ترەمپ: گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەشێوەیەكی ئەرێنی بەڕێووەچوو
نوچە نێت
ئامادەكردنی: ئیسماعیل تەها
دوای كۆتایی هاتنی گەڕی یەكەمی دانووستانەكان نێوان تاران و واشنتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە میوانداری و نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گفتوگۆكان بە شێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت، سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانیش عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو گفتوگۆی ناڕاستەوخۆمان كرد، گفتوگۆكان ئەرێنی بوو، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان وڵاتانی جیهان بە بایەخەوە باسی گفتوگۆی هەردوو وڵات دەكەن و چاوەڕوانن ئەنجامی ئەرێنی لێ بكەوێتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ شەممە (12/نیسان/2025) دانوستاندنەكانی ئێران و ئەمەریكا بەڕێوە چوو، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دانیشتنی یەکەم لە کەشێکی ئارام بەڕیووەچوو و بڕیاریشە ئەنجامدانی گەڕی دووەمی دانیشتنەکان لە شەممەی داهاتوودا بەڕێووەبچێت، سەربارەت بە دۆخی دانیشتنەكان عێراقچی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا هیچ زمانێکی نەگونجاو بەکارنەهێنراوە، لایەنەکان پابەندییان نیشان دا بۆ پێشخستنی ئەو گفتوگۆیانە تا بگەن بە ڕێککەوتنێکی گونجاوی دوو لایەنە.
عێراچی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، نە ئێمە و نە لایەنی بەرامبەر خوازیاری دانوستاندنی بێ دەستكەوت نین، دیارە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە، چونکە پێویستی بە خواستی هەردوولا هەیە. لایەنی بەرامبەر هەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوەش دەكات، دۆخی كۆبوونەوەكان لە جۆری چوارچێوەی بەردەوامی بوو، لە هەفتەی داهاتووش هەوڵ دەدەین باس لە خشتەی دانووستاندنەكان بكەین، كە ئەوەی گرنگ و بنەڕەتییە دانوستاندنی لەسەر بكەین، لە دانیشتنی یەكەممان زۆر نزیكبووینەوە لە دانانی بنەمایەك بۆ دانوستاندنەكان، كە دەتوانین بنەمای داهاتوو دیاری بكەین.
سەبارەت بە دیداری راستەوخۆش، عێراچی دەڵێت، لە كاتی دەرچوونمان لە شوێنی گفتوگۆ چاومان بە شاندی ئەمەریكی كەوت، بە رەچاوكردنی چوارچێوەی دیپلۆماسی چەند خولەكێك گفتوگۆمان كرد.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەكە، ستیڤن ویتكۆف، نێردەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، دۆنالد ترەمپ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی هەردوو وڵات رێنمایی بۆ گفتوگۆ دیپلۆماسیەت پێداین ئەوەندەی بكرێت بەكاری بهێنین.
نێردەی ئەمەریكا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دانوستاندنەكان بە رێگەری ئەرێنی و بونیادنەرانە بەڕێوە وو، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، هەر ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە ئەمەریكا، هەر سەبارەت بە گفتوگۆكان كۆشكی سیپی رایگەیاند، گفتوگۆمان لەگەڵ ئێران زۆر ئەرێنی و بونیادنەرابووە.
كۆشكی سپیی دەشڵێت، ئەو دانیشتنە راستەوخۆیەی كە ویتكۆف ئەنجامی داوە هەنگاوێكە بۆ پێشەوە سوودەكەی بۆ هەردوولا دەگەڕێتەوە، هەردوولا رێككەوتن شەممەی داهاتوو دانیشتنی دووەم بكەن.
دەربارەی هەڵوێستی فەرمی عومان، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، گفتوگۆكان لە كەشێكی دۆستانە بەڕێوەچووە، ئەوەش یاریدەر دەبێت بۆ لێكنزیكردنەوەی دیدگاكان و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری كاركردنی بەردەوام بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پێشوازی لە هەوڵەكانی سەڵەتەنەی عومان دەكەین، ئاماژەكانی گەڕی یەكەمی گفتوگۆی هەردوولا ئەرێنین.
لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە بەغدا پاڵپشتی هەوڵە دیپلۆماسییەكان و چارەسەری كێشەكان بە گفتوگۆ دەكات، كە پێیوایە باشترین چارەسەر بۆ ناكۆكییەكان و بەهێزكردنی سەقامگیری لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەشڵێت، هیوادارین ئەو گفتوگۆیانە لە داهاتوو ئەنجامی ئەرێنی لێ بكەوێتەوە، كە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاڵۆزییەكان و بونیادنانی متمانە لەنێوان هەردوو وڵات، كە لە بەرژەوەندی گەلانی ئەو ناوچەیە بەهێزكردنی ئاسایش و ئاشتی دایە.
وەزارەتی دەرەوەی میسر راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، قاهیرە جەخت لەسەر پاڵپشتی تەواوی دەكاتەوە بۆ ئەو هەوڵە راستگۆیانەی كە عومان دەستی پێكردووە بۆ میوانداری تاران و واشنتن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ، پێشمانوایە ئەو ئاراستەیە كە میسر بانگەشەی بۆ دەكات، ئەوەش لەوە سەرچاوەی گرتووە، چارەسەری سەربازیی قەیارەكانی ناوچەكە ئاڵۆزتر دەكات.
لەدوای كۆتاییهاتنی دانوستاندنەكان عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بەدر حەمەد بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومانی كرد و ستایشی هەوڵەكانی عومانی كرد بۆ نێوەندگیری تاران واشنتن و كە ئامانج لێی بەهێزكردنی متمانە و قووڵكردنەوەی سەقامگیرییە لەو ناوچەیە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی متمانەی خۆی نیشاندان بۆ هەوڵەكانی عومان كە سەركەوتوو دەبێت، لە نزیكردنەوەی دیدگاكانی نێوان هەردوو وڵات و ئامادەكردنی ژینگەیەكی ئەرێنی كە متمانە و هەوڵەكان بۆ قووڵكردنەوەی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ جیهان دەگێڕێتەوە.
میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئاماژەكان بۆ ئەوەن دانووستانەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران ئەرێنی بووە.
نوێنەری رووسیا دەشڵێت، شاندی ئەمەریكا و ئێران دانوستاندنەكانیان بە ئەرێنی و بونیادنەرانە وەسف كردووە، كە ئەوەش مایەی گەشبینییە.
لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دانوستاندنەكانی ئێران و ئێران راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پاڵپشتی تەواوی ئەو هەوڵانەی عومان دەكاتەوە بۆ گەیشنتن بە رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.
سعوودیە ئاماژە بەوەش دەكات پاڵپشتی گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ بۆ كۆتاییهێنان بە هەموو ناكۆكییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەكەین، پێشمان وایە ئەنجامی گفتوگۆكانی هەردوو وڵات پاڵپشتی هاوبەش دەخوازێت بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و جیهان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment