هێزه‌ عێراقییه‌كان دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانيان خسته‌ خواره‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق ئاشكراى كرد، شه‌وى رابردوو دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ له‌ باشوورى به‌غدا خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان ته‌قینه‌وه‌ى هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى حوزه‌یران شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌ دوو راگه‌یێندراوى جیاواز ئاشكراى كردووه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان توانیویانه‌ دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ فڕۆكه‌ى یه‌كه‌م شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ڵێ، "له‌ ناوچه‌یه‌كى چۆڵه‌وانى له‌ نزیك سه‌ربازگه‌ى ره‌شید له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا، فڕۆكه‌یه‌ك خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگرى ته‌قینه‌وه‌ بووه‌".

دواتریش له‌ ناوچه‌ى كرتان له‌ باشوورى به‌غدا هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا فڕۆكه‌یه‌كى تریان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ماوه‌ى سێ مانگه‌ ته‌كنیكى هێرشه‌كانى سه‌ر هاوپه‌یمانان له‌ عێراق گۆڕاوه‌ و له‌ هێرشه‌كان فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنرێت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا له‌ دوو ساڵى رابردوو له‌ عێراق زیاتر له‌ 300 هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا، واشنتن میلیشیاكانى شیعه‌ى سه‌ربه‌ ئێران له‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین