عێراق و بەریتانیا پەرە بە چوار كێڵگەی نەوتی كەركووك دەدەن
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (25/شوبات/2025) كۆمپانیای نەوتی باكوور رێككەوتنی پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی لە كەركوك لەگەڵ كۆمپانیای (BP)ی بەریتانی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی فیدراڵ واژۆ كرد، رێككەوتنەكە (وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ و چاككردنەوەو فراوانكردنی دامەزراوەكانی غاز)و (دروستكردنی وێستگەی كارەبا 400 مێگاوات) لە كەركوك لەخۆدەگرێت.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "گەرەنتی باشترین مەرج و بەرژوەندییەكانی گرێبەستیان بۆ لایەنی عێراقی تێدا كراوە، دوای دانوستانی وردو دورو درێژ لەگەڵ وەزارەتی نەوت، لەپێناو باشترین وەبەرهێنان لە بواری وزەو فەراهەمكردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەكانی باكورو كەمكردنەوەی ئاشتی پشتبەستن بە نەوتی باشور، رێككەوتنەكەش قۆناغی كۆتاییە بەر لە ئیمزاكردنی گرێبەست بەشێوەی كۆتایی".
هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، رێككەوتنەكە پەرەپێدانی چوار كێڵگە سەرەكییەكەی كەركوك (بای حەسەن- كەركوك بە هەردوو قوبەی (باباگوڕگوڕو ئاڤانا)- جمبور- خەباز) لەخۆدەگرێت، بەو جۆرەی گەرەنتی وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ و چاككردنەوەو فراوانكردنی دامەزراوەكانی غاز لە كۆمپانیای غازی باكورو دروستكردنی وێستگەی كارەبا 400 مێگاوات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی ئەم پرۆژە ستراتیژییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment