کاردانەوەکان لەدژی دانانی قەیووم لە باکووری کوردستان تورکیە

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیووم بۆ هەر یەك لە شارەوانی دێرسیم کە سەر بە دەم پارتی بوو، هەروەها شارەوانی شارۆچکەی پلووری پارێزگای دێرسینی باکووری کوردستان کە سەر بە پارتی جەهەپە بوو دانرا، هاوكات وە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "جەودەت کۆناک هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە پەکەکە و بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی، بڕیاردراوە لە کارەکەی دووربخرێتەوە و بەهۆی ئەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی کۆتایی نەهاتووە و داواکاری گشتی داوای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی کردووە، لەشوێنی جەودەت بڕیاردرا بە دانانی بولەند تەکبییکئۆغڵو، پارێزگاری دێرسیم وەک سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت."
لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە هاتووە، "مستەفا ساریگوڵ، سەرۆکی شارەوانی پلوور لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە کەیسی پەکەکە و کەجەکە و بەتۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆرستی داواکاری گشتی داوای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی کردووە، هەروەها بەهۆی ئەوەی دۆسیەکەی لە لێکۆلینەوە دانەخراوە، بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی لە کارەکەی و بەپێی ماددەی دەستووری تورکیا بریاردراوە حوسێن شامیل سۆزەن، قایمقامی شارۆچکەکە وەک سەرۆکی شارەوانی دابنرێت بە وەکالەت."
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دژی دانانی قەیووم بۆ شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لەراگەیێندراوێکی نووسراودا رایگەیاند، "دەسەلات هەنگاو بەهەنگاو ئیرادەی خەڵک لەناو دەبات، ئەمە هەوڵێکی سیاسییە و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە قەیووم ڕێکخراوە و  شارەوانییەکانی دێرسیم و شارەوانی شارۆچکەی پلووری دەستیان بەسەرداگیرا."
لەراگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "ئەگەر حکوومەت وابیردەکاتەوە بەدانانی قەیووم و ترساندنی پارتەکەمان و دوورخستنەوەی خەڵک لە هەڵبژرادە سیاسیەکان و بەو کوردەتایەی قەیووم رازیبن، ئەوە زۆر هەڵەن، تۆ تەنیا بەدانانی قەیووم بڕیارەکەت جێبەجێ دەکەی، لەبەرامبەر ئیرادەی گەلدا و ئێستا و داهاتووش هەروەک رابردوو شکست دەهێنی."
دەم پارتی سەبارەت بە بانگەشەکانی چرەسەری نوێی ئاشتی لەلایەن حکوومەتەوە دەڵێت، "سیاسەتەکانی دانانی قەیووم و بانگەشەکانی دەستپێکردنەوەی ئاشتی و کۆمەڵایەتی دژی یەکترن."
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە لەهەژماری خۆی لە ئێکس سەبارەت بە دانانی قەیووم رایگەیاند، "ئەو بڕیارە وەک پۆشاکی نە پۆشراوە و دانانی قەیووم بۆ هەردوو شارەوانی دزینی وەسیەتنامەی نیشتیمانی گەلە، ئێوە سەرۆکی شارەوانییەکتان لابردووە کە دووخولە بە دەنگ و ئیرادەی خەڵک هەڵبژێردراوە، بەهۆی ئەوەی (12) ساڵە لەمەوبەر بەشداری لە پرسەیەک کردووە تۆمەتبارتان کردووە، ئەمەش هیچی کەمترنییە لە دوا ململانێی حکوومەتێکی دەستلەکارکێشاوە."
لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی تورکیا لە ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا  حەوت سەرۆکی شارەوانی لە سەرانسەری تورکیا لەکارەکانیان دوورخراینەوە و قەیووم لەشوێنیان دانراوە.
بەهۆی دانانی قویووم دوێنێ لە شەقامەکانی دێرسیمی باکووری کوردستان وەکو نارەزایەتییەک ئاگر کرایەوە، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد، هەروەها وەزرەتی ناوخۆی تورکیا لە شارۆچکەی پلوور قەدەغەی هەموو جۆرە چالاکییەک و خۆپئشاندانێکی دەرکرد.
سەرچاوە: ئاژانسی بی بی سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین