ئەکپارتی داوا لە پەرلەمانی تورکیا نەورۆز بکرێتە پشووی فەرمی
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (15/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندنت) بڵاویکردەوە، سێرکان بایرام پەرلەمانتاری ئەکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا پێشنیاری بە یاساکردنی فەرمی نەورۆز لە تورکیا دەکات و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد.
ئەو پەرلەمانتارە لە بارەی نەورۆزەوە دەڵێت، "نەورۆز بە واتای ڕۆژێکی نوێ دێت، نەورۆز بە واتای لە دایکبوونەوە دێت، نەورۆز بە واتای تەبایی و یەکریزی و برایەتی دێت."
ئاماژەی بەوەشکرد من وەک پەلەمانتارێکی ئەکپارتی ئەمڕۆ پێشنیازە یاسایەکم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی نەورۆز بە بۆنەیەکی فەرمی بناسێنرێت، هەروەک دەزانن سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە (21)ـی ئاداردا لێدوانێکیدا، لەم چوارچێوەیەدا دەخوازین ئەم هیوایەمان بێتەدی لە پێناو جێبەجێکردنی تێروانینی گەلەکەمان و بۆ ئەوەی کەشی ئارامی لە وڵاتەکەمان و جیهان زاڵبێت چاوەروانی لە هەموو لایەنەکان و پەرلەمانتاران دەکەم پشتگیری لە پێشنیازەکەم بکەن و نەورۆز وەک رۆژێکی پشووی فەرمی دیاریبکرێت.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، سەرۆک کۆماری تورکیا لە (21)ـی ئاداری (2025) یەکەم ڕۆژی نەورۆز بەشداری ئاهەنگی کرد و ڕایگەیاند کە دەیانەوێت، ئەم ڕۆژە لە هەموو تورکیا بکەنە پشووی فەرمی نەورۆز، هەروەها ئەو پەرلەمانتارە پێشنیازی ئەوەی کرد دەستەواژەی "پشووی ڕۆژی (21)ـی ئاداری نەورۆز" بۆ پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای پشووەکان زیاد بکەن و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment