وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەر پەکەکە و یەپەگە لە سووریا نەکشێننەوە جوولەی سەربازی ئەنجامدەدەین تورکیە

نوچە نێت

فاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، "مەرجەکان دیارە بۆ ئەوەی تورکیا جوولەی سەربازی لە ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام نەدات، پێویستە هەموو ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پەکەکە لە سووریا نەمێنن، بەڵام بەداخەوە هیچ ئامادەکارییە و نیازێک بۆ جێهێشتنی نابینین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا سنیاڵی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆسەر ڕێکخراوەکانی پەکەکە و یەپەگە لەسووریا دەدات و دەڵێت، "ئەگەر ئەم ڕێکخراوانە لە سووریا نەکشێنەوە جوولەی سەربازی ئەنجام دەدەین."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە ئەو رێکخراوە تیرۆرستانەی سەر بە وڵاتانی وەک تورکیا و ئێران وعێراقن وە ناویان لە لیستی چەکدارانی تیرۆرستی نێودەوڵەتییە سووریا بەجێبهێڵن."

فیدان راشیگەیاند، "مەرجی ئێمە و حکومەتی نوێی سووریا دیارە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیەۆنی سەربازی ئەنجام نەدەین، پێویستە ڕێکخراوەکانی هەسەدە لە سووریا بکشێنەوە، بەڵام بەداخەوە هیچ ئامادەکارییەک و نیازێک بۆ ئەمە نابینین." 

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بەفشارەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەی جوولەی سەربازی لەسووریا ئەنجام نەدەن گوتی، "ئێمە قسەکانمان ڕوونە و پێشمان راگەیاندوون چ مەبەستێکمان هەیە، سەرەرای هەڵوێستی ئەمەریکا پێشتر ئۆپەراسیۆنمان لە دژی ئەو ڕێکخراوانە ئەنجام داوە، ئەگەر یەپەگە لەسووریا بمێنێت دووبارە دەست بە جوولەی سەربازی دەکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین