پارتی سەعادەت لە نۆیەمین کۆنگرەی پارتەکەی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت تورکیە

نوچە نێت

پارتی سەعادەت، کە پارتێکی ئیسلامییە لە تورکیا نۆیەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست، پەرلەمانتار مەحمود ئاریکان بە کۆی (823) دەنگ وەک سەرۆکی نوێی گشتی ئەم پارتە هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، نۆیەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی سەعادەت لە هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک بە دروشمی "تورکییەکی گونجاو بۆ ژیان یەنیا بە پارتی سەهادەت بەدەست دێت" بەڕێوەچوو.
لە گۆنگرەکەدا پەرلەمانتار مەحمود ئاریکان و بیرۆل ئایدن وەک کاندید خۆیان هەڵبژارد، ئاریکان بە کۆی (823) دەنگ وەک سەرۆکی گشتی نوێی پارتی سەعادەت دیاریکرا. 

پێشتر تەمێل کەرموڵا، سەرۆکى ئەو پارتە بوو، لە هەڵبژاردنى ساڵى رابردوو لەگەڵ پارتى گەلى کۆمارى و پارتى ئایدە و دیڤا پارت و ئی پارت چووە هەڵبژاردنەکان و توانى (10) كورسى بەدەست بهێنێت.
لەدوای کۆنگرەکە تەمێل کارامۆلئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی پارتی سەعادەت لەدواین وتاریدا رایگەیاند، "ناتوانم بڵێم سەرۆکێکی گشتی زۆر باش بووم، بەڵام هیچ کاتێک سوپاسگوزاری ئەو رێگایەنەبووم کە ستەمکار بۆی دادەرێژین و هەرگیز سوپاسگوزاری کەس نەبووم بۆ کورسی."
پارتی سەعادەت رۆژی 20ی تەممووزی 2001 لەلایەن سیاسەتمەدارى ئیسلامی و بانگخوازی بەناوبانگی کۆچکردوو نەجمەدین ئەربەکان دامەزرا، درێژەپێدەری پارتی رەفاهـ و پارتی فەزیلەتی ئیسلامییە کە لەلایەن دادگەی دەستووری تورکیاوە داخرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین