور چوونەتە ڕووسیا، بەڵام جارێ ماوە بە تەواوی ببیندرێت چی دەکەن، ئەمەریکا هێشتا لە هەوڵدایە بزانێت کۆریای باکوور چ ڕۆڵێک دەگێڕێت
وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، "ئەگەر هێزەکانی کۆریای باکوور ئامانجیان شەڕکردن بێت دژی ئۆکراینا، ئەوا مەبەستیان بەشداریکردنە لەم جەنگەدا لە جیاتی ڕووسیا، ئەمە بابەتێکی زۆر زۆر جدییە و کاریگەری لەسەر ئەوروپا نابێت بەڵکو کاریگەری لەسەر وڵاتانی تر دەبێت".
جێگای ئاماژە پێدانە لە چەند مانگی ڕابردوودا، مۆسکۆ و پیۆنگیانگ زیتر برەویان دا بە هاوبەشییە سەربازییەکانیان دژ بە ئەمەریکا، پەرەسەندنی هاوپەیمانێتییەکەیان بەرپرسانی کیێڤ و واشنتنی نیگەران کردووە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی چەند جارێک هۆشداری داوە لەوەی کە هێزەکانی کۆریای باکوور لە جیاتی ڕوسیا بەشداری شەڕەکە دەکەن، هەفتەی ڕابردوو لە لووتکەی ناتۆدا گوتی "(10) هەزار سەرباز و کارمەندی تەکنیکی ئامادە کراون".
دەزگای هەواڵگریی سەربازی ئۆکراینا دەڵێت، "یەکەم یەکەی کۆریای باکوور کە لە ڕووسیا مەشقیان پێکراوە لە ناوچەی کورسک جێگیر کراون کە ناوچەیەکی سنووری ڕووسیایە، هێزەکانی ئۆکراینا لە مانگی ئابدا بەشێکی خاکی ڕووسیایان داگیر کرد".
سەرچاوەیەک لە هەواڵگریی ئۆکراینا پێشتر ڕاگەیاندبوو، "ژمارەیەکی کەم لە سەربازانی کۆریای باکوور لەگەڵ سوپای ڕووسیا کار دەکەن و زۆربەیان بۆ یارمەتیدان لە ئەندازیاری و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەسەر بەکارهێنانی تەقەمەنی هاتوون".
هەروەها دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "کۆریای باکوور (1,500) سەربازی ناردووە بۆ مەشقپێکردن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment