ئەحمەد تورک: پێمان وانەبوو بۆ سێیەمین جار هەڵەی دانانی قەییووم دووبارە بکەنەوە
نوچە نێت
وەرگێران: دنیا ئەحمەد
ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی ماردین لە لێدوانێکدا سەبارەی بە لابردنی سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ و دەستگیرکردنی دەڵێت، "بە دانانی قەییووم بۆ جاری سێیەم هەرگیز نە دەستوورێکی دیموکراسی و نە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسیەکانی لێ سەرهەڵدەدا."
ئەحمەد تورک سەرۆکی شارەوانی ماردین کە لە دۆسیەی کۆبانی بە (10) ساڵ زیندانی سزا درا، سەبارەت بە دانانی قەیووم لە جۆلەمێرگ و دەستگیرکردنی محەمەد سدیق ئاکش ڕایگەیاند، "زۆر ئازار دەکێشم بەم بڕیارەی دراوە، بۆ جاری سێیەمە دەیانەوێت ئیرادەی خەڵک دەستبەسەر بکەن."
سەرۆکی شارەوانی ماردین ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەهەمان شێوەى ساڵانی (2014 و 2019) حکومەتی تورکیا قەییوومی بەسەر کورد دا سەپاند و گوتی، "بە ئەنجامدانی سیاسەتێک، کە دەیانەوێت کورد پشتگوێ بخەن هیچ سوودێک بە تورکیا ناگەیەنێت."
تورک لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، "هەموو ئاواتی کورد ئەوەیە لە وڵاتێک دابین، باوەش لەیەک بدەین، پابەندی ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی بێت، هەروەها ئێمە خەون بەوە دەبینین کۆببینەوە لە دەوری بەها دیموکراسییە هاوبەشەکان، بەڵام بەداخەوە تورکیا دوژمنایەتی هەموو کوردێک دەکات لەهەر شوێنێکی دونیا بێت، ئەو سیاسەتەی پەیرەوی دەکات بە دانانی قەییووم و پشتگوێخستنی کوردەکان، کاریگەریی خراپی بۆ هەموو گەلی تورکیا هەیە نەک تەنیا کورد و دوورکەوتنەوەیە لە دیموکراسی."
هەروەها تورک جەختی لەمەش کردەوە، "کورد بەرامبەر ئەم بڕیارە بێدەنگ نابێت، بەشێوەیەکی زۆر توند بەردەوام دەبین لە دەربڕینی کاردانەوە دیموکراسییەکان."
سەرۆکی شارەوانی ماردین سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئاسایی بوونەوەی کێشە سیاسییەکان لە نێوان پارتەکانی تورکیا گوتی، "بەراستی چاوەروانی ئەم بڕیارەمان نەدەکرد، پێمان وانەبوو دووبارە بۆ جاری سێیەم دەسەڵات ئەم هەڵەیە بکاتەوە بەرامبەر بە کورد."
تورک سەبارەت بە زیادبوونی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی رابردوو گوتی "سیاسەتی سەپاندنی قەییووم بەرامبەر کرد هەڵەیە هیچ دەستکەوتێکی بۆ حکوومەت نەبووە لە هەڵبژاردنی ناوخۆییەکان دەنگیان بەپێچەوانەوە کەمی کردووە، ئەمەش نیشانەیەکە بۆ کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر بە سیاسەتی قەییووم، هەروەها لەماردین دەنگەکانمان (50٪) بوو لەم هەڵبژاردنە زیادیکرد بۆ (54٪)، وە لە هیلڤان دەنگەکانمان لە (33٪) بۆ (52,5٪) زیادی کرد."
لەلایەکی تر تورک راشیگەیاند، "دەسەڵاتی تورکیا لەلایەک باسی ئاسایی بوونەوە دەکات لەلایەکی تر گفتوگۆکان بەردەوامە بۆ گۆرینی دەستوور بەڵام ئەم هەنگاوانە فێڵێکی ئاشکرایە، لێرەدا نە دەستورێکی دیموکراسی و نە پرۆسەیەکی ئاسایکردنەوە دەردەچێت، ئەمەش ڕوونە کورد لەهەردوو پرۆسەکە دا نییە و نابیتیش."
سەرۆکی شارەوانی ماردین سەبارەت بە پاڵپشتی پارتە سیاسیەکانی تورکیا لە دانانی قەییووم دەڵێت، "جگە لە جەهەپە هەموو پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بێباک ماونەتەوە لە دانانی قەییووم، جگە لەمەش دەیانەوێت قەییووم لەهەمووشوێنێک دابنرێت و پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمان دەربکرێت، واپێدەچیت نەفرەت لە دادپەروەری بکەن."
تورک سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغان بۆلای سەرۆکی جەهەپە گوتی، "ناکرێت هەردوولا باس لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی لایەنەکان بکەن بەبێ کورد، دەبێت دەسەڵاتدارانی کورد دەستبەرداری ئەم تێگەیشتنەبن بەرامبەر بە کورد کە وەک دوژمن سەیری دەکەن ئەوکات دەتوانن باس لە دادپەروەری و یەکسانی بکەن، دەمەوێ بڵێم کورد هەرگیز دوژمنی ئەم گەلە و تورکیا نییە بەنیا داواکاری کورد ئەوەیە لە دەوری بەها کۆمەڵایەتییەکان بەیەکەوە کۆ ببینەوە."
سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتی جەهەپە گوتی، "سەرۆک ئۆزگور باش دەزانێت داواکاری و بیرکردنەوەی ئێمە چییە، هیوادارم سەرۆکی جەهەپە بە بەردەوامی بەرگریی لە دیموکراسی بکات بۆ ئەوەی حکوومەت رزگاری بێت لەم هەڵە تێگەیشتنەی ئێستای و رزگاری بێت."
سەرچاوە: بى بى سى تورک
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment