سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ چی لە سیاسەتی ئەمەریكا بەرانبەر توركیا دەگۆڕێت؟ شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
هەریەك لە كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان دوو ئاراستەی جیاوازیان بەرانبەر توركیا وەك دیارترین هاوپەیمانى وڵاتەکەیان  لە ناتۆ هەبوو.
رۆژنامەی ئیندیبێندتی بەریتانی چاپی توركی باس لەوە دەكات، سیاسەتی كۆمارییەكان تەكەز لەسەر ئاسایش و سەقامگیری هاوسەنگی ناوچەیی دژ بە ئێران دەكات، ئەوەش وا دەكات ئەنقەرە وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژی گرنگ سەیر بكرێت.
دەینز كاراكۆلۆكجۆ، نووسەری تورك دەڵێت، لە بەرانبەردا دیموكراتەكان پاڵپشتی هاوسەنگی هێز لە رێگەی پاڵپشتی پێكهاتە كوردییەكان دەكەن، ئەوەش رۆڵی توركیا لە ناوچەكە كەم دەكاتەوە. 
ستراتیژی ئەو دوو پارتە
ئەو نووسەرە توركە پێی وایە كۆمارییەكان توركیا وەك هێزێكی هاوسەنگی زیندوو لەبەردەم هەژموونی ئیران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەیر دەكەن، لە كاتێدا دیموكراتەكان هەوڵی كەمكردنەوەی ئەو رۆڵە دەدەن لە رێگەی بەهێزكردنەوەی هاوپەیمانە كوردەكانیان.
ئەو ئاراستەیە پێچەوانەی ریشەیی  لە رێگەی مامەڵەكردنی کۆمارییەکان لەگەڵ ئەو ناوچەیە هەیە، لەم رووەوە كۆمارییەكان جەخت لەسەر هاوپەیمانییە ئەمنییەكان دەكەنەوە، ئەوە لە كاتێدایە دیموكراتەكان خواستیان لەلای ئەوەیە ئەولەویەت بە مافەكانی مرۆڤ و سیاسەتی لیبراڵ بدەن.
دەینز دەشڵێت، كۆمارییەكان چین بە هەڕەشەیەكی سەرەكی بۆ سەر جیهان دەزانن كار لەسەر بونیادنانی تۆڕێكی هاوپەیمانی دەكەن بۆ دانانی سنوورێك بۆ هەژموونی چین، ئەوەش لە كاتێدایە كۆمارییەكان هەوڵی گواستنەوەی كۆمپانیا ئەمەریكیەكان دەدەن لە چینەوە بۆ وڵاتێكی جێگرەوەی وەك توركیا، كە خاوەنی پێگەیەكی ستراتیژی نزیك لە ئەمەریكا و ژێرخانێكی بەهێزە، بەڵام ئەو سیاسەتەش كاریگەری لەسەر پەیوەندییە ئابوورییەكانی پەکین لەگەڵ توركیا دەبێت، كە لە بوارى وبەرهێنان هاوپەیمانێكی سەرەكی ئەنقەرەیە.
لە بەرانبەردا دیمووكراتەكان ئەوە بە باش دەزانن كە ئیدارەی قەیرانەكانی گەر چین بدەن، لە رێگەی دابینكردنی كەمكردنەوەی تێچووی بەرهەم تەكەز لەسەر سوودە ئابوورییە كورت مەوداكان بكەن، كە پێانوایە پەیوەندی رەهەندێكی گرنگە كاریگەری لە كەمكردنەوەی تێچووی بەكاربردن دەبێت.
دیدی ئەمەریكا كەمكردنەوەی رۆڵی پەكین لە "رێڕەوی ناوەند" دەگرێتەوە، كە ئاسیای ناوەڕاست بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، كە چین و رووسیا لە پاڵ توركیا بەشدارن، بەڵام كۆمارییەكان پێیانوایە بوونی چین لەو پڕۆژەیە پاشەكشە بە توركیا دەكات لە پێشبڕكێكان.
نووسەر باس لەوەش دەكات، یۆنان لەدوای كڕینی فڕۆكەی ئێف 16 و  راڤالی فەرەنسی لە رووی ئاسمانییەوە لە دەریایی ئیجە پێش توركیا كەوتووە.
لە لایەكی دیكەوە كۆمارییەكان پێیان وایە توركیا هاوپەیمانێكی سەرەكی دژ بە ئێرانە، ئەوەش لە كاتێدایە دیموكراتەكان پێیان وابوو هێنانە دەرەوەی توركیا لە پڕۆگرامی فڕۆكەی ئێف 35 هەڵەیەكی ستراتیژی بوو، بە پشتبەستن بەمە كۆمارییەكان هەوڵیان دەدا توركیا لە رووی سەربازییەوە بەهێز بكەن، بەو ئامانجەى توانای بەرپەرچدانەوەی هەبێت.
لە چوارچێوەی هاوسەنگی هێز لەنێوان توركیا و یۆنان كۆماریییەكان سووربوون لەسەر كەمكردنەوەی سەربازی بەتایبەت لە هێزی ئاسمانی، كە ئەوە لە ئێستادا لە بەرژەوەندی یۆنانە، كە لە كاتێدا ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەكەزیان لەسەر گرەنتی رەوانەكردنی گازە بە شێوەیەکى بێ گرفت.
بەگوێرەی قسەكانی ئەو نووسەرە توركە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا وای كردەوە كارییگەرییەكانی ئەو ناوچەیە لەسەر توركیا گەورەتر بێت.
ئەنگێلا مێركل لە كۆتایی ماوەی پۆستەكەی ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە رەچاوی مەترسییەكانی توركیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت، هاوكات لەگەڵ ئەو ئاراستەیە ئەڵمانیا هەوڵی دا پارێزگاری لە ململانێكان لەو ناوچەیە بە چارەسەرنەكراوی بهێڵێتەوە، ئەوەش لەبەر نزیكی جوگرافی لە رووسیا پشتبەستنی بە وزەی رووسی، ئەوەش بوو وای كرد هەندێك هەڵوێست بگرێتە بەر كە ئەگەری كاردانەوەی توركیای لێ بكەوێت.
ئەگەری گۆڕانكارییەكان
ئەو نووسەرە تورە پێی وایە، كۆمارییەكان و دیموكراتەكان بەرانبەر جەنگی ئۆكراینا ئاراستەیان جیاوازە، ترەمپ پێیوایە دەكرێت لە رێگەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووین، سەرۆكی رووسیا قەیرانی ئۆكراینا چارەسەر بكات، ئەوەش لە كاتێدایە هەردوو حزب هاوڕابوون كە ئەو ناكۆكییە بكرێت بە ناكۆكی سڕكراو، رێگە نەدرێت رووسیا كۆنتڕۆڵی كیێڤ بكات لەگەڵ ئەوەشدا سزاكان بەردەوامبن لەسەری.
كۆمارییەكان پێشبی ئەوە دەكەن، كە پوتین تووشی لاوازی ناوخۆی ببێت، ئەوەش وادەكات ئۆكراینا هەندێك لە خاكەكەی بگێڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، لە كاتێدا دیموكراتەكان دركیان بە تێچووی زیاتر كردووە بۆ فشاری سەربازی و خواست بەلای كۆتاییهێنان بەو ململانێیە.
ئەو نووسەرە توركە باس لەوەش دەكات، كە چوونی ئۆكراینا بۆ ناتۆ دەبێتە هۆی جێگیربوونی كەشتییەكانی ئەمەریكیا لە دوورگەی كریمیا، ئەوەش وا دەكات بوونی توركیا لە دەریای ڕەش پێویستییەكی ستراتیژی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بێت، بەتایبەت لەگەڵ لاوابوونی تواناكانی رۆمانیا و بولگاریا لە بەرەنگاربوونەوەی رووسیا.
ئەو نووسەر ئاماژە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا و توركیا ئێران و سووریا دەكات، لەگەڵ فۆكەس خستنە سەر جیاوازییەكان لەنێوان كۆمارییەكان و دیموكراتەكان.
كۆمارییەكان هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن، ئەوەش لە كاتێدایە دیموكراتەكان پاڵپشتی چارەسەری دوو دەوڵەتی دەكەن، جگە لەوەش هەردوو حزب هاوڕان لەسەر پەیڕەوكردنی سیاسەتی كرانەوەی سیاسی بەسەر وڵاتانی كەنداو.
ئەگەر هەیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ كەنداو وەك ئاماژە بۆ سعوودیە لەدوای ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ ئیسرایل، ئەوە دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی توركیا لەدەرەوەی ئەو نزیكبوونەوە، یاخود كردنی بە بەشێك لەو نزیك بوونەوە.
سەبارەت بە ئێران، دیموكراتەكان هەوڵی دووبارە كردنەوەی كرانەوە بەسەر رۆژئاوا و سووككردنی سزاكانى سەرى دەدەن، كە لە كاتێدا كۆمارییەكان دەیانەوێت كۆتایی بە فراوانخوازی تاران بهێنن، بۆیە ئەو جیاوازییە وادەكات توركیا هاوپەیمانێكی گرنگ بێت بۆ ئەمەریكا، كە ئەگەر كۆمارییەكان ستراتیژێكی توند دژ بە ئێران بگرنەبەر، ئەمەریكا هەوڵدەدات ئەرمینیا بۆ هاوپەیمانی رۆژئاوا راكێشێت، ئەگەر ئەوە قبووڵ بكرێت بۆ رێككەوتنی ئاشتی سوود بە ئەنقەرە دەگەیێنێت.
توركیا تاكە دراوسێیە وادەكات ئەوروپا دەرگا بەسەر ئەرمینیا بكاتەوە، لە لایەكی دیكەشەوە، هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا لە سووریا دیاری دەكرێت، ئەوەش لەسەر بنەكای كە سەرۆكایەتی بەشار ئەسەد لە رووسیا و ئێران نزیكتر دەبێتەوە.
پرسیاری سەرەكی لێرە ئەوەیە، كە ئەگەر ئەسەد بەردەوام بێت لە پارێزگاری گرووپە شیعەكان لە سووری، كە ئێستا شیعەكان لە رۆژئاوای فورئان لە ئەنجامی سیاسەتی ئەسەد لەوێ نیشتەجێن و لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشقن، بۆیە سیاسەتی كۆمارییەكان بەرانبەر سووریا لەسەر ئەوە دەوەستێت، بەشار ئەسەد چەند دەتوانێت خۆی لە ئێران جیا بكاتەوە.
بەهۆی ئەو شۆكانەی قۆناغی باراك ئۆباما، دیموكراتەكان ئەو دۆخەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان پێ باشە، گۆڕانكاری ریشەییان ناوێت، سەبارەت بە پرسیار لە بارەی سووریا بە بێ دەنگی بەرانبەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دەمێننەوە، وەك دۆخی ئێستا.
ئەگەر دیموكراتەكان بیانەوێت بەرانبەر ئەسەد توند بن، وەك ئێران، ئەوكات پێویستیان بە پاڵپشتی توركیا زیاد دەبێت، لەو حاڵەتەدا دەكرێت بگوترێت، ئەمەریكا رێگە بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكینەكانی پاراستنی گەل دەدات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیسقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین