دواى كوێت ئێرانیش داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا خه‌ریكه‌ عێراق قه‌رزه‌كانى كوێت ته‌واو ده‌كات، ئێران داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێران ده‌كات و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى ئێران ده‌ڵێ، "له‌ برى ئه‌وه‌ عێراق ده‌توانێت چه‌ند بیره‌ نه‌وتێك به‌ ناوى ئێران بكات".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى لێدوانى عه‌لى ره‌زا ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى ئێرانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ ده‌بێت عێراق قه‌ره‌بووى ئێران بكاته‌وه‌، به‌هۆى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، عێراق چۆن قه‌رزى كوێت ده‌داته‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت قه‌رزى ئێرانيش بداته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانى ئه‌وا ده‌بێت چه‌ند بیرێكى نەوت به‌ ناوى ئێرانه‌وه‌ بكات و داهاته‌كه‌ى بۆ ئێران بێت.

هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایى ئاشكراى كردووه‌، عێراق له‌ سه‌ره‌تاى  ساڵى داهاتوو قه‌رزى كوێت به‌ ته‌واوى ده‌داته‌وه‌ و ته‌نیا 629 ملیۆن دۆلارى ماوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین