ئایا دوای ئەسەد پەیوەندییەكانی توركیا و ئێران تووشی قەیرانی دیپلۆماسی دەبێت؟
نوچە نێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
كەناڵ 12ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێكدا تیشك دەخاتە سەر ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیا و ئێران كە بەهۆی روخانی رژێمی سووریا درووست بووە، چەند پێشنیارێكیش بۆ هێوركردنەوەی دۆخی ئیسرائیل و توركیا دەخاتەڕوو، لە بەشێكی راپۆرتەكە هاتووە، دوای كەوتنی بەشار ئەسەد كە لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرا، ئۆپۆزسیۆنی سووریا هاتە سەر دەسەڵات، لەدوای ئەو گۆڕانكاریانە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەنقەرە و تاران بە جۆرێك زیادی كردووە كە لە چەندین ساڵی رابردوو بەو جۆرە نەبووە.
كەناڵ 12 لایەنێكی ئاماژەكانی ئەو ئاڵۆزییانەی نێوان هەردوو وڵاتی خستۆتەڕوو، روونیشی دەكاتەوە، كە ئێران پیلانی بەكارهێنانی كارتی رێكخراوە كوردییە چەكدارەكانی دژ بە توركیای هەیە.
ئەو ماڵپەڕە داوا لە ئیسرائیل دەكات ئەو ئاڵۆزیانەی نێوان هەردوو وڵات بقۆزێتەوە هەوڵێك بۆ نزیكبوونەوە لە ئەنقەر بدات، تاوەكوو بگەن بە لێكتێگەیشتن، ئەو هەوڵەش لە سایەی ئەو پلانە دەبێت كە رەجەب تەیب ئەردۆغان هەیەتی بۆ رۆڵبینینی زیاتر لە دیمەشق و بەیرووت و بەغدا.
راگەیاندنی جەنگێك
ئەو ماڵپەڕە ئیسرائیلییە پێیوایە، توركەكان بەهۆی سەركەوتنی ئەحمەد شەرع و هێزەكەی تووشی سەرسوڕمان بوون، هەرگیز بیریان لەوە نەكردبۆوە، كە تەنیا بە (18) هەزار چەكدار دەتوانن كۆشكی سەرۆكایەتی سووریا كۆنتڕۆڵ بكەن، ئەوەش پێچەوانەی ئەو لێتێگەیشتانەیە كە بەر لە كەوتنی بەشار ئەسەد كرابوون، چونكە هەموو ئەوەی توركەكان ئاواتەخوازی بوون ئەوە بوو گرووپە یاخیبووەكانی پارێزگای ئیدلیب هەندێك ناوچەی زیاتر كۆنتڕۆڵ بكەن و هەڕەشەكانیان بۆ سەر ئیدارەی خۆسەری كوردی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا بەهێزتر بكەن، بەڵام دۆخەكە پێچەوانە بۆوە.
ماڵپەڕەكە باس لەوە دەكات، رووداوەكانی دواتر بووە زیادبوونی ململانێی نێوان توركیا و ئێران، كە دوو ئیمپراتۆری پێشوون چەندین سەدەیە لە سایەی هەماهەنگی و هاوبەشی لە ململانێیان دابوون، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا گەیشتۆتە "خاڵی كوڵان" عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەكی نیمچە راشكاو هەڕەشەی لە ناوبردنی لە ئیدارەی نوێی دیمەشق دەكرد.
ماڵپەڕەكە ئاماژە بەوەش دەكات، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئێران و سووریا وەستاوە، هەروەك دەستپێكردنی پەخشی فارسی رادیۆی فەرمی توركیا ترسی راستەقینەی لەناكاوی لە تاران درووستكردووە، جگە لەوەش بەرپرسانی ئێران ئەردۆغان بە هەوڵدان بۆ زیندووكردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێ تۆمەتبار دەكەن، پەخشی فارسیش بە راگەیاندنی جەنگ وەسف دەكەن، كە پێشتر ئەو دوژمنایەتییە ئاشكرایە لەنێوان ئەو دوو وڵاتە تۆمار نەكراوە.
هەروەك نوێترین وێنەی ئەو دیدارە سەرپێیەی مەسعوود پزیشكیان و ئەردۆغان گفتوگۆیەكی فراوانی لەناوخۆی ئێران درووست كرد، كە ئەوەی لێ دەخوێندراوە سەرۆكی ئێران لەپێش ئەردۆغان خۆی زەلیل كردووە.
دەربارەی پرسی كورد، ماڵپەڕەكە ئاماژە بەوە دەكات، بەرژەوەندییەكی ئیسرائیل لە پارێزگاریكردن لە حكومەتی خۆسەری كوردی لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات هەیە، بەڵام گەمژەییە ئەوە رابگەیێنین
لێتێگەیشتنە هێمنەكان
لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتە هاتووە، ئێرانییەكان بەرژەوەندیەكی هاوشێوەیان هەیە، بەڵام لەبەر لێكدانەوەكانی دیكە چەندین ساڵە دژ بە توركیا پارێزگاری لە كارتی كورد دەكات، ئەمجارە روونە ئەردۆغان نیازی كۆتاییهێنانی هێنانی ئیدارەی سەر بە هێزە كوردییەكان هەیە، تەنیا ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكی رایبگرێت.
ئەردۆغان وەك هەمیشەیی خۆی هەڕەشەی هێرشی گەورەی سەربازی دەكات، پێشنیاریشی بۆ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات كردووە، كە لەگەڵ ئەحمەد شەرع رێككەوێت و دەسەڵاتی خۆسەری هەڵوەشێنێتەوە و هێزە كوردییەكان لەگەڵ سوپای نوێی سووریا یەك بخات، بەڵام ئەم كارەش بەدڵی ئێران نییە.
ماڵپەڕەكە پێیوایە، ئیسرائیل كارێكی باش دەكات كە هەوڵ بدات ئیدارەی نوێ ئەمەریكا هانبدات تاوەكوو نێوەندگیری لەنێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب بكات، ئەوەش لەپێناو گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هێمنانە سەبارەت بە سووریا و بەیرووت، لەم ڕەووە كە ئەردۆغان هەوڵ دەدات رۆڵی گەورەتر ببینێت، ئەو دیدە بۆ ئەردۆغان بەسەر هەوڵەكانی بۆ بەغداش جێبەجێ دەبێت.
ماڵپەڕی كەناڵ 12 لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "لێدوانەكانی ئەم دوایەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەیی توركی كە گوتی، "رێگەی قودس بە دیمەشق تێدەپەڕێت." ئیسرائیلی تووشی دڵەڕاوكێ كردووە. هەروەك هۆشداریش دەدات لەو لێدوانانە كە ئاماژەی شاراوەی تێدا كە توركیا وەك سەرپەرشتیارێكی سەرۆكی نوێی سووریای دەبێت، بەڵام پێویستە خۆبەدوور بگرن لە گۆڕینی رێڕەوی دوولایەنەی نێوان هەردوو وڵات بە ئاراستەی دوژمنایەتی چالاك كە ئیسرائیل تێیدا زیانمەند دەبێت."
هەروەك پێویستە لە ئیسرائیل بەزووترین كات لەگەڵ ئەردۆغان بگاتە لێتێگەیشتن بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات، ئەگەر بەشێوەیەكی لاوەكیش بێت، پاشان گفتوگۆی هێمنانە لەسەر دۆخی نوێی هەرێمی بكەن كە ئەو جەنگە درووستی كردووە، هەرچەندە بیروباوەڕی سەرۆكی توركیا لە ئیسرائیل باش ناسراوە، بەڵام بەگوێرەی مێژووی ئەردۆغان كە بە كردەیی بینیومانە لەپێناو باشتركردنەوەی پەیوەندییەكان لەدوای قەیرانە توندەكان توانای گەیشتن بە رێككەونی هەیە، باشترە هەنگاوە دیپلۆمسیەكان بە ئاراستەی ئەردۆغان لە لەسەرەخۆیی ئیدارە بدرێت دووربێت راگەیاندنەكان.
سەبارەت بە هەنگاوی كردەییش ماڵپەڕەكە ئاماژە بە دۆخی وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتەكە دەكات و پێشنیاری ئەوە دەكات بۆ كاركردن بەو ئاراستەیە پێویستە بە رێگەی كەناڵەكانی دەزگای هەواڵگری بێت.
لە كۆتایی ئەو راپۆرتە هاتووە، لەوانەیە ئەردۆغان هەوڵ بدات وەك هێزی باڵادەست لەو ناوچەی "هیلالی بەپیت" شوێنی ئێران بگرێتەوە، خواستی ئەوەی نییە كە پیلانی ئێران بۆ نەهێشتنی ئیسرائیل بە پیلانی تایبەت بەخۆی بگۆڕێت.
ماڵپەڕی: ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment