ئەردۆغان پێشوازی لە لیكنزیكبوونەوەی مەهەپە و كورد دەكات شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە نزیكبوونەوەی مەهەپە دیم پارتی رایگەیاند، پێشوازی لەو هەنگاوە دەكەین، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، ناتوانین هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکامان پشتگوێ بخەین، ئامانجی ئیسرائیل تەنیا تێکدانی سەقامگیری فەلەستین و لوبنان نییە دەیەوێت ئاگرەکە کاریگەری بۆ ناوچەکانی دەورووبەریشی هەبێت.

سەرۆکی تورکیا باسی لە نزیکبوونەوەی مەهەپە و دێم پارتی کردوو لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی گوتی، "دەستێک هەیە بە ئیرادەوە درێژکراوەتەوە لە پێناو خەباتی وڵاتەکەمان و دیموکراسی ئێمە پێشوازی لێدەکەین و بەئەرێنی و مانادار سەیری دەکەین، باخچەلی لە چوارچێوەی سیاسەتی تورکیا جەخت لە ئاشتی و دیالۆگی گرینگ دەکات، ناتوانین ئەو هەنگاوەی بەرێز باخچەلی دەستیپێکردووە بەلاوە بنێین و ئێمە چەندین ساڵە ئەوەی دەڵێین و لەوانەیە هەندێک لایەن چاوەروانی ئەو هەڵوێستەی باخچەلیان نەکردبێت، هیوادارم بنەمای کۆدەنگی کۆمەڵایەتی لەسەر دەستووری نوێ زیاتربکەین و کلیلی کێشەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتەکەمان دایە هیواخوازم هەموولایەنەکان لەم پرۆسەیە بەشداربن، چونکە لە تورکیا هیچ شوێنێکی تیرۆرستی بەدینایە بۆیە بەهۆی پێشهاتەکانی ناوچەکە باشترین رێگا هەموو لایەنەکانی سیاسی تورکیا کەش و هەوایەکی ئارام و بەهێز بۆ وڵاتەکەمان بەدەستبێنین، لەلایەک گرژییەکان لە عێراق لەزیادبوونە و شەڕی ناوخۆی سووریا و هەڕەشە و دڕندەیی ئیسرائیل و بوونی تیرۆر هۆکارێکە کە لە ناوخۆی وڵات ئاشتی دەبمەزرێنین و هەنگاوی ریشەیی بنێین لە سیاسەت و دیموکراسی بۆیە پشتگیریی و پشتیوانی تەواو و بەهێزمان بۆ ئەم هەنگاوە هەیە." 

سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی گەرانەوەی لە وڵاتانی ئەلبانیا و سربیا لە نێو فڕۆکە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەوانی راگەیاند، "ناتوانین هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکامان پشتگوێ بخەین، ئامانجی ئیسرائیل تەنیا تێکدانی سەقامگیری فەلەستین و لوبنان نییە دەیەوێت ئاگرەکە کاریگەری بۆ ناوچەکانی دەورووبەریشی هەبێت، ئێمە ئاگاداری ئەوشتانەین وە دەست و قاچ بەستراو نابین و حکومەتەکەمان لەتوانای دایە بەرەنگاری هەموو مەترسیەک ببێتەوە کە هەڕەشەبێت بۆ سەر کۆمەڵگەکامان."

ئەردۆغان لە لێدوانەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، "ناتانیاهۆ و چەتەکانی خەونەکەیان دەگۆرێت بۆ کابووس، بێگومان فەلەستین و لوبنان بە ئازادی دەمێننەوە، ئیسرائیل دەستە بەخوێناویەکەی بۆ هەرکوێ بەرێت بێگومان ڕووبەڕووی بەرخۆدان دەبێتەوە کە بەرگریی لە خاک و نیشتیمانی خۆیان دەکەن، لەوکاتەی ئیسرائیل دیمەشقی داگیرکرد وە لەئێستاشدا بەرنامەی هەیە بۆ سووریا لە ڕابردوو زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، ئێمە رێز لە سەروەری یەکپارچەیی سووریا دەگرین و رێگای دیپلۆماسیمان بەکارهێناوە، هەروەها ئیسرائیل هەرەشەیە بۆ ئاشتی و ئارامی هەموو ناوچەکە و جیهان."

سەبارەت بە پشتیوانی هاوپەیمانان بۆ پەکەکە و پەیەدە لە سووریا ئەردۆغان راشیگەیاند، "لەگەڵ ئێران و رووسیا و سووریا لەسەر میکانیزمێکی هاوبەش کاردەکەین، بەڵام لەلایەکی تر ئەمریکا و ئەلمانیا و بەریتانیا لە سووریا هێزە چەکدارەکانی پەکەکە و پەیەدە بە گرینگ ناودەبەن، پێویستە رووسیا و ئێران و سووریا رێوشوێنی کاریگەرتر بگرنەبەر بەرامبەر بەو دۆخەی ئێستا چونکە راستەوخۆ کاریگەری هەیە لە سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا هاوشێوەی ئەم دۆخە لەعێراقیش هەیە، لەلایەک هەڕەشەی ئیسرائیل و بڵاوبوونەوەی لە ناوچەکە و لەلایەکیتر بوونی چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەلایەک، دەبێت بەیەکەوە بەهاودەنگی ناوچەکە رزگار بکەین."

سەرچاوە: ماڵپەری حووریەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین