تورکیا هەوڵدەدات ببێتە دەوازەى رەوانەکردنى گازى تورکمانستان بۆ ئەوروپا شیکاری ئابوری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لە چوارچێوەى هەوڵەکانى بە بۆ دیهێنانى ئەو ئامانجەى کەوا ببێتە ناوەندێک بۆ وزە، تورکیا هەوڵەکانى بۆ بهێزکردنى هەماهەنگى ناوچەیى بەردەوامە، بەگوێرەى هەسنگاندنى تواناکانى رەوانەکردنى گازى سرووشتى لە تورکمانستانەوە بۆ ئەوروپا لە رێگەى خاکى تورکیا ئەوە بە دەرفەتێک دادەندرێت، سوودەکەى بۆ ئەنقەرە دەگەڕیتەوە.
لەدواى هەڵسەنگاندنى جەنگى رووسیا دژ بە ئۆکراینا و قەیرانى گەیاندنى گازى بۆ ئەوروپا بەدواوە هات، دیپلۆماسیەتى وزە لەنێوان ئازەربایجان و تورکمانستان چالاکییەکانى چڕکردەوە، ئەوەش گازى تورکمانستانى بۆ بازنەى بایەخەپێدان گێڕایەوە.
لە مانگى ئادارى ئەمساڵ تورکیا و تورکمانستان یاداشتى لێتێگەیشتنیان بۆ هەماهەنگى لە بوارى گازى سرووشتى واژۆکرد ، ئەوە جگە لە یاداشتى هەماهەنگى لە بوارى وەبەرهێنانى هیدرۆکاربۆن.
لە هەمان کاتدا باکۆ و ئەنقەرە رێککەوتنى ئاسانکارى گواستنەوەى گاز لە تورکمانستانەوە بە خاکى ئازەبایجان و جۆرجیا بۆ خاکى تورکیا واژۆکرد.
لە ماوەى رابردوو ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیرى وزەى تورکیا روونیکردەوە، ئەنقرە هەڵسەنگاندن بۆ سێ بژاردە دەکات بۆ گواستنەوەى گازى تورکمانستان، یا لە رێگەى ئاڵوگۆڕە لەگەڵ ئێران، یا لە رێگەى ئێران و ئازەربایجانە، یاخود لە رێگەى هێڵەکانى دەریاى قەزوینە، وەک بژاردەیەکى درێژمەودا و بەردەوامتر.
بەیرەقدار لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، قۆناغى یەکەمى ئەو پڕۆژەیە گواستنەوەى دوو ملیار مەتر چوارگۆشە گازى تورکمانستانى بۆ تورکیا لەخۆى گرتووە، چاوەڕوان دەکرێت لەو پڕۆژەیە (300) ملیار مەتر چوارگۆشە لە ماوەى (20) بۆ ئەوروپا بگوازرێتەوە، کە بە کۆى گشتى ساڵانە (15) ملیار مەتر چوارگۆشە بگوازرێتەوە.
تورکیا و ئەوروپا
جۆلیان بۆدین، لێکۆڵەرى سەردانیکەر لە پەیمانگەى ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆڵینەوەى بوارى وزە ئاماژە بەوە دەکات، گواستنەوەى دوو ملیار مەترچوارگۆشە لە گازى تورکمانستان لە رێگەى ئاڵوگۆڕى جوزئى بە پڕۆژەیەک دادەندرێت شایەنى جێبەجێکردنە.
بۆدین دەشڵێت، "کێشەى سەرەکى لە رەوانەکردنى گازى تورکمانستان بۆ ئەوروپا لە گواستنەوە و رێککەوتنە بازرگانییەکانیان دایە، دروستکردنى هێڵەکانى گواستنەوە لە دەریاى قەزوین بۆ گواستنەوەى (15) ملیار مەتر چوار گۆشەى گازى ساڵانە هەنگاویکى گرنگە.
دەربارەى رێککەوتنەکانى نێوان تورکیا و تورکمانستان ئەو لێکۆڵەرە دەڵێت، "ئەو رێککەوتنە لەچوارچێوەى رێککەوتنەکانە بۆیە سوودى ستراتیژى گرنگ و زیندووى بۆ هەردوو وڵات هەبێت.
بویدن جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، تورکیا چەند بژاردەیەکى بۆ بەدەستهێنانى ئەو ئامانجە لەبەردەستە تاوەکوو ببێتە ناوەندێکى وزە، هەرکات بژاردەى زیاتر بەردەست بوو ئەوە باشترە، بازاڕى جیهانى پێویستى بە فرەکردنى سەرچاوەیە ئەگەر بە بڕێکى کەمیش بێت، هێنانى گاز لە تورکمانستانەوە خزمەت بە بیرۆکەى درووستکردنى ناوەندێکى وزە دەکات، کە دەبێتە جێگرەوەى گازى ئێرانى و رووسی.
ئەو لێکۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەکات، تورکمانستان بەشێوەیەکى فراوان پشت بە چین وەک بازاڕى رەوانەکردن و تاکە بازاڕ بۆ گاز دەبەستێ، پڕۆژەى هێڵەکانى گاز لە رێگەى ئەفغانستان و پاکستان و هندستان جێبەجێ نەکرا، ئەوەش واى کردووە تورکمانستان بازاڕێکى نوێ بۆ گازى وڵاتەکەى بدۆزێتەوە.
جۆلیان روونى دەکاتەوە گواستنەوەى گاز لە تورکمانستانەوە لە رێگەى تورکیاوە بۆ ئەوروپا دیمەنى گاز لە ناوچەى دەریاى قەزوین و قەوقاز و باشوورى ئەوروپا دەگۆڕێت، ئەگەریش هەیە قۆناغى یەکەم بە گواستنەوەى بڕێکى کەم دەست پێبکات، بەر لە رەوانەکردنى گاز لە رێگەى هێڵەکانى دەریاى قەزوین پێویستە پڕۆژەى رێڕەوى باشوور بۆ گاز لە ئازەربایجانەوە بۆ تورکیا لە تورکیاشەوە بۆ ئەوروپا فراوان بکە.
ژێرخان
جۆن رۆبرتس، لێکۆڵەر لە ئەنجوومەنى ئەتڵەسى ئاماژە بەوە دەکات پێویستە ژێرخانى ئێستا تا دەکرێت بۆ گواستنەوەى گاز لە تورکمانستانەوە بۆ تورکیا بقۆزرێتەوە.
رۆبرتس بەدوورى دەزانێت ژێرخانى نوێ بۆ گواستنەوەى گاز لە تورکمانسانەوە دروست بکرێت، ئەو جۆرە پڕۆژە لەو دۆخەى ئێستا کارێکى کردەیى نییە.
ئەو لێکۆڵەى ئەنجوومەنى ئەتڵەسى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویستە تورکمانستان جێگرەوەیەک بۆ رەوانەکردنى گاز بدۆزێتەوە، روونیشى کردەوە، چین لەو قۆناغەى ئێستا تاکە جێگرەوەیە، بەڵام بەکاربردنى پەکین بۆ بەرهەمهێنانى گازى تورکمانستان بەس نییە، ماوەى (20) ساڵە تورکمانستان هەوڵ دەدات هێڵێک گواستنەوە بۆ پاکستان و هندستان درووست بکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکى نەناوە شایەنى باسکردن بێت.
رۆبرتس ئاماژە بەوەش دەکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا هەوڵێکى زۆرى داوە تاوەکوو هەماهەنگى لەو بوار درووست بکات، لەوانەش رێککەوتن لەگەڵ تورکیا گواستنەوەى رۆڵى سەرەکى بۆ ئازەربایجان وەک وڵاتێک بۆ تێپەڕینى گاز، ئەگەر کەسێک هەبێت بتوانێت پڕۆژەى رەوانەکردنى گاز لە رێگەى دەریاى قەزوین جێبەجێ بکات، ئەوا بەرپرسانى تورکیان، چونکە تورکیا لایەنى سەرەکییە لە گواستنەوەى گازى تورکمانستان بۆ رۆژئاوا.
ئەو رێککەوتنە ئاسانکارى بۆ گەیاندنى گازى تورکمانستان یۆ یەکێتى ئەوروپا دەکات
دانیلا بۆچکاریف، پسپۆڕ لەبوارى وزە ئاماژە بەوە دەکات، هەموو سەرچاوەیەکى گازى نوێ بە نرخێکى گونجاو سوودەکەى بۆ ئابوورى تورکیا دەبێت، گازى تورکمانستان دەتوانێت پێگەى تورکیا وەک ناوەندێکى ناوچەیى بۆ وزە بەهیز دەکات.
دانێلا هۆشداریش لە پێشنیارى رەوانەکردنى گاز بە رێگەى دەریاى قەزوین دەدات، چونکە ئەوە شایستەى تەواوکردن نییە لە ماوەیەکى کورد، بەهۆى بەربەستە جیۆسیاسى و دارایى و ژینگەییەکان. جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سەرەڕاى ئاڵنگەرییەکان کە ئەگەرى سزا و ململانێکیان لەگەڵ عێراق دەکرێت گازى تورکمانستان بە رێگەى ئێران بگاتە تورکیا. 
بۆچکاریف ئاماژە بەوەش دەکات رێککەوتنى نێوان تورکیا و تورکمانستان لە داهاتوو ئاسانکارى بۆ گەیاندنى گازى تورکمانستان بۆ یەکێتى ئەوروپا دەکات.
ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، دەکرێت گازى تورکمانستان بەو نرخانەى لە بازار کێبکرێ دەکەن، بەڵام ئەگەر بەرواردى بکەى بەو بڕانە گازەى بۆ چین یاخود لایەنەکانى دیکە، ئەو قازانجە زۆرەى بۆ کۆمپانیاى تورکمانگاز نابێت کە تورکمانستان خاوەندارییەتی دەکات.

سەرچاوە: ماڵپەڕى ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین