رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردن 41% بووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق 41% بووه‌. له‌ شاره‌ كوردستانییه‌كانیش رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ دهۆك زۆرترینه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ى تشرینى یه‌كه‌م كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رێژه‌ى به‌شداربوونى هه‌ڵبژاردنى به‌ فه‌رمى راگه‌یاند، به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى كۆمیسیۆن له‌ خشته‌یه‌ك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، رێژه‌ى به‌شداربوون 41% بووه‌.

كۆمیسیۆن روونى ده‌كاته‌وه‌ تا ئێستا 94% ده‌نگى بنكه‌كان و وێستگه‌كانى ده‌نگدان وه‌رگیراون، ئه‌و ده‌نگه‌ى كه‌ دراوه‌ نۆ ملیۆن و 77 هه‌زار و 779 ده‌نگ بووه‌.

وه‌ك له‌ خشته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مترین رێژه‌ى به‌شداربوون له‌ به‌غدا بووه‌، به‌غدا -ره‌سافه‌ 31 % بووه‌، به‌غدا- كه‌رخ 34% بووه‌، كه‌چى به‌رزترین رێژه‌ى به‌شداربوون له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دهۆك بووه‌ كه‌ 54% بووه‌.

له‌دواى دهۆك له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان هه‌ولێر دێ، رێژه‌ى به‌شداربوون تێیدا 46% بووه‌، دواتر كه‌ركووك دێت به‌رێژه‌ى به‌شداربوونى 44%، سلێمانى به‌ به‌راورد به‌ شاره‌كانى ترى كوردستان كه‌مترین رێژه‌ى به‌شداربوونى تێدا بووه‌ 37% .

له‌سه‌ر ئاستى عێراق پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ پله‌ى دووه‌م دواى دهۆك دێت رێژه‌ى به‌شداربوونى 48% بووه‌.

كۆمیسۆن باس له‌ سكاڵاكانیش ده‌كات، له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت 16 سكاڵا و له‌ ده‌نگدانى گشتى 58 سكاڵا تۆماركراون.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین