حكومەتی هەرێم: پرۆژەی ( هەژماری من) پرۆژەیەکی گشتگیری و بەردەوامە
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (28/تشرینی یەكەم/2024) بەپێی نووسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئاماژە بەوە دەكات، پشت بەستن بە پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەی ( هەژماری من)، پرۆژەیەکی گشتگیری و بەردەوامە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کە:
یەکەم- وەزارەتی دارایی و ئابووری تاکە لایەنی تایبەتمەندە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دیاریی کردنی شێوازی دابەشکردنی مووچە، کاری پێویست ئەنجام بدات بە وەرگرتنی ڕێکاریی یاسایی و کارگێڕی بەرامبەر بە بەڕێوەبەری ئەو بانکانەی کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕایی کردنی کارەکانیان، یان هەر بەرپرسێکی دیکەی حکوومی، پشتبەستن بە هەردوو ماددەی(4) و (5) لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە(14)ـی ساڵی 1991.
دووەم- وەزارەتی ناوخۆ ڕێکاری پێویست ئەنجامبدات بەپێی حوکمەکانی یاسای سزاکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە(14)ـی ساڵی 2008، بە لێپرسینەوە و سزادانی ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.
سێیەم- وەزارەتی داد-سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی ڕێکاری پێویست ئەنجام بدات بەپێی حومکمەکانی یاسای داواکاری گشتی ژمارە(159)ـی ساڵی 1975ـی هەمووار کراو و بەپشتبەستن بەهەردوو ماددەی(231) و (240) لە یاسای سزاکان ژمارە (111)ـی ساڵی 1969، بە جووڵاندنی داوای سزای یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی کە ڕێگریی دەکەن لە کارمەندانی(هەژماری من) بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان لەلایەن حکومەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment