مەسرور بارزانی لەبارەی وەستاندنی نەوتی كوردستان: هەموو مانگێک یەک ملیار دۆلار لەدەستدەدەین کوردستان- عێراق

نوچە نێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی زیانەكانی وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان دەڵێت، "نزیکەی هەموو مانگێک، ئێمە یەک ملیار دۆلار لەدەستدەدەین، واتە کۆی گشتی زیاتر لە (20) ملیار دۆلارمان لەدەستداوە."

ڕۆژی شەممە (23/تشرینی دووەم/2024) مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دهۆک ڕایگەیاند، "نزیکەی هەموو مانگێک، ئێمە یەک ملیار دۆلار لەدەستدەدەین، واتە کۆی گشتی زیاتر لە (20) ملیار دۆلارمان لەدەستداوە لە ئەنجامی وەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان، ئەمەیش زیان بە هەموو وڵاتەکە دەگەیێنێت، بەڵام بێگومان، ئەو بەشەی وڵات کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کوردستانە."

سەبارەت بەزیانەكانی وەستاندنی هەناردەكردنی كوردستان وەك مەسرور دەڵێت، "ئەو زیانانەی بەرمانکەوتوون، قەرەبوو نەکراونەتەوە، بۆیە دەبینین مووچە دوادەکەوێت، دەبینی داهاتی عێراق بەگشتی کەمبووەتەوە، کە ئەوە لە بەرژەوەندیی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانیشدا نییە."

 لەبارەی دۆخی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق و مەترسییەكان ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە هەمیشە هەوڵی ئەوەمان داوە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی بێت، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵیش، لەگەڵ بەڕێز سوودانی باسی ئەوەمان کردووە کە پێویستە عێراق لە هەموو ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ناوچەکە دوور بخرێتەوە و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی عێراق و بەتایبەت بەلای ئێمەوە ،بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت، ئێمە تێکەڵی شەڕ و ئاژاوەیەک نەبین کە زیانی بۆ خەڵکی ئێمە تێدایە، تا پێمان دەکرێت خۆمان دوور دەخەینەوە لەو شەڕە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین