پەرلەمانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەناردەکردنەوەی نەوت دەكات. ئەندامێكی لێژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، تێپەراندنی پڕۆژەیاساكە ڕەنگە لایەنەکانی شیعە بە هەندێ مەرج لەگەڵمان ڕێکبكەون.

ڕۆژی پێنجشەممە (حەوتی تشرینی دووەم/2024) سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، بەربەستی سەرەکی هەناردەکردنەوەی نەوت ماددەی (12) بوو لە یاسای بوودجە ژمارە (13) لە ساڵی (2023)، لە بڕگەی دووەمی ئەو ماددەیە لە بڕگەی(ج)، باس لەوە دەکات کە پرسی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، یەکسانە بە تێچووی بە بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوەش وای کرد کە تەواوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە، پشت ببەستێت بە هەمان خەملاندنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بۆ هەموو کێلگەکانی عێراق، ئەویش بەپێی خەملاندنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، دەرهێنانی نەوت لە عێراق، نزیکەی (8) بۆ (9) هەزار دیناری تێدەچێت، گواستنەوەش (1.2) سەنتی تێدەچێت، بەو شێوازەش مامەڵە لەگەڵ هەموو کۆمپانیاکانی نەوت دەکەن.

سەباح سوبحی ئاماژە بەوە دەكات، عێراق بەدوای دەروازەیەکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوت، بۆ ئەوەش دەروازەی حەدیسەی هەیە کە چەندین ساڵە هەوڵ بۆ دروستکردنی بۆریەکە دەدات و 2 ملیار دۆلاری بۆ پرۆژەکە خەملاندووە.

هەروەها ئەندامەكەی لێژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، فشار لەسەر حکوومەتی فیدراڵ هەیە ئەو کێشەیە چارەسەر بکات بەر لە هاتنی وەرزی زستان لە ئەوروپا، لەبەر ئەوەی زۆر وڵات هەیە دووچاری قەیران دەبێت.

سەباح سوبحی گوتیشی:  پرۆژەکە یەکشەممە و دووشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە دەکرێت، بە پەلەش دەچینە خوێندنەوەی دووەم، ئێمە شەڕ لەگەڵ کات دەکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین