تورکیا پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى ئەفریقیا فراوان دەکات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها 

تۆنتچ دەمیر تاش، نووسەر لە سەنتەرى سیتا لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر ئەو نموونەى تورکیا لە سۆماڵ پەیڕەوى کردووە بە نموونەیەکى سەرکەوتووى ناودەبات، کە بۆتە جێى بایەخى وڵاتانى ئەفریقیا و جێگەى رێزە لە هەموولایەک، دیارترین هەنگاوێک تورکیا لە ئەفریقیا هاوێشتى لە ساڵى (2011) بوو، وەک ئاماژەیەک بۆ سەردانەى ئەو کاتەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانى ئەو کاتە و سەرۆک کۆمارى ئێستا بۆ مەقدیشۆ.

ئەوکاتە یەکەم سەرۆک حکومەتى وڵاتانى دەرەوەى ئەفریقیا بوو سەردانى سۆماڵى کرد، کە لە ئەنجامى وشکەساڵى تووشى قەیرانى مرۆیى بببوو، ئەو سەردانە هەڵگرى چەندین رەهەندى مرۆیى و ئابوورى و سیاسى بوو، بووە هۆى جووڵاندنى جیهان بۆ بەدەمەوە چوونى ئەو وڵاتە کە بەهۆى قەیرانە ئاڵۆزەکانى نزیک بوو لە بیر بکرێت.

نوووسەر پێى وایە ئەو هاوکارییانەى ئەردۆغان پێشکەش بە سۆماڵى کرد، کاریگەرى ئەرێنى لەسەر هەموو کیشوەرى ئەفریقیا هەبوو.

هەینى رابردوو بەسیرۆ دیۆمایە فاى، سەرۆى سەنیگال، سەردانى ئەنقەرەى کردوو و پێنج رێککەوتنیان واژۆ کرد، هەر لەو سەردانى پڕۆتۆکۆڵى درووستکردنى ئەنجوومەنى ستراتیژى لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکرا.

بەگوێرەى راگەیێندراوى کۆبوونەوەکان بەرپرسانى هەردوو وڵات چەندین یاداشتى لێتێگەیشنیان لە بوارەکانى ئاوەدانى و وزە و پێداویستى ئامێرى کشتوکاڵى و خوێندنى باڵا واژۆکرد.

بۆ رۆژى دواتر کۆڕبەندى کارى تورکى ـ سەنیگالى لە ئیستەنبۆڵ بە ئامادەبوونى جەودەت یەڵماز بەسیرۆ فاى چەندین چالاکیان کرد، ئەو کۆڕبەندە ئەنجوومەنى ئابوورى دەرەوەى تورکیا بۆ رێگەخۆشکردن بۆ هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵات کردوویەتى.

محەمەد فاتیح کارجەر، وەزیرى پیشەسازى و تەکنەلۆژیاى تورکى و نائیل ئۆلباک، سەرۆکى ئەنجوومەنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى دەرەوەى تورکیا ئامادەبوون، لە لایەن سەنیگالەوە بایدى ئەغنى سەرۆکى ئەنجوومەنى کارینى نیشتیمانى سەنیگالى ئامادە  و باکارى باسیلى سەرۆکى ئاژانسى وەبەهێنان و ژمارەیەک بزنسمانى تورکى و سەنیگالى ئامادەبوون.

چەمکى بەرکەت 

نووسەر پێى وایە، وەبەرهێنانەکانى تورکیا و هاوئاهەنگییەکانى لە سۆماڵ لە هەموو بوارەکانى وەک هاوکارى مرۆیى و تەندروستى و پەرپێدان و ئاسایش و ئابوورى و کشتووکاڵ و کاڵ و ئاوەدانکردنەوە و وزە کاریگەرى ئەرێنى لەسەر سۆماڵ و ناوچەکە هەبوو، ئەوە جگە لەوەى کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و سەنیگال هەبوو، بەهۆى ئەو بەرەوپێشچوونە پەیوەندییەکانى ئەنقەرە و مەقدیشۆ هاوبەشى و ستراتیژى تێپەڕاندووە، ئەو دۆخە دەرفەتێکى جیاوازى بۆ تورکیا رەخساندووە تاوەکوو بە شێوەیەکى ئەرێنى لە وڵاتانى ئەفریقیا جیاى بکاتەوە، کە زۆر باش درکیان بە مێژووى دوور لە داگیرکارى لە رابردوو کردووە، ئەوە جگە لەوەى تێبینى ئاستى دوورکەوتنەوەى ئەنفەریان لە چالاکى کۆڵۆنیالیزمى نوێى ئەمڕۆ کردووە.

ئاشکرایە سیاسەتى تورکیا لە ئەفریقیا لەسەر بنەماى گرنگیدان بە رێزگرتنى دوولایەنە و بەرژەوەندى هاوبەشى روو لە خەڵک بونیاد نراوە.

سیاسەتى تورکیا لە ئەفریقیا لەسەر بنەماى رێزگرتنى دوولایەنە و مرۆیى بەرژەوەندى هاوبەش بونیادنراوە، ئەوە جگە لەوەى دەست لە کاروبارى ناوخۆ و کارکردن بە شەفافیەت بونیاد نراوە، کە واى کردووە کاریگەرى لەسەر پەیوەندییەکانى تورکیا و وڵاتانى ئەفریقیا درووست کردووە، ئەو چالاکیانەى تورکیا ئەنجامى دەدات، بە ئامانجى بەدەستهێنانى گەشەى هاوبەشە لە رووى ماندى و مەعنەویى، ئەوەش کاریگەرە لە چەمکى بەرەکەت.

بۆ نموونە، چیرۆکى سەرکەوتنى تورکیا لە سۆماڵ بۆتە هۆى ئەوەى وڵاتانى دیکەش قبووڵى بکەن، خواستى زیادبوونى هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و هەماهەنگى لە بوارەکانى ستراتیژى رەنگدانەوەى لەسەر بەرجەستەبوونى چەمکى بەرەکەت لە ئەفریقیا هەیە، کە بۆتە هۆى درووستکردنى ژینگەیەکى گەشەکردوو و خۆشگوزەران لەو کیشوەرە لە ئاستى مادى و مەعنەویى.

چەمکى بەرکەت لێرە لە پاڵ گەشەى ئابوورى ئاوێتەى کۆمەڵایەتى و پێکەوەژیانى ئاشتیانە و گەشەى بەردەوام بووە، لەو چوارچێوەیە کاریگەرى تورکیا بەشێوەیەکى روون بەسەر سەنیگال و نەیجەر دەردەکەوێت، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەو نموونەى کە تورکیا لە وڵاتانى کیشوەرى ئەفریقیا دایهێناوە، بەڵکوو بۆتە قبووڵکردنى ژمارەیەکى زۆر لە وڵاتانى ئەو کیشوەرەیە.

تورکیا وڵاتێکى پێشوازى لێکراو

رێککەوتن و سەردانەکان لە ئاستى باڵا و هەماهەنگیەکان بە یەک ئاست گەورەترین پاڵپشتییە بۆ ئەوەى تورکیا وەک وڵاتێکى پێشوازىلێکراو یاخود وڵاتێکى خوازراو لە ئەفریقیا.

ئەو نموونەى تورکیا لە ئەفریقیا جێبەجێى دەکات بەهۆى ئەو ئاراستە کارا و گەشەکردووە، میکانزمێکە بۆ پێشکەشکردنى چارەسەرکردنى بە پەلە بۆ پێداویستییەکانى وڵاتانى ئەفریقیا، ئەو هەماهەنگیە ئەنجامى بەرچاوى خێراى بەدەستەوەداوە، ئەوەش بۆتە هۆى بەهێزکردنى متمانە و ئینتیما بۆ تورکیا.

لە میانەى هاوکارییە مرۆییەکان پڕۆژە گەشەسەندووەکان و وەبەرهێنان لە ژێرخان و تەندروستى و فێرکردن و جگە لە پاڵپشتى بەهێزکردنى دیموکراسى تورکیا بۆتە هاوبەشێکى کارا و متمانەپێکراو لەو کیشوەرە.

لەدواى سۆماڵ نەیجەر پێشوازى لە تورکیا کرد، ئەمڕۆش سەنیگال پێشوازى گەرم لەو ئاراستەیە دەکات، ئەوەش بۆتە هۆى بەرەوپێشچوونى پەیووەندییە دوو قۆڵییەکان لە پاڵ رەهەندە نوێکان.

لە ماوەى رابردوو دریارترین چالاکییەکانى تورکیا گەڕان بوو بەدواى نەوت و گازى سرووشتى بوو لە لایەن کەشتیی گەڕانى تورکى لە کەشتییەکانى سۆماڵ و رێککەوتنى هایدرۆکاربۆنى لە نەیجەر، جگە لەوەش تورکیا رێککەوتنى لە بوارەکانى وزە و سامانى ژێر زەوى و هایدرۆکاربۆنى لەگەڵ نزیکەى (20) لەوانە لیبیا، میسر، نەیجیریا، جەزائیر، جیبۆتى، ئەنگۆلا، سوودان، لە لایەکى دیکەوە هێزى نەرمى تورکیا لە ئەفریقیا چەندین ساڵە رەنگدانەوەى هەیە.

لەو چوارچێوەیە ئامینە ئەردۆغان، خێزانى سەرۆکى تورکیا و پێشوازى لە مارى خونى فاى خانمى یەکەمى سەنیگال کرد لە ماڵى کلتوورى ئەفریقی کرد، کە نموونەیەکى کاریگەرى تورکیایە لە بوارەکانى سیاسى و دیپلوماسى گشتى و هێزى نەرم، ئەو دیدارانە بە دیپلۆماسیەتى ئافرەتان ناسراوە، پەیوەندى کلتوورى بەهێز دەکات، کاریگەرى لەسەر درووستکردنى پەیوەندییەکان و خۆشویستنى نێوان گەلان دەبێت، هەروەک پابەندى ئامینە ئەردۆغان بە پرسە ژینگەییەکان بایەخێکى فراوانى لە ئەفریقیا هەیە، بە جۆرێک چالاکییەکانى پەیوەستە بە بە پڕۆژەى سفرکردنەوەى پاشماوەکان، کە یەکێک لە گرنگترین پێشکەوتنەکانى داهاتووە لە نێوان تورکیا و سەنیگال، بۆیە هەماهەنگى تورکیا لەگەڵ ئەفریقیا بوارە کلتوورى و ئابوورییەکانى تێپەڕاندووە دەروازەى نوێى بۆ چارەسەرەکردنى ئاڵنگەرییەکانى پەیوەست بە گۆڕانى ژینگە دەکاتەوە، ئاراستەى تورکیا بەرەو ئاسایشى ژینگە و گەشەى بەردەوامى ژینگەى متمانە و ئینتیماى خۆشەویستانەیان بەرانبەر تورکیا لاى وڵاتانى دیکەى وەک سەنیگال لە ئەفریقیا.

داهاتووى پەیوەندییەکان

ئەگەر بگوترێت، تورکیا وەک دەوڵەتێک بە باشترین رێگە لە ئەفریقیا کارەکانى دەکات، قسەیەکى هەڵە نییە، هەروەک نەبوونى هیچ نەرێنیەک لە جێبەجێکردنى کارەکانى تورکیا چۆتە حیسابى هەستیارى وڵاتانى ئەفریقیا کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و قووڵکردنەوەى پێگەى درووست کردووە.

ئەو هەنگاوانەى تورکیا لەگەڵ وڵاتانى وەک سەنیگال و نەیجەر و سۆماڵ گرتییەبەر بۆ بەهێزکردنى دۆخى ژیانەى رۆژانەى کۆمەڵگە ئەفریقییەکان و بەرزکردنەوەى خۆشگوزەرانیان کاریگەریەکانى دەرکەوتووە. بەشدارى هاوبەشى ئابوورى و بازرگانى نێوان تورکیا و وڵاتانى ئەفریقیا لەوانەش سەنیگال کارگەرى لەسەر یەکخستنى ئابوورى ئەو کیشەوەرە بەشێوەیەکى بەهێزتر لە تۆڕکى بارزگانى جیهانى هەبوو.

لەو چوارچێوەیە لەدواى سەردانى سەرۆکى سەنیگال بۆ ئەنقەرە و واژۆکردنى چەندین رێککەوتن، چاوەڕوان دەکرێت وەبەرهێنانى تورکیا لە سەنیگال زیاد بکات، کە یەکێکە وڵاتەکانى رۆژئاواى کیشوەرى ئەفریقیا.

ئەو پڕۆژانەى کۆمپانیا تورکییەکان لەگەڵ کەرتى تایبەت لە ئەفریقیا جێبەجێى دەکات لە بوارەکانى بیناسازى و ژێرخان و وزە و کشتوکاڵ و تەندرووستى، کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى دەرفەتى کارى ناوخۆى و دەرفەتى بەردەوامى ئابوورى بۆ دانیشتوانى دەڕەخسێنێت.

لەم چوارچێوەیە پرەنسیپى سەرکەوتنى هاوبەش دەرفەت بۆ وەبەرهێنانى نوێى چاوەڕوانکراو لە سەنیگال بۆ هەماهەنگى نێودان هەردوو وڵات دەڕەخسێنێت و کاریگەرى لەسەر گواستنەوەى هاوبەش بۆ ئاستە نوێکان دەبێت، هەر لەم چوارچێوە پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەر و ژمارەیەک وڵاتى ئەفریقیا لەوانەش سەنیگال لەو گەشەکردنە دامەزراوییە و گەشەبەردەوام و بەهێزکردنى پەیوەندییەکان قووڵتر دەکاتەوە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین