له‌سه‌رانسه‌رى عێراق یه‌ك كاندیدى شیوعى هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان ره‌خنه‌ له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرێت و به‌ "خراپ" ناوى ده‌بات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق یه‌ك كاندیدى شیوعى هه‌یه‌.

به‌گوێره‌ى لێدوانێك كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌بوكاروان مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان ره‌خنه‌ له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گرێت و به‌ "خراپ و سه‌یر" ناوى ده‌بات، پێیوایه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌پێى به‌رژوه‌ندى حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات دانراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى حزبى شیوعى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ كه‌، عێراقى بۆ 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن دابه‌شكردووه‌، ته‌نیا حزبه‌ گه‌وره‌كان ده‌توانن ده‌نگ بهێنن. سه‌باره‌ت به‌ حزبی شیوعی كوردستانیش ده‌ڵێ، "ته‌نیا یه‌ك كاندیدى هه‌یه‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حزبى شیوعى عێراقیش له‌ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان كشاوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین