توركیا هەژموونی خۆی لە ئەفرقیا بەهێز دەكات
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
رۆژانی شەممە و یەكەشەممە، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە جیبۆتی بەشداری لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەفرقیا دەكات، بۆ هاوبەشی توركیا ــ ئەفریقیا، كە رەنگدانەوەی فراوانبوونی هاوبەشییەكانی ئەنقەرەیە لەو كیشوەرە لە رووی ئابووری و سەربازیی و فرەییبوونی هەژموونی هێزی نەرمی توركیا لە رێگەی هاوكارییە مرۆییەكان و فێركردنی ئاینی.
لەگەڵ پاشەكشەی بایەخی وڵاتە زلهێزەكانی جیهان و ناوچەیی، یاخود كشانەوەیان، یاخود ئەوانەی بە مەرج هاوكاریی بەو وڵاتانە دەدەن، ئەوە وای كرد، وڵاتانی كیشەوری ئەفریقیا ناچار بن، بەدوای هاوبەشی نوێ بگەڕێن بەبێ فشار و مەرج، ئەو ژینگەیە هاوكار بوو ئەنقەرە پێگەی خۆی قووڵ بكاتەوە.
فەرەنسا وەك هێزێكی سەرەكی داگیركەر لە ئەفریقیا لەدوای شكستی لە ئیدارەی جەنگ دژی تیرۆر هەژموونی پاشەكشەی كرد، دواتریش هێزەكانی لە ئەفریقیا كشانەوە، ئەوەش وای كرد وڵاتانی ئەو ناوچەیە بگەنە ئەو بڕوایەی كە پاریس دەستبەردیان بووە، ئەو دەستبەرداربوونەش بووە هۆی كودەتا لە مالی و نەیجەر و بۆركینافاسۆ.
بەگوێرەی راپۆرتێكی "پەیمانگەی نێودەوڵەتی ستۆكهۆڵم بۆ لێكۆڵینەوە لەبواری ئاشتی" توركیا بۆتە چوارەم وڵات كە چەو بە ناوچەكانی باشووری بیابانی گەورە لە ئەفریقیا دەفرۆشێ.
توركەكان سوودیان لە دوودڵی ئەمەریكا بۆ داواكاریی پاڵپشتی ئەفرقیا وەرگرت، بەهەمان شێوە سوودیان لە پاشەكشەی ئەو رۆڵە كلاسیكیەی هێزە ناوچەیەكان بەهۆی قەیرانە ناوخۆییەكانی وەك میسر و جەزائیر.
ئەنقەرە رێككەوتنە بەرگری و ئابوورییەكانی لە سۆماڵەوە بۆ لیبیا پەرەپێدا، لە كینیا و رواوندا و ئیسیوبیا و نەیجیریا و غانا پەرەپێدا، لە كۆتاییدا مالی و نەیجەر وەك دوو وڵاتی دەرچوو لە ژێر هەژموونی فەرەنسا لە ئاستێكی بەرزی هاوپەیمانی لە بواری بەرگری بوون بە هاوپەیمانی ئەنقەرە.
بە تێپەڕی كان ئەنقەرە رێككەوتنی هەماهەنگی سەربازی زیاتر لەگەڵ 25 وڵاتی ئەفریقیا واژۆكردووە، چەكی دەستكردی خۆی پێداون، لەوانە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، هەلیكۆپتەر، فڕۆكەی مەشق، تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیی.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەكان توركیا مەشقی سەربازی بە زۆربەی وڵاتانی ئەفریقیا دەكات، بەڵام رەتی دەكاتەوە ناوی ئەو وڵاتانە ئاشكرا بكات، كە مەشقیان پێدەكات.
ئەو سەرچاوە جەخت لەوە دەكەن ئێمە بەشدارین لە جەنگ لە دژی تیرۆر، ئەو جەنگە و گەشەی ئابووری پێویستە پێكەوە یەكتر تەواو بكەن، بەتایبەت لە ناوچەی ساحڵ.
پێنجشەممەی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری پێشوازی لە بەسیرۆ دیۆمای فای، سەرۆکی سەنیگال كرد، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی باسیرۆ رایگەیاند، رۆژئاوای ئەفرقییا ناوچەیە كێشە ئەمنییەكان بەسەری دا زاڵە، پێویستە هەماهەنگی لە كەرتی بەرگری بەهێز بكەین.
لە لایەنی ئابوورییەوە كۆمپانیاكانی بیناسازی توركیا بەشدار لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچەیە، لە پڕۆژەكانی وەك پەرەپێدانی هێلی ئاسنی لە تەنزانیا بە بڕی شەش ملیار و (500) ملیۆن دۆلار.
بڕی بازرگانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئەفریقیا لە (2024) گەیشتۆتە زیاتر (40) ملیار دۆلار، هێڵی ئاسمانی توركی نزیكەی (50) گەشتی بۆ ئەو كیشوەرە هەیە.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە ئەنقەرە دەڵێت، "تایبەتمەندی وڵاتەكەمان لە رابردوو داگیركاری نەبووە، كاتێك سەركردەكانی دژ بە داگیركاری بیر لە هاوپەیمانی نوێ دەكەنەوە، وەك وڵاتی لە پێشینە بیر لە توركیا دەكەنەوە."
یەكێك لە ئاماژەكانی گەشەی هێزی ئەنقەرە لەو كیشەوەرە، مانگی حوزەیران ئەمساڵ رۆڵی نێوەندگیری لەنێوان سۆماڵ و ئەسیوبیا بینی كە سنووریان لەسەر جیبۆتییە پەیوەندییەكانیان ئاڵۆزبوو، بۆ گەیشتنی ئەسیوبیا بە ئاوە نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی سۆماڵ بەبێ زیان گەیاندن بە سەروەری ناوچەیی سۆماڵ.
توركیا نایەوێت هیچ بەریەكەوتنێك لەگەڵ سۆماڵ درووست بێتت كە بەربەست بۆ دۆزینەوەی گاز و نەوت درووست بكات، بۆیە نێوەندگیری لەنێوان ئەو دوو وڵاتە كرد، ئەگەر لەوە سەركەوت پلانەكەی بۆ دەرهێنانی نەوت ناوچە دەریاییەكانی ژێر دەسەڵاتی سۆماڵ پارێزراو دەبێت، بەوەش دەستێكی گەورەی دەبێت.
بەراورد بە نەموونی متمانەی زۆر لەو ناوچەیە بەرانبەر وڵاتە زلهێزەكان، توركیا بەشێوەیەكی باش پێگەی بۆخۆی درووساكردووە، هەروەك رەچاوی وەبەرهێنان و هەژموونی وڵاتانی كەنداویشی كردووە.
لە سۆماڵ توركەكان بەر لە (20) ساڵ دەستیان بە بونیادنانی متمانە كرد، ئەوەش لە رێگەی وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ و فڕۆكەخانەی مەقدیشۆ و ناوەندی مەشقی سەربازی و نەخۆشخانە و قوتابخانە.
لەم دواییە كەشتی توركیا بۆ دۆزینەوەی نەوت گەیشتە مەقدیشۆ بۆ گەڕان بەدوای نەوت و گازی سرووشتی لە ئاوەكانی سۆماڵ، ئەوەش بەگوێرەی رێككەوتنێكە لەنێوان هەردوو وڵات، كە توركیا لە سێ ناوچە، كە رووبەڕەكەی پێنج هەزار مەتر چوارگۆشەیە بەدوای نەوت و گاز دەگەڕێت.
لە چەند مانگی رابردووش توركیا رێككەوتنی لەبواری دۆزینەوەی نەوت و گاز و كاركردن لە كانەكان واژۆكرد، كۆمپانیای نیشتیمانی توركی لە سێ كانی زێر لەو وڵاتە لە ساحیلی ئەفریقیا كاردەكات، كە كانی زێڕ و یۆرانیۆمی تێدایو.
ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار، پێشتر رایگەیاندبوو، كە توانانیان لەبواری نەوت و گازی سرووشتی هەیە، باتۆ كەوشكۆن، لێكۆڵە لە دامەزراوەی سادقی لیبی بۆ لێكۆڵینەوە، بە ئاژانسی بلۆمبێرگی راگەیاندووە، ئەفریقیا بۆ توركیا جێگەی بایەخە، بۆی هەموو ئامراز و ئامانجە سیاستە چالاكەكانی دەرەوەی كە تازە دۆزیتیەوە تاقی بكاتەوە.
لە بەشێكی دیكەی دەڵێت، هێزی نەرمی وەك هاوكارییەكان و فێركردن و ناوەندەزانی فێركردنی زمانی توركی لە لایەك، پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لە لایەكی دیكە.
سەرچاوە: عەرەبى لەندەنى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment