كۆمیسیۆن ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى راگه‌یاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى تشرینى دووه‌م، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى راگه‌یاند. ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندووه‌ ئه‌وه‌یانه‌ كه‌ ره‌وانه‌ى دادگایى فیدڕاڵى ده‌كرێت.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمیسیۆن زیاتر له‌ 22 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌بووه‌، به‌ڵام ته‌نیا نۆ ملیۆن و 629 هه‌زار كه‌س به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه‌، كه‌ رێژه‌ى 44%ى ده‌نگده‌ران پێكده‌هێنن.

بۆ بینینى ئه‌نجامه‌كان لێره‌ كلیك بكه‌
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین