هاوپه‌یمانى فه‌تح: كۆمیسیۆن تووڕه‌یى جه‌ماوه‌ر ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى فه‌تح هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ، "به‌هۆى پێداگريى كۆمیسیۆن له‌سه‌ر راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق تووڕه‌ییه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌ته‌قێنێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م مه‌حموود حیتانى سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات، پێداگریى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌سه‌ر راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌، بێ ئاشكراكردنى ساخته‌كارییه‌كان ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تووڕه‌یى جه‌ماوه‌ر.

مه‌حموود حیتانى ده‌ڵێ، "ئه‌و جه‌ماوه‌ر راپه‌ڕیوه‌ ناتوانێ بێده‌نگ بێت، بێ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى بكشێته‌وه‌، كه‌ خوێنى له‌ پێناویان به‌خشیوه‌".

مه‌به‌ستى حیتانى لایه‌نگرانى هاوپه‌یمانى فه‌تح و میلیشیاكانه‌ كه‌ له‌دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا خه‌ریكى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایین. له‌ هۆى ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوو 48 كورسى له‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌بوو، كه‌چى له‌دوایین هه‌ڵبژاردن ته‌نیا 17 كورسى هێناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین