سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: ئێمە وەکو کاڵای بازرگانی سەیری نەوت دەکەین نەک سیاسی
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (26/شوبات/2025) بەئامادەبوونی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆڕبەندی هەولێر (2025) بەرێوەچوو.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم گووتی، پێویستە یەکێتی و پارتی پێویستە هەوڵی جیدی بدەن حکومەتێکی کارا و جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان دروست بکەن.
لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق گووتیشی، "ئەوەی لە عێراق هەیە مەرکەزیەتە و دوورە لە فیدراڵی. مامەڵەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان مەرکەزییە نەک فیدراڵی".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان گووتی، "ئێمە وەکو کاڵای بازرگانی سەیری نەوت دەکەین نەک سیاسی، راگرتی نەوت زیانێکی زۆری لە عێراق دا. ئێستا تورکیاش ئامادەیە و چاوەڕێ دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا نەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان و دەرەوە بکرێت".
پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، "ئەوەی سەرۆکوەزیران سوودانی پێی کراوە کەمتەرخەمی نەکردووە، پێموایە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بەغدا کردووە، ئێمە تەواوکەری یەکدین لە عێراق، ناکرێت هەموو پرسەکان لە مووچەدا چڕ بکرێنەوە. سەرۆکوەزیران، دادگەی فیدراڵی، پەرلەمانی عێراق دەبێ بەپێی دەستوور مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن. چیدی نابێ ببێتە هەواڵی بەپەلە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment