لە دوو رۆژی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی دوو رەوانە دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرای كرد، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی رابردووی فەرمانبەری هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە (دووی ئادار/2025) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاوی كردەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار پێی راگەیاندین، لەدوای تەواوكردنی وربینی ئەو لیستەی حكومەتی هەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە، لە دوو رۆژی داهاتوو مووچەی مانگی دووی ئەم ساڵ رەوانە دەكرێت.

سەبارەت بەو بڕەی وەزارەتی دارایش رەوانەی دەكات، سەرچاوە رایگەیاندووە، بڕی (950) ملیار دیار بۆ مانگی شوبات رەوانە دەكرێت، دوای ئەوەش وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاودەكاتەوە.

دوێنێش سەرچاوەكی كوردی لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە ناوەڕاستی هەفتەیی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات رەوانە دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین