فەرەنسا لە رێگەی نەیجیریاوە پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەفریقیا دەدات
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
لەدوای گورزە یەك لەدوای یەكەكانی لە وڵاتانی ساحلی ئەفریقی بەر فەرەنسا كەوت، وادیارە ئاستەكەی بەرەو وڵاتانی نوێ دەست پێكردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەو وڵاتانەوە پارێزگاری لە هەژموونی خۆی لەو كیشوەرە بكات.
گۆڤاری جۆن ئەفریك لە راپۆرتێدا تیشكی خستۆتە سەر ستراتیژی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا كە ئاراستەی بەرەو نەیجیریایە، ئەوەش وەك هەوڵێكە بۆئەوەی لەدوای ئالنگەرییەكانی لە ناوچەی ساحل بەری كەوت دووبارە پێگەی ئابووری و سیاسی ئابووری بەدەست بهێنێتەوە.
لەو راپۆرتەدا باس لە بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری فەرەنسا و نەیجیریا لەژێر سەركردایەتی بۆلا تینۆبۆ، سەرۆكی نەیجیری كراوە.
پاریس پێیوایە لە ئەبو جا دەرفەتێكی گەورەی ئابووری هەیە، چونكە ئەو وڵاتە بازاڕێكی فراوان و دانیشتوانێكی چڕی هەیە و یەكێكە لە گەورەترین وڵاتە ئابوورییەكانی ئەفریقیا.لە بەرانبەردا نەیجیریا بەهۆی وەبەرهێنانی گەورە لە لایەن وڵات و كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بایەخی زۆری پێ دەدرێت.
لەم چوارچێوە گۆڤارەكە باس لەو سەردانە فەرمەی سەرۆكی نەیجیریا بۆ فەرەنسا دەكات، كە دەرفەتێك بوو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئەو سەردانە سیمبوڵی گۆڕانكاری فەرەنسا بوو لە تەركیزی كلاسیكی لەسەر وڵاتێكی داگیركراوی پێشووی بۆ وڵاتێكی خاوەن بایەخی ئابووریی و ستراتیژی گەورەتر.
لەو چوارچێوەیە فەرەنسا هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگەرییەكانی هێزە نێودەوڵەتییەكانی دیكەی وەك چین و هندستان و توركیا سەپاندوویانە دەدات، كە بوونەتە ركابەرێكی بەهێزی لە ئەفریقیا.
بە شێوەیەكی گشتی ئەو راپۆرتە گفتوگۆ لەسەر ئەو گۆڕانكارییە چۆن بۆتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان پاریس و ئەفریقیا، كە پاریش پشت بە هێزی ئابووری و كلتووری دەبەستێت بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆی.
دەرچوون لە ساحیل
لە (28/11/2024) وەك گۆڤارەكە باسی دەكات لە هۆڵێكی زێرین سەرۆكی نەیجیریا لەپاڵ ماكرۆن پێكەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووری فەرەنسی ــ نەیجیری گفتوگۆیان كرد.
لەو دیدارە سەرۆكی جێبەجێكاری فەرەنسی وەك پارتریك بۆیانیە و ئەنتوان دۆ سانت ئەفریفك دیدیان لەگەڵ كەسایەتییە دیارەكانی نەیجیریا وەك ئەلیكۆ دانگۆنتی جیلبریت شاگوری كرد.
لە دیدی ئەو گۆڤارە ئەو دیدارە چركەساتێكی دیارە لە میانەی سەردانی ئەو وڵاتە كە تینۆبۆ بۆ فەرەنسا كردوویەتە، كە ئەوە لەدوای ئۆلۆسیگۆن ئۆباسانجۆ بەر لە (24) ئەوە یەكەم سەردانی لەو جۆرەیە.
سەبارەت بە ماكرۆنیش گۆڤارەكە دەڵێت، ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ نەیجیریا دەرفەتێكە بۆ زیندووكردنەوەی هەردوو وڵات، بۆیەش سەرۆكی فەرەنسا لەبەردەم ئامادەبووان گوتی، "بازاڕەكان دانیشتوان لە نەیجیریان نەك لە ناوچەی ساحی، ئەوەش سرووشتی نییە بۆ سەرۆكی كۆمپانیاكانی فەرەنسا لە دەرگاكانی نەیجیریا بدەن، بەڵكوو لەداهاتوو ئەوە دەبێتە بژاردەی روون.
لەو سەروبەندەدا گۆڤارە فەرەنسییەكە ئاواڕی لەو ریكلامانە داوەتەوە كە كۆنتڕۆڵی دیمەنەكەیان كردووە، بۆ نموونە كۆمپانیای (JBS) كە كۆمپانیایەی گەورەی تایبەت بە گۆشتی بەڕازیلییە، كە خوان باتیستا بەڕێوەی دەبات، كۆمپانیاكە راگەیاندووە، كە بڕی دوو ملیار و نیو لە كەرتی پەلەور و ئاژەڵ لە نەیجیریا وەبەرهێنان دەكات.
هاوكات لەگەڵ ئەوەدا هەندێك هەواڵ بڵاودەبێتەوە، كە مۆركی سیاسی پێوەیە، بۆ نموونە چاد رۆیشتنی هێزەكانی فەرەنسای راگەیاند، سەنیگال رایگەیاند، نایەوێت هیچ بنكەیەكی سەربازیی فەرەنسا لەسەر خاكی وڵاتەكەی هەبێت.
قۆناغێكی نوێی ماكرۆن
لەچوارچێوەی ئەوەی لە پێشتر باسمان كرد، گۆڤاری جۆن ئەفریك پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا دەكرێت سەردانی سەرۆكی نەجیریا وەك گەڕی دووەم لە سیاسەتی ئەفریقیای ماكرۆن لەدوای شكستەكانی لە ناوچەی ساحیل بڕوانین؟
گۆڤارەكە باس لەوە دەكات ئەستەمە قەبارەی پاشكەشە ستراتیژییەكانی پاریس تووشی بووە كەم بێتەوە، كە كودەتاكان كۆتایی بە سیستەمەكان بە كودەتا لادرا كە دژایەتیان بۆ فەرەنسا راگەیاند.
بەڵام لە هەمان كاتدا گۆڤارە فەڕەنسیەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كە كرانەوەی پاریس لە چوارچێوەی ستراتیژیەتێكی درێژمەودایە.بەگوێرەی گۆڤارەكە ئەو ستراتیژیەتە دووبارە تێكەڵكردنەوەی كۆمپانیا فەرەنسیەكانە لە پێشبڕێكی جیهانگیرییە.
مارك ئەنتوان بیرۆز دی مۆنكلۆ لە پەیمانگەی لێكۆڵەوە لەپێناو پەرەپێدان دەڵێت، بۆشایەكی گەورە لەنێوان وەبەرهێنانی سیاسی و سەربازیی فەرەنسا لە (لەناوچوونی پشتەوە)ی فرانكفۆرتی بۆ داگیركراوەكانی پێشووی لەلایەك هەیە، لە لایەكی دیكەشەوە بەشێوەیەكی سەرەكی لە ئەفریقیای زمان ئینگلیزی كە لە نەیجیریا دەست پێدەكات.
لەو چوارچێوەیە گۆڤارەكە ئاماژە بەوە دەكات كە بە درێژایی (20) ساڵی رابردوو هەوڵی داوە ئامادەیی كۆمپانییەكانی لە دەرەوە بەهێز بكات، لە پاڵ ئەوەدا كۆمپانیا چینییەكان لەپاڵ كۆمپانیا هندی و توركیا دوو ركابەری سەرسەخت بوونە.
بەرپرسێكی باڵای فەرەنسی كە لەسەر پرسە سیاسی و ئابووریییەكان گفتوگۆی لەگەڵ چین دەكرد دەڵێـت، "ئەوروپا دوودڵ بوو لە كردنەوەی بازاڕەكان، ئەوەش لە كاتێدا هێزێكی تازەپێگەیشتووی وەك پەكین ئاراستەیەكی بارزگانی دوژمنكارانەی گرۆتۆبەر.
وەربەرهێنانە نوێناكان
بەرپرسێك سەبارەت بە هەماهەنگی سیاسەتی حكومەتی دەڵێ، "ئێمە بە بێ نەیجەیر باشترین دۆخەمان هەیە. ئەو سەرچاوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كۆمپانیای ئۆرانۆ كە كۆمەڵەی سامانی ژێرزەوی فەرەنسایە، تەنیا لە (20%) یۆرانیۆمی لە نەیجەر بەر لە راگرتنی چالاكییەكانی لەوێ بەدەست هێناوە، كە تێچووی كاركردن لەو وڵاتە بە شێوەیەك بەرزبۆتەوە.
لەو خاڵەوە گۆڤاری جۆن ئەفریك پرسیار دەكات ئایا ئەوە تەنیا هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو شكستە؟ گۆڤارەكە وەڵام دەداتەوە، دەكرێت بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی ئەو شكستە بێت، بەڵام لە راستیدا بەرهەمی ناوخۆی هەر پێنج وڵاتەكەی ساحیل كە فەرەنسیا دەركرد ناكاتە (100) ملیار دۆلار، ئەوەش بەرانبەر پێنجیەكی بەرهەمی نەیجیریایە كە دەگاتە (470) ملیار دۆلارە.
گۆڤارەكە تیشك دەخاتە سەر كردنەوەی چەند بانكێكی نەیجیری لە فەرەنسا، ئەوەش رەنگدانەوەی لەسەر هەماهەنگی ئابووری چالاكتر دەبێت.
جۆلز ترینیر، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیا مادرۆما پارتنز دەڵێت، "دەرچوونی بەریتانی لە یەكێتی ئەوروپا دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ فەرەنسا، ئەو هەوڵانەی پاریس بۆ خزمەتگوزاری دارایی دەستی پێكردووە ئەو هەوڵانەن كە لەندەن جێیهێشتووە.
لە لایەكی دیكەوە گۆڤاركە باس لەوە دەكات لە میانەی سەردانی سەرۆكی نەجییریا بانكی زینیسی سەر بە لقی بەریتانی لە پاریس كردۆتەوە.هەر سەبارەت بەو پرسە ئاداۆرا ئۆمیۆجی، بەڕێوبەری گشتی لە كۆمەڵەی زینیس جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، فەرەنسا خاوەنی هێزێكی ئابوورییە پێگەی نموونەیی لە پەیوەندی لەگەڵ بازاڕە فرەنكوفۆنییەكانی وەك كامیر و ساحل عاج هەیە.
بانكی ئەكسیسس كە لە (2023) لقی لەندەنی بۆ پاریس گوازراوەتەوە دەڵێت، "دەرچوونی بەریتانیا دەفەرتێكی گرنگ بوو بۆ فەرەنسا.سەرەڕای ئەوەش گۆڤارەكە روونی دەكاتەوە كە تۆنی ئیلۆمیلۆ، سەرۆكی بەڕیوەبردی بانكی " UBA" رێككەوتنی لەگەڵ ئەنتوان ئەرماند، وەزیری دارایی فەرەنسا واژۆ كرد بۆ كردنەوەی بانكێك بە هەموو خزمەتگوزارییەكان لە فەرەنسا.
ئیلۆمیلۆ دەشڵێت، دیدگایەكمان دەوێت ئاوێتەی زیاتر لەنێوان كۆمپانیا فەرەنسی و نەیجیرییەكان بكات و پەیوەندی لەنێوان ئێوە و ئەفریقیا بكات. بەقسەكردن لەسەر وەبەرهێنانی فەرەنسی كە لە نەیجیریا فراوان دەبێت، گۆڤارەكە ئەوەی بیرهێناتەوە كە پارتیك بۆیانی كە لە مانگی ئایاری (2024) رایگەیاند، پێی باشترە كە شەش ملیار دۆلار لە ئەنگۆلا لەبری نەجیریا رابگەیێنێت، ئێستاش پابەندە بە خەرجكردنی ساڵانە بە نزیكەی ملیارێك دۆلار لە نەیجیریا بۆ (10) ساڵی داهاتوو.
لە نەیجەر كۆمپانیای شنایدەر ئەكلیتریك و سەبای لەگەڵ كۆمپانیای فلاور میلز بۆ درووستكردنی كارگەی لیمسانۆل بە بڕی یەك ملیار و (600) ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی پەینی كیمیاوی.
سەبارەت بە كۆمەڵەی سویز لەو ناوچەیە گۆڤاری جۆن ئەفریك دەڵێـت، لەدوای ئەوەی هاوكاری شاری ئیكۆ ئەتڵەس سیتی كرد كە شارێكی نوێ بە دووری (10كم²) دوور لە دەریا ئەو كۆمپانیایە گرێبەستی سەرپەشتی ئاوی لە ویلایەتی لاگۆس بەدەست هێنا.
بەگوێرەی گۆڤارەكە كۆمپانیای دانوون بە درێژایی (10) ساڵ وەبەرهێنانی لە كۆمپانیای ڤان میلیك چڕكردۆتەوە.
لە كۆتاییشدا گۆڤارەكە پرسیاری ئەوە دەكات، ئایا لەدوای ئەوەی ماكرۆن گوتی، فەرەنسا و نەیجیریا هەرگیز ناكۆك نابن، ئایا هاوبەشایەتییەكی تایبەتی نوێ لە دایك دەبێ.؟
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment