دژی ترەمپ خۆپیشاندان لە ئەمەریکا دەستیپێکرد کوردستان- عێراق

نوچە نێت

لە (50) ویلایەتی ئەمەریکا و چەندین گەورە شاری وڵاتان ملیۆنەها کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانیان دژی دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن ماسک دەكەن.

ڕۆژی یەکشەممە (شەشی نیسان/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، زیاتر لە (1,400) خۆپیشاندەر لە پایتەختی ویلایەتەکان چوونە بەردەم باڵەخانە فیدراڵییەکان، ئۆفیسەکانی کۆنگرێس، بارەگاکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، پارکەکان و هۆڵەکانی شارەوانی لە سەرانسەری وڵاتدا، داوای کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ترەمپ و کەسانی نزیک لێی دەکەن".

نزیکەی (600) هەزار کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداری کردن لە چالاکییەکان دژی سەرۆکی ئەمەریکا هەندێکیان لە شارە گەورەکانی وەک لەندەن و پاریسەوە تۆمارکراون".

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان سێ داواکارییان هەیە کە بریتین لە، "کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرداگرتنی ملیاردێرەکان و گەندەڵی بەربڵاوی ئیدارەی ترەمپ. کۆتاییهێنان بە بڕینی پارەی فیدڕاڵی بۆ بیمەی تەندروستی، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پرۆگرامەکانی تر کە هاووڵاتییانی هەژار زیاتر پشتی پێ دەبەستن و هەروەها پێویستە هێرشەکان بۆ سەر کۆچبەران و کۆمەڵگاکانی تر کۆتاییان بێت".

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت ئەم خۆپیشاندانانە ڕەنگدانەوەی توڕەیی خەڵکە و پرسیار دەربارەی توانای حکومەتەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و پاراستنی سەقامگیری سیستەمە دیموکراسیەکان دروست دەکەن.

هاوکات توێژەران دووپاتی دەکەنەوە هەنگاوەکانی حکومەت دژە دیموکراسی هۆکاری سەرەکی زۆربەی ئەو خۆپیشاندانانەن، پێویستە پێداچوونەوە و خوێندنەوە بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین