هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێككەوتن نزیكن کوردستان- عێراق

نوچە نێت

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، جیاوازیی زۆر لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، تەنیا چەند خاڵێک ماون کە دەبێت هەردوولا لەسەریان رێکبکەون.

ڕۆژی دووشەممە (حەوتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (رووداو) بڵاویکردەوە، د. عەبدولساحب بزوون، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هیچ ناکۆکییەکی زەق لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوت نییە، بەڵکو تەنیا چەند خاڵێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی هەناردەکردن ماون و بە دڵنیاییەوە بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات لە رۆژانی ئاییندەدا کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی كوردستان بەردەوامییان دەبێت و بەرهەمدار دەبن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە بەرژەوەندیی گەلەوە هەیە، بۆیە هەردوو حکومەت پەلە دەکەن لە هەناردەکردنەوەی نەوت.

 جێگەی ئاماژە پێدانە، پەرلەمانى عێراق، رۆژی دووى شوباتى ئەمساڵ، یەکەم هەموارى یاسای بودجەى سێ ساڵی عێراقى پەسند کرد بۆئەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە کە لە ئاداری (2023)وە وەستاوە.

بەگوێرەى هەموارەکە بۆ بە بەرهەمهێنان، گواستنەوەى نەوتی هەرێمی کوردستان (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کراوە تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری لە (60) رۆژدا نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، بەڵام کۆمپانیاکان و وەزارەتى نەوت لە بارەى قەرزى پێشوو، هەروەها گەرەنتى خەرجکردنى ئەو شایستە داراییانە رێکنەکەوتوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین