پێداچوونەوەى گرێبەستییەکان نەوتییەکانى هەرێم پێویستى بە دوو مانگە
نوچە نێت
رۆژى (14/ تشرينى دووەم/2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردووە، دواى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق رۆژى سێشەممەى رابردوو رەزامەندى لەسەر هەموارکردنەوەى بەرهەمهێنان و راستەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بە کۆمپانیاى سۆمۆ دەربڕى، سەفوان قوسەى پسپۆڕى ئابوورى رایگەیاند، گۆڕینى گرێبەستەکان لە گرێبەستى هاوبەش بۆ گرێبەستى خزمەتگوزارى پێویستى بە راوێژکارى نێودەوڵەتى هەیە.
ئەو پسپۆڕە ئابوورییە پێیوایە، دۆزینەوەى سیغەیەکى هاوبەش بۆ لێتێگەیشتن لەسەر بڕى (16) دۆلار بۆ تێچووى دەرهێنان و گواستنەوە بەگوێرەى یاساى بوودجەیە، ئەوەش لە پێناو ئەوەیە لە بەندە بە روونى دان بەوە دابنێت هەرێمى کوردستان بەرهەمهێنانى نەوت رادەستى سۆمۆ بکات.
بەگوێرەى پسپۆڕانى ئابوورى بەو میکانزمە نوێیە عێراق لەبەردەم وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتییەکان پابەندییە نوێکانى خۆى جێبەجێ بکات، ئەو میکانزمە نوێیە رێگە بە دەستەواژەیەکى یاسایى دەدات بۆ قانوونى نەوت و گاز رێگە بە هیچ رێککەوتن و گرێبەستێکى نوێ لە دەرەوەى یاساى فیدراڵى نادات.
لە بەرانبەردا عەلى زیرغام، شارەزاى بوارى ئابوورى پێیوایە، عێراق لە رەوانەکردنەوەى نەوت بە رێگەى بەندەرى جیهان رژد نییە، چونکە بەگوێرەى بڕیارەکانى ئۆپێک و ئۆپێک پلەس پشکى تەواوى خۆى لە رێگەى بەندەرەکانى باشوور رەوانە دەکات.
زیرغام، ئاماژە بەوەش دەکات، رەوانەکردنى نەوت لە بەندەرەکانى باشوور سوودى بۆ عێراق زیاترە، ئەوەش وا دەکات عێراق ئەوەندە بایەخ بە رەوانەکردنى نەوت لە رێگەى بەندەرى جیهانى تورکی نەدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment