زانیاری نوێ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ڕۆژی سێشەممە (26-11-2024) بەپێی زانیارییەكان تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاریدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات بۆ مانگەكانی (10 و 11 و 12)، بۆ هەر مانگێکیش بڕی (760) ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بێت، هەرێمی کوردستان بۆ تەواوكردنی ئەو كورتهێنانەی لە پارەی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێ،  دەبێت داهاتی ناوخۆ رادەست بکات.

هاوكات ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. ڕۆژی سێ شەممە (26-11-2024) لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین