نەوتی رووسیا بە ڕێگەی تورکیاوە دەگوازرێتەوە بۆ یەکێتی ئەورووپا شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

لەتوێژینوەوەیەکدا دەرکەوتووە لەماوەی (12) مانگدا تەنیا لە رێگەی سێ بەندەری تورکیا رووسیا توانیویەتی سێ ملیار یۆرۆ بەدەست بێنێت بەهۆی فرۆشتنی نەوت، ئەمەش لەداوای ئەوەی لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو یەکێتی ئەورووپا بڕیاری قەدەغەکردنی سووتەمەنی رووسیای دا. 

ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، بەپێی چەند سەرچاوەیەک بڵاوکراوەتەوە مۆسکۆ لەماوەی سێ مانگدا بە رێگەی تورکیاوە سێ ملیار یۆرۆ بە فرۆشتنی نەوت دەستیکەوتووە، ڤیکتۆر جاک، لە دەزگای میدیایی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لە ساڵی (2023) لە مانگی ئایار تانکەرێک کە درێژییەکەی بەقەد دوو یاریگا بووە نزیک بۆتەوە لە تێرمیناڵی تۆرۆس سیهان و سووتەمەنی بارکردووەو بەگەشتێکی سێ رۆژە  گەیشتۆتە پاڵاوگەی نەوتی هێلاس لە مۆتۆر لە باشووری یۆنان.

ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە کە یۆنان نەوتی رووسیای وەرگرتووە بە نهێنی لەژێر ناونیشانی جیاواز لەکاتێکدا یۆنان رایگەیاندووە بەپێی قەدەغەی یەکێتی ئەوروپا هیچ بارێک وەرنەگرێت کە ناوی رووسیای لەسەربێت. 

پۆلیتیکۆ سەنتەری توێژینەوەی وزە و هەوای پاک لە لێکۆڵینەوەیەکدا رایگەیاندووە، "ئەگەر بەجوانی سەیری وێنەکەبکەین ئەو بارەی باسی لێوەدەکەن کە نەوتی رووسیای هەڵگرتووە بە ڕێگەی تورکیاوە زۆر بەفراوانی بنێردرێت بۆ یەکێتی ئەورووپا."

ئەو توێژینەوەیە ئەمەشی ئاشکراکردووە مۆسکۆ تەنیا لە ماوەی (12) مانگدا توانیویەتی  سێ ملیار یۆرۆ بەدەست بێنێت بە فرۆشتنی نەوت بە ڕێگەی سێبەندرەوە بۆ یەکێتی ئەورووپا هەرچەندە لە ساڵی ڕابردوو لەمانگی شوبات یەکێتی ئەوروپا بڕیاری قەدەغەکردنی سووتەمەنی رووسیای دەرکرد. 

مارتن ڤلادیمیرۆڤ، شرۆڤەکاری وزە لە کۆمپانیای سی ئێس دی لە لێدوانێکدا بە پۆلیتیکۆی راگەیاندووە، "تورکیا وەک وێستگەیەکی ستراتیژی دەردەکەوێت کە بڕیارە سووتەمەنی رووسیا بۆ یەکێتی ئەورووپا بنێرێت، لەولایەشەوە سەدان ملیۆن باجی بۆ جەنگی کرێملین بەدەست هێناوە." 

هەروەها توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوکارەی رووسیا چارەسەرێکە بۆ دەربازبوون لە سزاکانی یەکێتی ئەورووپا هەروەها دەیانەوێت بازرگانی سووتەمەنی بەردینی بپارێزن ئەم هەولانەش شێوازی داهێنەرەکانی رووسیا دەردەخات، بۆتە بەرهەمێک کە نزیکەی نیوەی بودجەی کرێملین دابین دەکا و بەکاری دەهێنن بۆ هەڵمەتە سەربازییەکانی. 

لەم ماوەیەدا تورکیا هەڵمەتی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە رووسیا زیادکردووە هەروەها هەناردەکردنیشی سووتەمەنی بۆ یەکێتی ئەورووپا خێراترکردووە، داتاکان ئەمە پشتراست دەکەنەوە تورکیا لەمانگی شوباتی پار ساڵ تاوەکو مانگی شوباتی ئەمساڵ بەڕێژەی(105%) کڕینی لەگەڵ رووسیا زیادکردووە وە بەڕێژەی (107%) هەناردەی سووتەمەنی بۆ یەکێتی ئەورووپا زیاد کردووە. 

پۆلیتیکۆ جەختی لەمەش کردۆتەوە تورکیا ئەو سووتەمەنییەی بۆ ئەورووپا دەنێرێت هەمووی ئیرووسیا نییە چونکە کۆمپانیا تورکییەکانیش لەتوانایاندا هەیە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا هەناردەبکات بۆ یەکێتی ئەورووپا، بەڵام لە دەتاکانی بەندەرەکانی تورکیا زۆر بەتوندی ئاماژەیەکن بۆ گواستنەوەو بەستنەوەی سووتەمەنی رووسیا بەرێگەی تورکیاوە بۆ یەکێتی ئەورووپا.

ئەم کۆمپانیایە ئەمەشی ئاشکراکردووە، لە بەندەرە جیهانییەکان لە نێوان مانگی شوباتی ساڵی (2023) تا ساڵی (2024) ئەو سووتەمەنییەی وەری گرتووە (92%)ی رووسیا بووە کە بەندەرەکە لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی (22)ملیۆن بەرمیل سووتەمەنی وەرگرتووە، ئەمەش سێ هەندەی ئەو بڕە زیادەیە کە ساڵی رابڕدوو لە مۆسکۆ وەرگیراوە هەروەها لەم ماوەیەشدا (%85) هەناردەکردن بۆ یەکێتی ئەورووپا زیادی کردووە، لێرەدا زۆر بەروونی دیارە سووتومونی رووسیا لەژێر ناونیشانی جیاواز بۆ بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا دەنێردرێت.

ئەم ڕۆژنامەیە راشیگەیاندووە، ئەگەر سەیرکەین دامەزراوەی مەڕمەڕە لە رۆژئاوای ئێرەغلیسی تورکیا و دامەزراوەی باشوری مێرسین تیایاندا هاوردەکردن لە رووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەهەمان شێوەش لەگەڵ یەکێتی ئەورووپاش دووهێندە زیادی کردووە، سەبارەت بەو دەنگۆیانەش بەرێوەبەری بەندەرەکان هیچ لێدوانێک نادەن. 

ڤایبهاڤ ڕاگوناندان، شرۆڤەکاری کۆمپانیای (CREA) رایگەیاند، " هەرچەندە ئەو بەندەرانەی تورکیا پەیوەستن بەگواستنەوەی سووتەمەنی لە پاڵاوگە نزیکەکان کە هاوردەی دەکەن کە پەیوەست بە رووسیا نییە، بەڵام ئەگەرەکی زۆرە دووبارە بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا هەناردە بکەن." 

سەرچاوە: T24 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین