ئایا ئەردۆغان هاکان فیدان بۆ سەرۆکى داهاتووى تورکیا ئامادە دەکات؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
لە ئەفسانەى کۆنى یۆنانى پرۆتیۆس، خوداى دەریایە بەردەوام تواناى گۆڕینى شێوەى هەیەـ، وەک شەپۆلەکانى دەریا، هیچ هەستێک و کاردانەوەیەکى جێگیرى نییە، دەتوانێت خۆى لە وەڵامى پرسیارەکان بدزێتەوە.
لە سایەى ئەو ئاڵۆزییانەى لە ناوچە دەریاییەکانى لە دەریاى ئیجە و رۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەند روودەدات، وەک دەردەکەوێت یۆنان مامەڵەى کەسایەتى پڕۆتیۆس لەگەڵ تورکیا  دەکات، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا توانایەکى بەهێزى لەگەڵ یارییەکان و گونجاندن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکان هەیە.
رۆژنامەى کاسیمرنى یۆنانى نووسیوویەتى، هاکان فیدان پیاوى دەوڵەتى قووڵە دیپلۆماسییەت و ئامرازە سیخوڕییەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە.
رووانگە جیاوازەکان 
زۆربەى ئەوانەى لەگەڵ هاکان فیدان دادەنیشن ئەوەندە شارەزایى خۆیان نین، ئەوەندەى هاکان شارەزایانە، رووانینە لەسەرەخۆیەکانى هەڵگری بریقەیەکى کەمن، هیچ ئاماژەیەکى هەڕەشەی تێدا نییە، بەڵکوو هەستکردن بە ئارامى و دڵنیایى هەڵگرتووە.
چاودێرانى کەسایەتى فیدان دەڵێن، خاوەنى لێهاتوویەکى کەم وێنەیە لە چرکەساتەکانى سەرەتا لە کۆبوونەوەکانى تێکەڵە بە سەرسوڕمانى کەم و پێکەنینى نەرم، لەگەڵ کەمێک شەرمەزارى سادە، ئامادەبوونى ئینتیباعێک جێدەهێڵێت کە وادەردەکەوێت ئامادەیە بۆ گۆڕانکارى زۆر.  
رۆژنامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هاکان پیاوێکى سەریازیى و دیپلۆماسى دڵسۆزە و شایەنى متمانەیە، لە گفتوگۆکانى بێلایەنى و ئارامى پێوەدیارە، ئەوەش لە کاتێدایە ئەوانەى دیکە هۆشدارى دەدەن کە کەسێکى ئاڵۆزە و هەرگیز چاوەڕوانى لێ ناکرێت. 
دەگوترێت کاتێک لە گفتوگۆیەکى دۆستانە تەوقەت لەگەڵ دەکات، دواتر درک بەوە دەکەیت دوو سێ پەنجەت لەدەست داوە، بەبێ ئەوەى هەست بە هیچ ئازارێک بکەیت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تێروانیانە تەنیا زێدەڕوین، لەوانەیە هیچ پەیوەندى بە هاکان فیدانەوە نەبێت، کە دەکرێت هەموو ئاراستەکانى حەقیقەتى و قەناعەت پێهێنانى لە تواناى خۆیەوە کۆکردبێتەوە، ئەگەر سەیرى ژیانەکەى بکەین ئاماژەى ئەوەى تێدایە.
هاکان فیدان لە (1968) گەڕەکى حەمام ئۆنۆ لە ئەنقەرە لە دایک بووە، کە گەڕەکێکە خانوو و باڵەخانەکانى لەسەر شێوەى عوسمانى درووستکراوە، ئەو پیاوە ئێستا بەشدارە لە درووستکردنى تورکیاى نوێ.
گەڕێکى دڵڕفێنە و پڕە لە چێشتخانە و شوێنى هونەرى، وەک گەڕەکەکانى بلاکا و مۆنستیراکى لە ئەسینا، خودى ناوەکەى واتا ئەو ناوچەى لە دەوروى حەمام بونیادنراوە.
کەسایەتى زەینەدین قەرجە بەگ سەرۆک هۆزێکە لە سەدەى چواردە ژیاوە لە ناوچەى ئەنقەرەى گەورە و دامەزرێنەرى نەوەى "زى قەدەر"ى تورکمانییە کە رۆڵى گەورەى لە درووستکردنى دەوڵەتى عوسمانى هەبووە.
تا ئەمڕۆ ناوى باس دەکرێت، یەکێک لە دیارترین شوێنەوارەکانى ئەو پیاوە حەمامى قەرج بەگە کە بەر لە شەش سەدە درووستکراوە دەکەوێتە گەڕەکى حەمامى ئۆنۆ لە ئەنقەرە، ئایا ناوى هاکان فیدان بە نەمرى دەمێنێتەوە وەک ناوى ئەو سەکردەى ئەو گەڕەکە شەش سەدە پێش ئێستا.
هاکان فیدان خێزاندارە و هاوسەرەکەى ناوى نووران فیدانە، ژمێریارى یاساییە و خەڵکى شارى سیفاسە، سێ منداڵیان هەیە لە ئەنقەرە دەژین.
باوکى هاکان کوردە و فەرمانەبەرى حکومەتە لە شارۆچکەى وارتۆ کە (742) کیلۆمەتر لە ئەنقەرە دوورە، دایکى خەڵکى شارى دەنیزلییە کە ژمارەى دانیشتوانى نزیک لە دانیشتوانى سالونیکى یۆنانى کە (319) کەسن.
فیدان کەسێکى فرەلایەنە لەرووى کلتوورى و نەتەوەییەوە کە تورکیاى پێ جیا دەکرێتەوە، توانایەکى باشى لەسەر مامەڵکردن لەگەڵ دۆسییەکان هەیە بە گۆشەنیگاى جیاواز و نەتەوەی جیاوازەوە كە تایبەتمەندی توركیایە، ئەوەش بۆتە پێدانی توانایەكی جیاواز بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسە جۆراوجۆرەكان بە دیدگای جیاواز و كۆكردنەوەی روانگە جیاوازەكان و هەندێك جاریش دژبە یەكەكان، ئەوەش رۆڵی دەبێت لە تێگەیشتنی قووڵتر و پەیپێكردنی فراوانتر بۆ هەڵوێستە جیاوازەكان.
ئەو رۆژنامە یۆنانییە دەڵێت، ئەوەش واتا هەبوونی توانایی لەسەر تێگەیشتن لە کورد و تورک و رۆژهەڵاتى و ئەوروپى و کەمالییەکان و بەهەمان لێهاتوویى لە ئیسلامییەکانیش دەگات، لەگەڵ ئەوەى هاکان ئیسلامى نییە، بەڵام واتاى ئەوە نییە رۆژانە نوێژەکانى نەکات، هاکان پەیڕەوى لە دابونەریتە رۆژئاوایەکان دەکات، چاکەتى شین دەپۆشێت، بۆینباغى مارکەى فاکۆ دەبەستێت کە مارکەیەکى تورکى نایابە، ئەوەش رێگر نییە لەوەى نێرگەلەى کلاسیکى بکێشێت، ئەو سیفاتانە بۆتە چەکێکى کارا لە کاتى پێویست بۆ کۆکردنەوەى نهێنیەکان و گواستنەوەى بە لێهاتوویى لە رووناکى رۆژ و تاریکى شەودا بیگوازێتەوە.
هاکان هەڵگرى پرۆتیۆسى تورکییە، ئەوەش هەستێکى رۆمانى لەبەرانبەر دەوڵەت بۆ درووستکردووە، ئەوەش هەستێکە دەبێتە مایەى سەرسامى بە تورکیا و رەنگدانەوەى نەرێنى لە بەرانبەر یۆنان دەبێت، هاکان پەیوەندى تایبەتى بە مێژووەوە هەیە، خواستى هەرزەکارى بووە، بۆ ئەوەى ببێتە بەشێک لێى، ئەو خواستەش لە کۆتایى رایکێشاوە بۆ ناو سوپاى تورکیا.
هاکان لە ئەکادیمیاى سەربازیى و قوتابخانەى زمانەکانى سەر بەهێزەکانى وشکانى خوێندوێتى بۆ ئەوەى ببێتە ئەفسەر چەند ساڵێک خزمەت بکات لە لیواى وەڵامدانەوەى خێرای سەر بە هێزەکانى هاوپەیمانى ناتۆ لە ئەڵمانیا، لە ساڵى (2001) خزمەتى سەربازیى کۆتایى هاتووە.
بەهۆى تمووح و هەوڵەکانى و خۆشەویستى بۆ زانست، ئەو دەرفەتەى لە ناتۆى قۆستەوە بۆ خوێندنى ئیدارە و زانستە سیاسییەکانى لە زانکۆى مەریلاند لە ئەمەریکا قۆستەوە، لەوێ لە تێگەیشتنى ئەمەریکیەکان و رۆڵیان و ئاشنابوونیان.
لە (2001) هاکان فیدان گەڕایەوە تورکیا ماستەر و دکتۆراى لە زانکۆى بیلکنت لە ئەنقەرە بەدەست هێنا، نامەى ماستەرەکەى بەناوى "هەواڵگرى و سیاسەتى دەرەوە" بوو، پاشان لە ژیانى پیشەیى تێێدا دەست بەکار بوو.
هاکان لە میانەى تێزەکەى هەوڵى دا لەو رۆڵە نهێنیە بگات کە هەواڵگرى لە درووستکردنى سیاسەتى دەرەوە لە چوارچێوەى کاریگەرى بێدەنگى و شاراوە بگات، کە دەکرێت جێدەستى لەسەر یەلاکردنەوەى رووداو و بڕیارەکان دیار بێت.
نهێنى وەک بەهایەکى گەورە
هاکان کاتێک سەرۆکى دەزگاى هەماهەنگى و هاوکارى تورکى (تیکا) بوو ئەو دەرفەتەى بۆ رەخسا  ئەو تیۆرانەى فێرى ببوو لە چاوچێوەى جێبەجێکردنیان تێیان بگات، کە تایبەت بوو بە گەشەى نێودەوڵەتى و کارى مریى و چەندین وڵات کارى دەکرد.
لەو ماوەیە هاکان بەشێک بوو لە کۆمەڵەى گەنجان لە ناوەڕاستى سییەکانى تەمەنى بوو، تووشى بێهیوایى بوو لە سەرکردایەتى کەمالى کە تووشى وەستان ببوو، بەتایبەت لە ئاراستەى وڵات بەرەو سندووقى دراوى نێودەوڵەتى.
ئەو کۆمەڵە گەنجە خواستى ونبووى خۆیان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکردەى ئیسلامى دۆزییەوە، کە ئەو کات یەکێک بوو لە کەسە حەماسییەکان بۆ ئەوروپا.
ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى (2003) لە پەرلەمان سەرکەوت، دواى ئازادبوونى لە زیندان بوو بە سەرۆک وەزیران، لە کۆى (10) چوار مانگ بە تۆمەتى هاندان لەسەر رقى ئاینى زیندان کرا.
لە (2007) هاکان فیدان وەک راوێژکارى پرسە سیاسیەکانى دەرەوە و ئاسایش لە نووسینگەى سەرۆک وەزیران دامەزرا، پەیوەندى هاکان لەگەڵ ئەردۆغان زۆر بەخێرایى بەهێز بوو، کە ئەوکاتە سەرۆک وەزیران بوو تاوەکوو ساڵى (2014) پێش ئەوەى ببێتە سەرۆک کۆمار.
ئەردۆغان کۆکردنەوەى زیرەکى شیکارى و تواناى لەسەر ژاردنەوە و هەوڵدان لە پاڵ لێهاتوویى کەموێنەیى لە درووستکردنى تۆڕێکى بەهێزى متمانەى تێیدا بینى، لەوانەیە لەوانەش گرنگتر سادەیى و تەوازوعى بێت، بەهۆى ئەو سیفاتانە لە (2010) هاکان فیدان لە تەمەنى (42) بوو بە سەرۆکى دەزگاى میت، وەک بچووکترین سەرۆک بۆ دەزگاى هەواڵگرى میت.
زۆربەخێرایى روون بۆوە کە فیدان زۆر بەلێهاتوویى سیاسەتى دار و گێزەر بەکاردەهێنێت، هەڵمەتێکى لە دژى رێکخراوە کوردییەکان دەست پێکرد، ئەوەش لە کاتێدا بوو دانوستاندنى بۆ ئاشتى لەگەڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراو دەست پێکرد.
کاتێک لە (2012) هەواڵى ئەو گفتوگۆیانە دزەى کرد، لایەن داواکارى گشتى بانگهێشت کرا، سوڵتان تەداخولى کرد و بەرگرى لێکرد، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە فەرمانەکانى ئەوى جێبەجێکردووە، بە پارێزەرەرى نهێنییەکانى دەوڵەت وەسفى کرد.
نەیارەکانى هاکان پێیانوایە لە هەوڵى کودەتا شکستخواردووەکەى  (2016) کە گولەنییەکان تێیدا تۆمەتبارکران، هاکان ئەردۆغانى ئاگادار نەکردۆتەوە، بەڵام لایەنگرانى جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، خلووسى ئاکار فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى ئەوکاتى لە بوونى جووڵەى گوماناوى لەناو سوپا ئاگادار کردۆتەوە.
هەندێک دیعایە هەیە کە ئەردۆغان لەبیرى تیمە ناوخۆیەکەى لەلایەن رووسەکانەوە هۆشدارى پێگەیشتووە، بەڵام سزانەدانى هاکان لەدواى هەوڵى کودەتاکە بەڵگەیە کە ئەوەى داویەتى بە سەرۆکەکەى زیاترە لەوەى ئاشکراکراوە.
ئەوەشى سەبارەت بە رووسەکان دەگوترێت پەیوەندییەکى بەهێزە وەک لە میانەى دیپلۆماسیەتى نهێنى سووریا و ئۆکراینا لە واقیع دەرکەوتووە.
لەدواى ئەو هەوڵە هاکان فیدان راستەوخۆ دەستى بە هەڵوەشاندنەوەى تۆڕەکانى گرووپى گولەن کرد، ئەو هەڵمەتە بووە هۆى زیندانى هەزاران ئەندامى ئەو رێکخراوە.
هاکان فیدان جووڵەوى دیپلۆماسى گرتەدەست
لە (2023) هاکان فیدان پۆستى وەزیرى دەرەوەى وەرگرت، بەگوێرەى ئەوەى لەناوەندەکانى تورکیا دەگوترێت، دەستەجێ دەجێ دەزگاى دیپلۆماسى کردە پەیکەرێکى یەکگرتوو هەواڵگرى و دیپلۆماسى کۆکردەوە.
هەندێک لە کەسایەتییە دیارە تورکەکان بە چرپەوە دەڵێن، وەزیرى دەرەوە دیپلۆماتکارە خاوەن ئەزموونەکانى پەراوێزخستووە.
لە (13/ 9/ 2023) بە رێوڕەسمى ئەردۆغان یەکەى چەکدارى لەناو وەزارەتى دەرەوەى تورکیا دامەزراند بۆ پارێزگارى لە نزیکەى (260) باڵیۆزخانە و کۆنسڵخانە و ئەرکى دیپلۆماسى تورکى لە جیهان، ئەوانەى گومانەکان دەوروژێنن ئەو هەنگاوە پەردەیەکى دیپلۆماسى بەهێزى داوە بە هەواڵگرى تورکیا، کە کردە نهێنییەکان لە وڵاتان ئاسان دەکات کە تورکیا تێیدا پارێزگارى لە بەرژەوەندییە هەستیارەکانى دەکات.
دواى ئەوەى هاکان فیدان پۆستى وەزیرى دەرەوەى وەرگرت، سەرەڕاى سەرقاڵى بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان لە ژمارەیەک وڵات دەستى بەشدارى لە گفوگۆ بەردەوامەکانى لەگەڵ یۆنان کرد، هەندێک پێیانوایە تورکیا هەوڵى چارەسەرکردنى پرسەکانى نێوان یۆنان ــ تورکیا نادات (ناکۆکییەکانى دوورگەى قوبرس و سنوورە ئاوییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەند بە شێوەیەکى راستەقینە، بەڵکوو لە نێوان ساڵانى (2020 و2022) وا خۆى نیشان دا کە بە پەلەیە بۆ رەوانەکردنى پەیام بۆ رۆژئاوا، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان لە مانگى ئەیلوولى ئەمساڵ بۆ ئامادەسازى بۆ گەڕى نوێى گفتوگۆکان دەست پێکردووە، وەک چاوەڕوان دەکرێن، ئەو گەڕانەى دیپلۆماسى گرنگترن، کە ئەردۆغان بەهایەکى گەورەى بە جۆرى ئەو دیدارانە داوە بەو سیفەتەى بەڵگەیە لەسەر رێزێکى گەورە، ئەوەشى لە دیدارى رۆژنامەى کاسیمرنى جەخت لێکردەوە، بەلگەشى بە کۆبوونەوەکانى یۆنان و تورکیا لە پەراوێزى راگەیاندنى ئەسینیا هێنایەوە.
لە (7/12/2023) لە میانەى سەردانى ئەردۆغان بۆ ئەسینا هەردوو وڵات راگەیاندنى ئەسینایان بۆ پەیوەندى دۆستانە و رێزى دراوسێیەتى راگەیاند.
لەو راگەیاندنە هاتووە، تورکیا و یۆنان بڕیاریان داوە راوێژەکان بەردەوام و بونیادنەران بن بۆ گفتوگۆى سیاسى و خشتەى کارە ئەرێنییەکان و رێکارەکانى بونیادنانى متمانە.
فیدان دەردەکەوێت و چەند جارێک چاوى بە جۆرج جیرابیتریتس لە ئەنقەرە و لەندەن و نیویۆک کەوتووە، کۆتا جاریش لە ئەسینا بوو، ناکۆکییەکانى جیامان دەکاتەوە لەسەر مێز دەبێت و لە پاڵ ئەو ژەمە بە تامەى یەکمان دەخات.
ئەوانەى بەدواى رێڕەوى ژیانى فیدان دادەڕۆن پێیانوایە بە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکى رووسیا دەچێت، کە ماوەیەکى زۆر لە هەواڵگرى بوو، جێگەى متمانەى بۆیس یەڵتسن، سەرۆکى ئەو کاتەى رووسیا بوو، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ببێت بە جێگرەوەى.
بە هەمان شێوە هاکان فیدان ئەو کەسەیە ئەردۆغان بۆ گرەنتى گواستنەوەى نەرم و ئارامى دەسەڵات لە ئەنقەرە دیاریکردووە، هیچ شتێکى دڵنیا نییە، بەڵام تەنانەت ناوەکەشى بیرۆکەى داهاتووێکى پاڵەوانى لە یادگەى مرۆڤ دەچێنێت، چونکە هاکان بە تورکى واتا فەرمانڕەوا، بنەڕەتى دەگەڕێتەوە بۆ وشەى تورکى و مەنگۆلى کۆن "خان".
فیدان لە تورکى واتا "لق" یاخود "چڵ" ئەوەش وشەیەکە ئاماژەیە بۆ دارێکى بچووک بەهێز و زیندوو گەشە دەکات بە چاندن ناسراوە، بۆیە هەموو شتێک چاوەڕوانکراوە، لەوانەیە خان ئەو هاکانە بێت چێندراوە لە سیاسەتى تورکیا بەڵێندراوە، لەو کەسایەتیانەیە ساڵانێکە جێگەى بایەخمانە بۆ ساڵانێکى درێژى داهاتوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین