رووسیا: ئەمریکا لەباری شەڕی داعشەوە درۆ دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رووسیا سوپای ئەمریکا بە "درۆکردن" تۆمەتبار دەکات لە بابەتی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا لە سووریا.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی رووسیا، لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا دەڵێت "فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا فرانک ماکینزی ئەو راستییەی شاردەوە کە بۆچی هێزەکانیان لەسەر خاکی سووریان بەبێ ڕێگەپێدانی حکومەتی سووریا، کە بەوە مانەوەیان لەسەر خاکی سووریا دەکاتە بوونێکی ناشەرعی".

زاخارۆڤا هەروەها وتوویەتی، "قسەکانی ماکینزی درۆ و هەڵخەڵەتاندنیان تێدایە، لەو شوێنەدا کە دەڵێت تاکە ڕۆڵی سوپای ئەمریکا بریتییە لە شەڕی دژی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێگەگرتن لە لە دەستپێکردنەوەی جالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوە لەناو سووریا".

پێشووتر ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس" لە زاری ماکێنزییەوە گواستبوویەوە کە وتبووی"کەمکردنەوەی بوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەکات رووسیا و چین ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە کشانەوەی ئەمریکا دروستی دەکات، کە دەبێتە هۆی فراوانکردنی هەژموونیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی کەنداو".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین