گوتەبێژی ئەکپارتی: چیتر تەحریری شام لە لیستی تیرۆر نییە تورکیە

نوچە نێت

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئەکپارتی و رایگەیاند، "سەرۆکی تەحریری شام پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بەستووە، تاوەکو ئێستا لە لیستی تیرۆرن و ئێمەش وریاین و دەبینین، کاتێک بەفەرمی پەیوەندییەکان دەستی پێکرد لەلای ئێمە وەک رێکخراوێکی تیرۆر نامێنن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/کانوونی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، گوتەبێژی ئەکپارتی لە بەرنامەیەکدا سەبارەت بە چەکدارانی تەحریری شام کە تورکیا لە ڕابردوو وەک رێکخراوێکی تیرۆر ناوی دەبرد دەڵێت، "ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میتی تورکیا هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئەو رێکخراوە لە سووریا کۆبوونەوە، ئێمە ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسیی پەیرەوی دەکەین لە پەیوەندی داین لەگەڵ هەمو وبازنەکان، هەروەها یەکێتی ئەوروپاش پەیوەندی بە سەرۆکی تەحریری شام کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە لیستی تیرۆر دانە، ئێمە وریاین و لە گفتوگۆداین و لەرابردوو ئەوان لەلای ئێمە تیرۆر نینە."

چەلیک ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر هاتوو ئێمە پیشتیوانیان بکەین بە ئاشکرا دەیڵێین، باس لەوەدەکەن کە ئێمە پشتیوانیمان کردوونە و دەڵێن تورکیا هانیداون بۆ هێرشکردن، بەڵام ئەمە راست نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە دژی ئەوەین خوێن برژێت و ئەوەی ڕوویدا دروستکردنی وێنەیەک بوو لە نێوان سیاسەتی ئەو وڵاتە و وڵاتە زلهێزەکان بوو وە ئەسەدیش بەمەرازینە بوو."

چەکدارانی تەحریری شام لە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستەکانن، لە (8)ـی ئەم مانگە توانیان کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشا ئەسەد بهێنن  و دەست بەسەر سووریا بگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین