هەناردەی نەوتی كوردستان پاشەكشە بە نرخی نەوت لە جیهان دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بەهۆی ئەگەری دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لە رێگەی توركیاوە و چاوەڕوانییەكانی گفتوگۆی نێوان ئۆكراینا و رووسیا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/ شوبات/ 2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، نرخی نەوت بەرمیلێك نەوتی برێنێت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ (74) دۆلار و (23) سەنت دابەزی، بەوەش لە (3%)ی نرخەكەی دابەزیووە.

بەپرسێكیش لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە قۆناغی یەكەم بەغدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان وەردەگرێت، ئەوەش لەدوای تەواوكردنی رێكارە پێویستەكانەوە دەبێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە هێڵی عێراق ــ توركیا.

لە لایەكی دیكەوە وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕوانی كاریگەریەكانی كۆبوونەوە دیپلۆماسییەكانن لەسەر بازاڕی نەوت، كە سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە شەشی مانگی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر پاڵپشتی زیاتر بۆ ئۆكراینا دەكەن، ئەوەش لە كاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كۆتایهێنان بەو جەنگە گفتوگۆكانی لەگەڵ رووسیا دەست پێكردووە، ئەوەش بەبێ بەشداری پێكردنی ئۆكراینا یاخود یەكێتی ئەوروپایە.

بەهۆی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا هەناردەی نەوتی رووسیا كەم بۆوە، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت رێككەوتنی ئاشتی هەناردەی نەوت زیاد بكات و لە داهاتووش كاریگەری لەسەر نرخەكەی ببێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین