ئەمەریکا چیتر رێگە نادات عێراق کارەبا لە ئێران بکڕیت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئیدارەى ئەمەریکا کۆتاییهێنا بە گرێبەستى عێراق بۆ کڕینى کارەباى لە ئێران و چیتر نوێى ناکاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەى فشەکارەکانى ئەمەریکا دژ بە ئێران

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى ئادار/2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، گوتبێژێک رایگەیاندووە، نوێکردنەوەى کڕینى کارەباى ئێران لە لایەن عێراقەوە کۆتایی هات، ئێمە چیتر لاێگە نادەین بەو پلایەوە ئابوورى و دارایى لەسەر ئێران سووک بێت.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئامانج لەو فشارانە هەڕەشە ئەتۆمی و پڕۆگرامە بالستییەکان و رێگرى لە هێرشى گرووپەکانى سەر بەو وڵاتەیە.
پێشتر باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو بڕیارەى ئەمەریکا عێراق چەندین سیناریۆى بەرانبەر ئەو گۆڕانکارییانە هەیە.
عەوادى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لە ماوەیەکى نزیک گاز لە تورکمانستان هاوردە دەکەین، سەبارەت بە وادەى گەیشتنیشى ئاشکراى کرد، کە لە ماوەى دوو مانگى داهاتوو بە رێگەى ئێرانەوە دەگاتە عێراق.
حکومەتى عێراق ساڵانە بە بڕى حەوت ملیار دۆلار گاز و کارەباى لە ئێران هاوردە دەکرد، ئەو گرێبەستە بە رەزامەندى ئەمەریکا بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین