دەرفەتەكانی بەردەم رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ خولی سێیەمی سەرۆكایەتی چین؟ شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دەولەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەیی تورك دەڵێت، بە هەمواكردنەوەی دەستوور رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەتوانێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی خۆی كاندید بكاتەوە، ئەو لێدوانەش بە یەکەم لێدوانى فەرمى هاوپەیمانى جمهور دادەندرێت.
ئەو قسانەى باخچەلی لەدوای زیادبوونی لێدوانەکانە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ناوەندە سیاسییەكانی توركیا، سەبارەت بەو پرسە ئەردۆغانیش ئاماژەیەكی بەوە كرد كە بۆ خولێكی دیكە خۆی كاندید بكاتەوە.
گرنگى هەڵبژاردنى پێشوەختە چیە؟
ئەگەر هەیە  سەركردەكانی هاوپەیمانی جمهور كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەکات گفتوگۆی راستەوخۆ لەسەر کاندیکردنەوەى ئەردۆغان خولێكی نوێ بكەن، ئەویش لە رێگەی هەمواركردنەوەی دەستوور دەبێ لە داهاتوو، كە رێگە بە سەرۆكی ئێستای توركیا دەدات لە هەڵبژاردنی ساڵی (2028) خۆی هەڵبژێرێتەوە، ئەوەش ترسی لای ئۆپۆزسیۆن درووستكردووە، كە لە ئێستاوە باسی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن.
تا ئێستا ئەردۆغان جەماوەریترین كاندی هاوپەیمانی جمهورە، بەهێزترین کارتە کە شکست بە كارتەكانی ئۆپۆزسیۆن بێنێ، كە هیواخوازە لەدوای كۆتاییهانی دەسەڵاتى ئەردۆغان بگاتەوە بە دەسەڵات.
سیناریۆ و بەربەستەكان
◼ هەمواری دەستوور
سەرۆكی توركیا بەرەو هەمواری دەستووری ئێستا هەنگاو دەنێت، كە لەدوای كودەتای ساڵی (1982) داندراوە، سەرەڕای ئەوەی كە ئۆپۆزسیۆن لەوانەش پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كرانەوەیەكیان بە رووی رێكارەكانی هەمواری دەستوور هەیە، بەڵام ترسیشیان لەوە هەیە كە هەموار رێگە بە كاندیدبوونەوەی ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم بدات.
بەربەست لێرە چییە؟
سەرۆك كۆماری توركیا هاوپەیمانی جمهور كە پێكهاتووە لە پارتە موحافیزكارەكان دیارترین بزووتنەوەی نەتەوەیە، بۆ ئەوەى بەبێ ئۆپۆزسیۆن دەستوورێكی نوێ دابنێن، بەگوێرەی پابەندی یاسایە كە لای كەمی لە كۆی (600) پەرلەمانتار پێویستی بە (350) پەرلەمانتار هەیە، ئەوەش بە دیارترین بەربەست لەبەردەم هاوپەیمانی فەرمانڕەوا دادەندرێت، كە ئێستا (321) پەرلەمانتاری هەیە، لای كەمی بۆ ئەم هەموارە پێویستی بە (39) پەرلەمانتاری دیكە هەیە.
◼ هەڵبژاردنی پێشوەختە
ئۆزگور ئۆزیل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە بەهۆی قەیرانی ئابووری لە توركیا لە چەند بۆنەیەك داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردووە، پێشی وایە هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی گەلی توركیایە.
ئەو داوایەی سەرۆكی جەهەپە لەدوای سەركەوتنەكانی پارتەكەیەكی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ئاداری ئەمساڵ، شكستی گەورەی پارتی دادوگەشەپێدانە لە چەندین شاروشارۆچكەی توركیا.
بەڵام ئەم سیناریۆیەش لە لایەن حكومەتی نوركیا رەتكراوەتەوە، جەخت لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وادەی خۆی دەكات كە دەكاتە ساڵی (2028) سەرەڕای ئەوەی ئەو سیناریۆیە دەرفەتی ئەوە بۆ ئەردۆغان دەرەخسێنێت بەبێ هەمواری دەستوور خۆی كاندید بكاتەوە، بەهۆی تەواونەبونی پێنج ساڵی ماوەكەی.
بەرلەست لێرە چییە؟
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە حكومەتی توركیا سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە رەت دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی جێبەجێكردنی بەرنامەی ئابوورییە كە دەیەوێت سنوورێك لەبەردەم رێژەی هەڵاوسان و گرانی كاڵاكان لە بازاڕ دابنێت، كە باری سەرشانی خەڵكی قوورس كردووە.
بەگوێرەی پێشبینییە فەرمییەكان بڕیارە بەرنامەی سیاسەتی دراو لە (2027) رەنگدانەوەی تەواوی لەسەر دۆخی ئابووری هەبێت، بۆیەش حكومەتی ئەردۆغان سیناریۆی هەڵبژاردنی پێشەوەختە لەو قۆناغەی ئێستا رەت دەكاتەوە، بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نایەت ماوەیەكی كەم پێش هەڵبژاردنی فەرمی هەڵبژاردن پێش بخرێت، بەڵام ئۆزل جەختی لەسەر رەتكردنەوەی ئەو جۆرە پێشخستنە كردۆتەوە.
سەرکردەکان چی دەڵێن؟
◼ سەرۆك كۆماری توركیا: مادام خوای گەورە ژیانی پێداوین و گەلەكەشمان رازیە، بەردەوام دەبین لە خزمەتی توركیا و گەلەكەی.

◼ دەولەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە: هەڵبژاردنەوەی جارێكی دیكەی سەرۆك ئەردۆغان بژاردەیەكی درووستە، یۆیە پێویستە دەستوورێك دابندرێت رێگە بە هەڵبژاردنەوەی بۆ جارێكی دیكە بدات.
◼  ئۆزگور ئۆزیل، سەرۆكی جەهەپە: يم المعارضة أوزغور أوزيل:  لەپێناو هێشتنەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵات دەكرێت دەوڵەت باخچەلی عەبدوڵات ئۆجەلان ئازاد بكات، هەموو ئەو پرسانەی كە لە توركیا باسی لێوە دەكرێت، پەیوەستە بە قەیرانی دیموكراسی، بە دەستواژەیەكی دیكە ئەوە نیییە كە توركیا باشە، بەڵكوو پارێزگاریكردنە لە كەسێك بۆ ئەوەی بە تەنیا لە دەسەڵات بمێنێتەوە.
وێنەى فراوانتر
داواكانی هێشتنەوەی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەوەی بۆ جاری سێیەم لە سایەی جەمسەرگیری سیاسی نێوان پارتەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە، سەرەڕای هەوڵەكانی هێوركردنەوەی ئەو دۆخە لە چەند مانگی رابردوو، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی نوێ نییە.
جگە لەوەش كێبڕكێی توند لەنێوان كەسایەتییە دیارەكانی ئۆپۆزسیۆن هەیە بۆ كاندیدیان بۆ سەرۆكایەتی توركیا، لەوانەش مەنسور یاڤاش، سەرۆك شارەوانی ئەنقەرە و ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، وەك دوو كاندیدی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن.
چاوەڕوانی چی بكەین؟
تا ئێستا داواكان بۆ هەمواری دەستوور بەردەوامە، بۆ ئەوەی دەستوور جارێكی دیكە رێگە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بدات، كە هەندێك لە لێدوانەكانی باسی دەكەن، ئەوەش چاوەڕوان ناكرێت لە ماوەیەكی نزیك رووبدات، بەڵام ئەگەر هەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی جۆرێك لە ئاوێتەبوون لەگەڵ دۆسیە رووبدات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین