نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریاوە چی دەڵێت؟
نوچە نێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
ئاژانسی (ناشیۆناڵ نیوز) ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاودەکاتەوە کە تێیدا گێر پیدرسەن، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاورباری سووریا باس لە دۆخی سووریا دەکات و دەڵێت، "کاتێکی وەرچەرخانە لە مێژووی سووریادا. هاووڵاتیان (14) ساڵ بەرگەی ئازاری زۆر، ناخۆشی و لەدەستدانیان گرت".
لێرەوە، "هاوخەمی قووڵم بۆ هەموو ئەوانە دەردەبڕم کە ئازیزانیان لە دەستداوە، وێرانکاریان بینیوە، دەستبەسەرکراون و پێشێلکاری مرۆییان بینیوە، برینەکانی هاووڵاتیانی سووریا قوڵن، بەڵام ئەمڕۆ بە هیوایەکی زۆرەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ دەکەن، سەردەمێکی سەقامگیری، ئاشتەوایی، شکۆمەندی و باوەش دەبێت بۆ سوورییەکان".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا جەخت لەوە دەکاتەوە، "ئەوانەی ئاوارە بوون خەونی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ماڵ و شوێنەکانیان و ئێستا کاتی گەڕانەوەی هەموو ئەو خێزانان، هاووڵاتی، منداڵ، گەنج و هەموو کەسێکە کە بەهۆی جەنگەوە لێک جیابوونەتەوە و ئاوارەبوون".
بە دڵنیاییەوە، "سەرەتای یەکگرتنەوە هیوابەخش دەبێت بۆ هەموو ئەوانەی بە ناحەق دەستگیرکراون و خێزانەکانیان و بێسەروشوێنەکان، زیندانییەکان هیوایان بۆ گەڕایەوە و ئازاد کران، بەڵام پێویستە بیرمان بێت ئاڵەنگارییەکانی بەردەمیان زۆر گەورەن، پێویستە گوێبیستی ئەوانە بین کە نیگەرانن. ئێستا کاتی نوێبوونەوەیە لە سووریا، خۆڕاگری هاووڵاتیانی سووریا لە ئێستادا ڕێگایەکە بۆ سووریایەکی یەکگرتوو و ئاشتیخواز و لە داهاتوودا ڕیگەخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری یەکجارەکی".
گومان لەوەدا نییە ئامانجی هاووڵاتیانی سووریا جەخت کردنەوەیە لەسەر خواستە ڕوونەکەی ملیۆنەهایان کە بریتییە لە، "بوونی ڕێوشوێنی گواستنەوەی سەقامگیر و گشتگیر، بەپەلە جێبەجێ کردنی گەڕاندنەوەیان و بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی سووریا بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن تاوەکو هاووڵاتیانی سووریا بتوانن دەست بکەن بە نەخشەکێشانی ڕێگایان بۆ بەدیهێنانی خواستە ڕەواکانیان، گەڕاندنەوەی سووریایەکی یەکگرتوو، سەربەخۆ و یەکپارچە بە شێوەیەک کە بتوانێت پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت".
گێر پیدرسەن ڕاشیدەگەیێنێت، "پێویستە ڕوون هەموو چەکدارەکان ڕەفتاری باش بهاوێژن، لە ڕێگەی یاساییەوە کارەکان ئەنجام بدەن، هاووڵاتیانی سڤیل بپارێزن و دامەزراوە گشتییەکان بپارێزن بۆ ئەوەی کارەکان ڕایی بکرێت".
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاورباری سووریا داوا دەکات، "هەموو سووریاییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکان چارەسەر بکەن، یەکڕیزی بپارێزن و ڕێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن، مافەکانی مرۆڤ لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن لە پیناو بنیاتنانەوەی کۆمەڵگاکەیاندا. دەبێت هەوڵی بە کۆمەڵ هەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و شکۆمەندی بۆ هەمووان. ئامادەم پشتگیری لە گەلی سووریا بکەم لە پێناو گەیشتنیان بە ئایندەیەکی سەقامگیر و گشتگیر کە هاووڵاتیانی سووریا خۆیان بڕیاری لەسەر بدەن".
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا دووپاتی ئەوە کراوەتەوە، "دەیان ساڵە کۆمەڵە کەسانێک ئازاریان چەشتووە بە گەیشتن بە ئەنجامەکانی ئێستا، لایەنی جیاواز پابەندبوون بە یارمەتیدانی سووریا بۆ بنیاتنانی سووریایەک کە دادپەروەری، ئازادی و خۆشگوزەرانی تێیدا فەراهەم بێت، پێویستە هەموومان دڵنیا بینەوە لەوەی کە ئەم گۆڕانکارییە وەرچەرخانە نوێیە دەبێتە هیوا و دەرفەت بۆ هەموو هاووڵاتیان و بۆ سووریا وەک دەوڵەتیش".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment