تورکیا لە کیشوەرى ئەفریقیا جێگەى فەرەنسا دەگرێتەوە
نوچە نێت
وەگێرانى: ئیسماعیل تەها
فرانكفۆنی رۆیشتوو و عوسمانی شوێنى دەگرێتەوە، وشەگەلێك دەكرێت لە دیمەنی سەربازی لە رۆژئاوای ئەفریقیا كورتبكرێتەوە، بە دیاریكراوی لە وڵاتانی ساحل، كە لەگەڵ دەركردنی فەرەنسا لەو وڵاتانە توركیا بە هێزەوە شوێنى گرتەوە.
تورکیا بەم دواییە گرێبەستەكانی چەك و هاوبەشی بەرگری لە رۆژئاوای ئەفریقیا واژۆکردووە، رووێكە لە رووەكانی فراوانخوازی دیپلۆماسی و فراوانبوونی هەژموونی ئەنقەرە بۆ كێبڕكێ لەگەڵ هێزە جیهانییەكان، لە سەرووی هەمووشیانەوە فەرەنسا، كە ماوەیەكی زۆرە باڵادەستە بەسەر ناوچەی ساحیلی ئەفریقیی، كە كەوتۆتە چوارچێوەی بازنەی دەسەڵات و میراتی داگیركاری كۆنی.
توركیا چۆن لە رێگەی پیشەسازی پێشكەوتووی لەو ناوچەیە پێگەی خۆی فراوان كرد، بۆچی پاریس پێی وابوو ئەو فراوانییەى تورکیا دەبێتە هەڕەشە بۆى؟
"ئاك سەنگور" بۆ ئەنگۆلا
لە كۆتاییدا ئەنقەرە توانی گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ لواندا، پایتەختی ئەنگۆلا واژۆ بكات، كە وڵاتێكە دەكەوێتە سەر كەناراوەكانی رۆژئاوا لە باشووری ئەفریقیا، لەڕووی فراوانى رووبەرەوە بە حەوتەمین وڵاتی ئەفریقیا دادەندرێت.
لە حەوتی مانگی رابردوو گۆڤاری ئەفریا ئینلیجنسی فەرەنسی بڵاوی كردەوە، پیشەسازی بەرگری ئاسمانی توركیا ئامادەیە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئەنگۆلا بدات.
ئەنقەرە چەند فڕۆكەیەكی جۆری ئاك سەنگۆری داوە بە لاواندا، كە یەكێكە لە دیارترین و نوێترین فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا.
پێشتر لواندا قەرزی لەچین كردووە، ئەو قەرزانە وایكرد چەند مانگێك مەشقەكانی توركیا بە سوپای ئەو وڵاتە دوابخات، نەهێشتنى بەربەستى قەرزەکان ئەنقەرە لەو ناوچەیە دەستی بە مەشقكردن بە سوپای لواندا كردووە.
ئەو گۆڤارە فەرەنسییە باس لەوە دەكاتەوە تەكنیككارانی پیشەسازی ئاسمانی توركیا لەو چەند مانگەی دوایی سەردانەكانیان بۆ بنكەی فۆركاس ئەرداماس لە ئەنگۆلا چڕكرۆتەوە، بۆ ئەوەی مەشق بەو كەسانە بكەن كە لە داهاتوو كار بە فڕۆكەی هێرشبەری "ئاك سەنگور" دەكەن.
گۆڤارەكە باس لەوەش دەكات لەو گرێبەستە باس لە ژمارەی ئەو فڕۆكانە نەكراوە، بەڵام وا پێدەچێت لای كەمی سێ فڕۆكە لەگەڵ وێستگەیەكی زەمینی رادەست كرابێت.
فڕۆكەی ئاك سەنگور درێژەیەكەی 24 مەترە، سوپای ئەنگۆلی بۆ جێبەجێكردنی لێدانی ورد بەكاری دەهێنێت، ئەوە جگە لە ئەركە هەواڵگریی و چاودێرییەكانی كە بۆ چالاكی دەریاوانی بەكاری دەهێنێت.
ئەو گرێبەستەی ئەنگۆلا لەگەڵ كۆمپانیای پیشەسازی بە بڕی (93) ملیۆن دۆلار لە رێگەی كۆمپانیای Simportex حكومی بۆ چەكداركردنى هێزە چەكدارەكانی سەربە ئەنگۆلایە واژۆكرا.
ئەو گرێبەستە لەدوای بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتە ئەنجام درا، كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2021) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا سەردانی ئەنگۆلای كرد.
جگە لە ئەنگۆلا كۆمپانیای پیشەسازی ئاسمانی توركیا فڕۆكەی "ئاك سەنگۆر"ی بۆ دوو وڵاتی دیكەی ئەفریقیا رەوانە كردووە.
لە (2022) جەزائیر داوای شەش فڕۆكەی لەو جۆرەی كردووە، ئەوە لە كاتێدایە هێزە ئاسمانییەكانی چاد یەك فڕۆكە بە كاردەهێننن، كە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گەیشتە نەجامینا.
تانكی كوت دیڤوار
لە ئەنگۆلاوە بۆ كوت دیڤوار، پیشەسازی سەربازی توركیا لە وڵاتی فرانكفۆنیە كە دەكەوێتە سەر كەرناوەكانی ئەفریقیا، ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵات لەگەڵ غانا هاوسنوورە، لە رۆژئاوا لەگەڵ غینیا و لیبیریا، لە باكوور لەگەڵ مالی و بۆركینا فاسۆ، جگە لەوەی لە باشوور دەكەوێتە سەر كەنداوی غینیا و زەیای ئەتڵەسی.
لە سەرەتای ئەیلوولی ئەمساڵ كۆمپانیای ئۆتۆكاری توركی دوو گرێبەستی بۆ درووستكردنی تاكی نوێی بۆ سوپای كوت دیڤواری بە سەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ لاسینا دۆمبیا و سوپای ئیڤواری بە سەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ ئەلكسەندەر ئابالۆ توری واژۆ كرد.
بڕیارە ئەو كۆمپانیایە (10) تانك لە جۆری "كوبڕا2" بدات بەسوپای كوت دیڤوار، ئەوەی دیكەش بۆ سوپای دۆمبیا بێت، ئەوەش بە پلەی یەكەم بۆ پارێزگاری لە مین و بۆسە بەكاریان بهێنێت.
بە درێژایی ئەو چەند ساڵەی رابردوو كۆمپانیای ئۆتۆكار بووە سەرچاوەیەك بۆ سوپای ئیڤواری، نزیكەی (60) تانكی "كوابڕا2"ی رەوانەی ئەو وڵاتە كردووە.
گرێبەستی یەكەم سەبارەت بە ئامێرەكانی گواستنەوە بوو بۆ هێزەكانی ئاشتی ئیڤواری كە لەگەڵ نێرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەقامگیری لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، كە ئێستا وەك هێزی خێرا لە ناوچەی بریان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا.
لە كاتی بوونی ئەندامانی كۆمپانیای توركی لە ئەبیدجان، پایتەختی ئیڤواری، خشتەی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە چوارچێوەی تیمێكی سەربازی توركیا پێشنیاركرد.
فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ نەیجەر
هەروەك كۆمپانیاكانی پیشەسازی بەرگری توركیا پەڕینەوە بۆ نەیجەر، كە وڵاتێكە گۆشەگیرە لە رۆژئاوای ئەفریقیا.
لە (10/10/2024) رۆژنامەی (7 خەبەری) توركی رایگەیاند، حكومەتی ژەنەڕاڵ عەبدورەحمان چیانی نزیكە كۆتایی بە گرێبەستی كڕێنی پێشوەختە لە كۆمپانیای فڕۆكەی بێفرۆكەوانی توركی Lentatek بهێنێت.
ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر لە قۆناغەكانی كۆتایی روونی كردەوە كە بە بڕی (80) ملیۆن یۆرۆ گرێبەستیان لەگەڵ توركیا واژۆكردووە، كە پێنج فڕۆكەی جۆری Karayel-SU لەخۆ دەگرێت كە تایبەتە بە چاودێری و هێرش، لەگەڵ وێستگەیەكی كۆنتڕۆڵ و پێداویستی پەیوەست وەك سیستەمی پەیوەندییەكانی مانگی دەستكرد و پێداوییستی دیكە.
گۆڤاركە باسی لەوەش كردووە حكومەتی چیانی دەستی بە وەبەرهێنان لە هەناردەی نەوتی خام لە رێگەی بەنین كردووە، ئەویش بۆ پارەداركردنی گرێبەستە سەربازییەكانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی وەك توركیا.
ئەنجوومەنی سەربازی نەیجەر دەیەوێت لە سەرەتاوە فڕۆكەی جۆری تی بی 2 ی بێفڕۆكەوان لە كۆمپانیای بایكاری توركی بكرێت، لە مانگی ئایاری ساڵی (2022) ئەو كۆمپانیایە لەسەردەمی محەمەد بازوم، سەرۆكی وڵات كە لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوو خۆی و خێزانەكەی دەستبەسەركران شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كڕی.
ئەو ئەو گرێبەستەی ئەنجوومەنی سەربازی پەكخست ئەو گومانە بوو، كە بایكار نرخی زیاتری لەو گرێبەستە سەپاندووە، پاشان ئەنجوومەنی سەربازی هەواڵی دا داوا لە كۆمپانیای MALHAT بەریتانی بكات، كە سەر بە كۆمەڵەی EDGE ئیماراتییە، كە لەگەڵ چەند كۆمپانیەكی چەكی توركی هاوبەشن.
دەستوەردانی فەرمی
ئەو كێشەیە لە كاتی سەردانی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم كالن، سەرۆكی دەزگای میت و هالوك گۆرگۆن، سەرۆكی ئاژانسی پیشەسازی سەربازی توركیا لە مانگی تەمووز ئەمساڵ بۆ نیامی پایتەختی نەیجەر چارەسەر كر، دواى ئەوەى ئەونجوومەنى سەربازیى ئەو وڵاتە چەند داواکاریەکى دیکەیان پێدواویستى سەربازیان خستەبەدەم شاندی توركیا ئەو كێشەیەش چارەسەركرا.
هەروەها ئەنجوومەنی سەربازی لە رێگەی كۆمپانیای Kibitya Solutions نەیجری داوای چەكی زیاتری لە بەرپرسانی توركیا كرد.
پێشتر لیوا موسا سالاو بەرمۆ، سەرۆكی سوپای نەیجیری لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ داوای فڕۆكەی بچووكی جۆری HBR30-E لە كۆمپانیای Z-Sistem كردووە، بۆ ئەمەش بۆرمۆ بە فەرمی كۆمپانیای Kibitya راسپارد كە دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیای Lentatek بكات بۆ گەیشتن بە خاڵی كۆتایی.
لە كۆتاییدا هەژموونی سەربازی توركیا گەیشتە نەیجەر، كە چەندین ئاڵەنگەری قوورسی لە بەرەنگاربوونەوەی رێكخری تیرۆرستی داعش لە رۆژئاوای بیابانی گەورە و لە رۆژهەڵات گرووپی بۆكۆ حەرام رووبەروو دەبۆوە.
لە مانگی تەمووزی (2020) نەیجەر رێككەوتنی سەبارزی گرنگی لەگەڵ توركیا واژۆكرد، ئەوەش پێشێنییەكی گەورە بوو لە ناوچەكانی هەژموونی فەرەنسا بوو.
بە هەمان شێوە نەیجیریا بە گەورەترین وڵاتی ئەفریقیا لە رووی دانیشتوانەوە دادەندرێت، بەرهەمی نەوتی خام و هەناردەی نەوتی هەنگاوی گرنگی بڕیووە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ توركیا.
لە 2018 هەردوو وڵات رێككەوتنی هەماهەنگیان لە بواری مەشقی سەربازی واژۆ كرد، بە ئامانجی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی و بەرەنگاربوونەوەی چەتە دەریاییەكان و درووستكردنی بارەگای هاوبەش، بەڕێوەچوونی مانۆڕی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی شاندی سەربازی و رەوانەكردنی چاودێرانیان بۆ چاودێریكردنی مانۆڕە سەربازییەكانیان.
پاریس ترسی هەیە
زیادبوونی چالاكی سەربازیی توركیا لە وڵاتانی سەر كەنارەكانی ئەفریقیا ترسی لای فەڕەنسا زیاد كرد، كە هێزێكی كۆڵۆنیالیزمی كلاسییكە لەو ناوچەیە.
لە (20/ تشرینی دووەم/2020) ئیمانوێل ماكرۆن، لە دیدارێكی لەگەڵ گۆڤاری جۆن ئەفریك توركیای بە گرتنەبەری ستراتیژێك تۆمەتباركرد، كە ئامانج لێی جووڵاندنی هەستی دژایەتی بۆ توركیا لە ئەفریقیا و قۆستنەوەی نەهامەتی قۆناغی دوای داگیركارییە.
ماڵپەڕی (trt)ى توركى لە نۆی حوزەیرانی ساڵی رابردوو بڵاوی كردەوە، ئەنقەرە بۆتە قیبلەی سەركردەكانی ئەفریقیا، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی لە پاریس تووڕەن، یاخود لە بازنەی فەرەنسی دەرچوونە، لە هەمان كاتدا رەجەب تەیب ئەردۆغان ستراتیژێكی جیاوازی لە رۆژئاوای ئەو كیشوەرە گرتەبەر.
لە (2022) لوتكەی توركیا بە بەشداری (17) سەرۆك و (102) وەزیر بەرێوەچوو، بە نموونەی سەركەوتنی دیپلۆماسیەتی توركی لە هەوڵەكانی بۆ هاوبەشی لەگەڵ ئەفریقیا دادەندرێت.
لە (27)ى نیسانى (2021) ماڵپەڕى ئینساید ئۆفەرى ئیتاڵى راپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە، کە باس لەوە دەکات عوسمانییەکان جارێکى دیکە گەڕانەوە بۆ کیشوەرى ئەسمەرەکان (ئەو زاراوەى بەکارهێنابوو، ئەوەش وەک ئیماژەیە بۆ هێزى تورکیا لەسەردەمى عوسمانییەکان.)
بەندەرە عەرەییەکان بەسەر دەریاى سپى ناوەند درێژدەبنەوە تا دەگەن بەناوچەى ساحل، لە ئەفرقیاوە تا رەئس رەجا ساڵح، راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات گەیشتنى تورکەکان بەو ناوچەیە بۆ ئامانجێکى دیاریکراوە، ئەویش سەلماندنى بوونیان و ئاوەدانکردنەوە و فراوانکردنە لەسەر حیسابى ئەوانەى دیکە، یاخود لەسەر حیسابى وڵاتە بەهێزەکانى وەک فەرەنسا و ئیتاڵیا و پورتگالە.
هەروەک جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سیاسەتى نوێى تورکیا بە سەرکردایەتى ئەردۆغان لە ئەفریقیا چەند وڵاتێکى باشوورى بیانى ئەفریقیا دەگرێتەوە.
لەدواى لێکۆڵینەوەى ورد و جێبەجێکردنى بە وردى، تورکیا چووە ناوچەى فرانس ئەفریک، ئەو وڵاتانەى پێشتر فەرەنسا داگیرى کردبوون، بەوەش لە رێگەى دەریاوە گەیشتە خوارووى باشوورى کیشوەرى ئەفریقیا.
جگە لەوەش لەو ناوچانەى پێشتر پورتوگال دیارى کردبوو هەژموونى خۆى فراوان کرد، بە هەمان شێوە لە ئەفریقیا دەستى بەسەر ناو چەى هەژموونى ئیتاڵیاش داگرتووە.
سەرچاوەکان:
1. Turkish Aerospace Industries set to deliver drones to Luanda despite payment delays
2. 80 milyon euroluk yeni İHA siparişi!
3. Turkey's Otokar sells more military vehicles to Abidjan
4. لماذا تخشى فرنسا النفوذ التركي في إفريقيا؟
5. Türkiye Afrika Boynuzu'nda nüfuzunu günbegün artırıyor
6. ماكرون يتهم تركيا وروسيا بتأجيج حملة معادية لفرنسا في أفريقيا
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment