هەڵوێستى تورکیا لە نێوان کوژرانى ئیسماعیل هەنییە و حەسەن نەسڕوڵڵا شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانى: دنیا ئەحمەد

هێرشی ئیسرائیل بۆسەر حەماس لە حەوتـی تشرینی یەکەمی ساڵى رابردوو دەستیپێکرد، بەهۆی ئەو هێرشەوە بووە هۆی وێرانبوونی غەززە، ئیسرائیل بەوەش نەوەستا کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە ئێران و بە ئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵڵا و کوشتنی لە لوبنان، وایکرد ئێران وەڵامی توندی هەبێت بە مووشەک  هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل، هەروەها لە دوای ئەوەی ناکۆکییەکانی حیزبوڵڵا لەگەڵ ئەو وڵاتە زیاتربووە، لەئێستادا ئیسرائیل دەستیکردووە بە داگیرکردنی لوبنان.

نزیکەی ساڵێکە شەڕی حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، تادێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیک دەبێتەوە لە شەڕێکی ناوچەیی سەخت، هەندێک کەس پێیانوایە ململانێی لەو جۆرە لە ناوچەکە رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانی شەڕێکی جیهانی نوێ.

لەم هەفتەیەی کۆتایی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان چڕترکردۆتەوە، ئێرانیش ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج.

ئیسرائیل دەستیکردووە بە مووشەک بارانکردنی بەیروتی پایتەختی لوبنان، داواشی کردووە نزیکەی (20) گوندی باشووری لوبنان چۆڵبکرێت.

لەدوای ئەو رووداوانە خامنەیی پاش چوار ساڵ وتاری هەینی پێشکەش کردووو چەکێکی لەدەست گرتبوو  و رایگەیاند، "هێڕشە مووشەکیەکانمان بۆ بەرگرییکردن لە خۆمان بوو."

بزوتنەوەی حەماس لە ساڵی (2006)ەوە فەلەستین و غەززە بەرێوە دەبات، دووبارە ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێزی حیزبوڵڵا دەبێتەوە کە ئێران بە "هێزی میحوەری خۆراگریی" لە لوبنان هەژماری دەکات، ماوەی سالێکیشە ئیسرائیل دەستیکردووە بە کوشتنی (١٩) سەرکردەی باڵای ئەر رێکخراوە.

هەروەها ئیسرائیل لە (17)ـی ئەیلوولی مانگی رابردوو لە دوو هێرشدا دەستیکرد بە تەقاندنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی پەیجەر کە لایەنگرانی حیزبوڵڵا لە لوبنان بەکاریان دەهێنا، بووە هۆی کوژرانی (32) کەس و برینداربوونی هەزاران کەسیش، حەسەن نەسروڵڵا ماوەی (30) ساڵە سەرکردەی حیزبوڵڵایە لەلایەن لە هێرشێکی ئیسرائیل بە (80) بۆمبی جۆری کونکەر کوژرا.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە کوژرانی سەرکردەی حیزبوڵڵا دەڵێت، "ماوەی دە رۆژ بوو شەڕی غەززە دەتیپێکرد بوو لەگەڵ نەسروڵڵا کۆبووینەوە، ئەو کەسایەتییەکی گرینگی ناوچەکە و لوبنان بوو، زۆر بەراشکاوانە دەڵێم بەهۆی نەبوونی ئەوەوە ئەستەمە ئەو بۆشاییەی دروستبووە لەناوچەکە پربکرێتەوە."

ئەردۆغان: پێویستە بە زووترین ئيسرائيل کات بوەستێندرێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرکۆنەى هێرشکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانی کردوو و راستەوخۆ دوای کوژرانی نەسروڵڵا پەیامێکی راگەیاند.

ئەردۆغان لە (28)ـی ئەیلوولی مانگی رابردوو لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "ئیسرائیل ئەو سیاسەتە شێتانیەی کە لە غەززە و ڕامەڵڵا جێبەجێی دەکرد، ئێستا دەیەوێت لە لوبنان و وڵاتانی ناوچەکە بڵاوی بکاتەوە، بۆیە پێویستە لەمەو بەدوا بەربەستێکی بۆ دابنرێت و پێی بڵێن بوەستە."

هەندێک لە شارەزایان بە بی بی سی تورکیان راگەیاندووە، ئاراستەى تورکیا گرتیتیەبەر لەدوای کوشتنی نەسروڵڵا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تورکیا و حزبوڵڵا لەبارەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە "لاپەری پێچەوانە" بوونە.

شارەزایان پێیانوایە تورکیا یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەی بەهۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانێکی زۆری پێبگات، شارەزایانی تورکیاش دەڵێن، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی تورکیا دژی ئیسرائیل لێدوان دەدەن، بەڵام دەبێت تورکیا زۆر بە وریاییەوە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ئیسرائیل بپارێزی و جێبەجێی بکات.

تورکیا بەزمانێکی توند ئیدانەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزووتنەوەى حەماسی کرد، بەو هۆیەشەوە ئەردۆغان رایگەیاند، "کوشتن و بەئامانجگرتنی هەنییە هاوشێوەی زۆرێک لەسەرکردە و سیاسی تری غەززەیە، دیارە ئیسرائیل بەوشێوەی تاوەکو ئێستا لێیتێگەیشتووە دەگاتە ئامانجەکانی خۆی." سەرۆکی تورکیا دوو رۆژ ماتەمینی راگەیاند و زۆرێک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا رەخنەیان لێگرت.

کاردانەوەکانی تورکیا بۆ کوشتنی سەرکردەکان چ ڕەنگدانەوەیەکی دەبێت لە سەر تورکیا و ئێران وەک دوو وڵاتی ڕکابەر

ئایا کاردانەوەکانی تورکیا پێویستە چۆن لێکبدرێتەوە بەرامبەر بە تیرۆرکردنی هەنییە و نەسروڵڵا؟ 

شارەزایان پێیانوایە، لە مێژوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست تورکیا و ئێران دوو وڵاتی ڕکابەرن ئەمەش وایکردووە بەردەوام کاردانەوەی جیاوازیان هەبێت، لێرەدا تورکیا هەلوێستی دژبەیەکی هەیە لە ناوچەکە بەرامبەر بە ئێران و حیزبوڵڵا.

قەرەبەکر ئاکۆیونلو، مامۆستاى یاریدەدەری توێژینەوە لە قوتابخانەی ڕۆژهەڵات و ئەفریقای زانکۆی لەندەن لەو بارەیەوە دەڵێت، "پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لە کۆن و ئێستادا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی حەماس و ئیخوان موسلمین بووە هەرگیز پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان نەبووە."

دەشڵێت، " لەکاتێکدا حیزبوڵڵا سەر بە ناسنامەی ئێرانە، زۆرجار ڕووبەڕووی گرووپە سوننەکانی تورکیا بۆتەوە کە تورکیا لە خاکی سوریا پشتیوانیان دەکات."

پێشتریش حیزبوڵڵا خۆی وەک هاوپەیمانی بەشار ئەسەد دەرخستووە و لەساڵی (2011) بە هەزارەها چەکدارانی ناردووە بۆ سووریا لە شەڕی ناوخۆ شەڕ بکەن بۆ ئەسەد.

عوسمان سێرت، بەرێوەبەری توێژینەوەی (پانۆرامە تی ئاڕ)  و نوسەری ڕۆژنامەی قەرەرو راوێژکاری رۆژنامەوانی، ئەحمەد داودئۆغڵو ئەو کاتەى وەزیرى دەرەوە و سەرۆک وەزیران بوو،  پێیوایە، "ململانێ و ڕکابەریەکانی تورکیا و ئێران پرسێکی گرینگە و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە جیۆسیاسى ناوچەکە کە بەیەکەوە دەبەستێتەوە."

سێرت ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو ڕکابەرییە بە تەنیا بۆ سووریا و لوبنان و عێراق گرینگ نییە، بەڵکوو رکابەری ئەو دوو وڵاتە لە قەفقازیش دیارە بەتایبەت لە ململانێکانی ئازەربایجان و ئەرمەنیستان."

لە ئەگەری هەر ناسەقامگیرییەک لە ناوچەکە تورکیا دەدۆرێت 

قەرەبەکر ئاکویونلو پێیوایە، "ئەو پێشهاتانەی کە دەسەڵاتی ئێران سنوردار دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵە نییە بڵێی ئەنقەرەش بە بێدەنگی ڕووبەڕووی ئەو پێشهاتانە دەبێتەوە و ڕەزامەندی لەسەر دەردەبڕی."

لەو ساڵدا ئێران بۆ جاری دووەم بە سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، بەڵام تورکیا هیچ لێدوانێکی نەبوو بۆ هەردوو هێرشی ئێران، ئەردۆغان لەیەکی ئەو مانگەدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، "هێڕشەکانی ئیسرائیل تورکیاش دەگرێتەوە ئیسرائیل چاوی لە زێدی ئێمەیە."

شارەزایان پێیان وایە تورکیا نایەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رابکێشرێتە ناو شەڕێکی فراوان، چونکە بۆ ئەگەری هەر شەڕێک تورکیا دەبێتە یەکێک لەو وڵاتانەی زیانێکی زۆری بەرکەوێت.

دکتۆر ئاکویونلو لە درێژەی قسەکانیشیدا دەڵێت، "لەهەمان کاتدا تورکیا دەیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە ئەگەری هەر شەڕێکی ناوچەیی، هەرچەندە تورکیا لەبەردەم خەڵک چەندین لێدوانی دژی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بەکاردێنی و ئیدانەی هێرشەکان دەکات، بەڵام لەلایەکی تر نایەوێت ئێران بەرەنگاری ئیسرائیل ببێتەوە و دەیەوێت هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە ئیسرائیل بە وریاییەوە بپارێزن."

شارەزایان پێیانوایە، تێکچونی بارودۆخی ناوچەکە پەیوەندییە بازرگانیەکانی تورکیاش بکەوێتە مەترسی ئایشە قەرەبات، ڕۆژنامەنوس جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بژێوەی وڵاتەکەی بە بازرگانی بەرێوەدەبات، نایەوێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ڕێرەوی بازرگانی و ململانێیەک لەبەردەم وڵاتەکەی هەبێت، هەربۆیە ئەوە بۆ تورکیا لە هەموو شتێک گرینگترە."

ئەو ڕۆژنامەنووسە کە لە رابردوو ماوەیەکی زۆر لە فەلەستین و لوبنان کاریکردووە و دەڵێت، "ترسی رژێمی ئێران لەم رۆژەدا دەبێت هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی ئێرانییەکان ناچارنەبن کۆچ بکەن و کۆچکردنیشیان هاوشێوەی کۆچبەرانی سووری دەبێت بۆ تورکیا."

عوسمان سێرتیش دەڵێت، "هەرکاتێک ناوچەکە ئارامبێت لەئێستادا دەرفەتێکە بۆ تورکیا کە دەتوانێت وەک تاکە ئەکتەر لەگەڵ هەموو لایەن و ئەکتەرەکانی تر قسە بکات، چونکە  لە ئەگەری هەر گرژی و ناسەقامگیرییەک تورکیا دۆراو دەبێت."

سەرچاوە: ماڵپەری بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین