حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایی نێودەوڵەتیی بردەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەدادگا دۆسییەكی یاسایی دژی كۆمپانیای ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بردۆتەوە و قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاساییی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (شەشی نیسان/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای (گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد -GEMBBL) سەركەوت و قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاساییی دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیێندراوەكەی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە، "بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی لەندەن دوای بڕیاری پێشووتری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024دا، دادگاکە بڕیاری دابوو کە حکومەت بە شێوەیەکی ڕەوا PSCی بیناباوی و میرانی هەڵوەشاندووەتەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بیناباوی لیمیتەدی لە دژی حکومەت ڕەت کردەوە."

لە ڕۆژی هەینی 4ی نیسانی 2025، هەروەك ڕاگەیێندراوەكەی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی پێكردووە، "دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد، کە تێیدا بڕیاری دا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بیناباوی لیمیتەد بڕی 26,868,905.29$ دۆلاری ئەمریکی وەكوو قەرەبوو بدات بە حکومەت، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە."

دەشڵێت، "حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی 2021 گرێبەستی پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی (میران و بیناباوی)ی لەگەڵ كۆمپانیاكە هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە نەیتوانی گرێبەستەکان وەک خۆی جێبەجێ بکات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین