سبه‌ى هه‌موو ئه‌نجامه‌كان ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، سبه‌ى ته‌واوى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ى دادوه‌ريى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌م، عیماد جه‌میل ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاندووه‌، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ ته‌واوى ئه‌نجامه‌كان به‌ كۆنووس و تانه‌كانیشه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ى دادوه‌ريى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

روونیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و واده‌یه‌ دیارى نه‌كراوه‌ كه‌ تاوتوێكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌ده‌سته‌ى دادوه‌ريى ده‌یخایه‌نێ، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ دواى ته‌واوبوونى ئه‌نجامه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه‌ ئه‌و كۆمیسیۆن ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌ینێ.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 25ى تشرینى دووه‌م، كۆميسیۆن كۆتاهاتنى پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى بۆ ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ راگه‌یاند.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى مانگى رابردوو ئه‌نجام درا، به‌ڵام به‌هۆى بوونى ناڕه‌زایى له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان كۆمیسیۆن هه‌ژماردنى ده‌ستى بۆ چه‌ندان وێستگه‌ى ده‌نگدان له‌ زۆینه‌ى شاره‌كانى عێراق ئه‌نجام دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین