سه‌در به‌ بایكۆت وازناهێنێ و هه‌ڕه‌شه‌ى زیاتر ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى سائیروون كه‌ له‌ لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێیه‌رى ره‌وتى سه‌ده‌ره‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت، رایگه‌یاندووه‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بێ ره‌وتى سه‌در بكرێت كه‌موكوڕى هه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات ته‌نیا به‌ چه‌ند رۆژێك ده‌توانن حكومه‌ت بڕوخێنن.

رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى ئاب له‌ راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ركابه‌ره‌كانى ده‌كات و ئه‌و ره‌وته‌ ده‌ڵێ، "به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردن ناكه‌ین و  به‌ربه‌ست بۆ هه‌ر حكومه‌تێكیش دروست ده‌كه‌ین له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێته‌كایه‌وه‌".

رۆژنامه‌كه‌ لێدوانێكى به‌در سائیغى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى سائیروونه‌. سائیغ ده‌ڵێ، "به‌شدارنه‌بوونى ره‌وتى سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ره‌وایه‌تى ته‌واو به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ نادات و شه‌قام به‌ده‌ست ره‌وتى سه‌دره‌، ده‌توانێ له‌ چه‌ند رۆژ حكومه‌ت بگۆڕێت".

جگه‌ له‌مه‌یش رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ره‌وتى سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵگرتنى پاڵپشتى خۆى له‌ حكومه‌تى ئێستا و داهاتوو ده‌كات.

بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، ره‌وتى سه‌در كه‌ ره‌وتێكى گه‌وره‌ى شیعه‌یه‌ و  54 كورسیان له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌، له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى راگه‌یاندووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین