وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق:  68% خه‌ڵك به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ى راپرسییه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌، پێشبینى ده‌كرێت 68% ده‌نگده‌ران به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "68% ده‌نگده‌ران به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن".

وه‌زاره‌تى ناوخۆ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م پێشبینیه‌ له‌ ئه‌نجامى راپرسییه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌نجام دراوه‌ و خه‌ڵك له‌ به‌غدا و پارێزگاكان به‌شدارییان تێدا كردووه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ تاكه‌ هۆكارێك ده‌زانن بۆ گۆڕانكاريى، به‌ڵام باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ چه‌ند كه‌س به‌شدارییان له‌ راپرسییه‌كه‌ كردووه‌.

به‌هۆى خراپى خزمه‌تگوزارى و بارودۆخى ئابوورى و ناسه‌قامگیرى ئه‌منى له‌ شاره‌كانى عێراق، مه‌ترسى هه‌یه‌ رێژه‌ى به‌شداربوون له‌و شارانه‌ زۆر نه‌بێت و له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا چه‌ندان حزبی عێراق هه‌ڵمه‌تى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنیان راگه‌یاندبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین