دەم پارتی داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەی رایگەیاند، "پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی لە نێوان ئیمرالی و دەم پارتی دروستبکرێت." هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەدەم داواکەی سەرۆکی مەهەپە هاتنوو رایانگەیاند، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە.
تونسێر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بەدەم داواکەی باخچەلی دەچێت و رایگەیاند کە دەیانەوێت داواکاری بێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە لە ئیمراڵی کۆببنەوە و دەشڵێت، "ئەگەر ئێوە دڵسۆزن وەرن رێگرییەکانی بەردەم ئەو دیدارە لاببەن و ئەگەر ئاماژە بە ئۆجەلان دەکەی دەرگای ئیمراڵی بکەوە."
سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی پارتەکەی رایگەیاند، "جیاکردنەوەی کور و تورک وەک ئەوە وایە بتەوێت جیهان لە کۆمەڵەی خۆر جیابکەیەوە و ئەمەش مەحاڵە و کارێکی شێتانەیە، پێشتر سەبارەت بە دەستپێشخەریەکەمان بۆ کێشەی کورد چیمان گوتووە ئێستاش لە پشت قسەکانمانین، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی لەنێوان ئیمراڵی و گروپی دەم پارتی دروستبکرێت و بەئیرادەوە  بانگەوازەکەمان دووبارە دەکەینەوە."
باخچەلی ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوەکو ئێستا ئازارێکی زۆرمان جێشتووە، چەک هەڵبژاردن نییە، ئامانجمان سیاسەتێکی لەباوەشگرتنە لەگەڵ برا کوردەکانمان."
سەرۆکی مەهەپە لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، "تورکیا بە مووشک گەمارۆدراوە، ئەوانەی هانی منداڵانی برا کوردەکانمان دەدەن و دەیانبەن بۆ شاخ و کوردەکان دەقۆزنەوە ئامنجێکن بۆ دۆران، هەموو سەرنجەکان لەسەر ئێمەیە لەوانەیە ئەو بریار و هەنگاوانەی دەیدەین ڕەوتەکە بگۆڕێت."
تونسێر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی بەدەم داواکەی ئەمڕۆی باخچەلی دەچێت و رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ تولای هەتیمئۆغڵو هاوسەرۆکی دەم پارتی داواکاری پێشکەش دەکەین و بۆئەوەی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمراڵی کۆببینەوە، و گوتیشی، "ئەگەر ئێوە دڵسۆزن وەرن رێگرییەکانی بەردەم ئەو داواکارییەمان لاببەن و مادەم ئاماژە بە ئۆجەلان دەکەی وەرە دەرگای ئیمراڵی بکەوە."
هاوسەرۆکی دەم پارتی سەبارەت بە دانانی قەیووم لە شوێنی سەرۆکی شارەوانییەکانی پارتەکەی بە، "عەقڵیەتێکی کوردەتایی" ناو دەبات و دەڵێت، "تیرۆری راستەقیەنە دانانی قەیوومە لە شوێنی ئیرادەی گەڵ، ئایا من کە سەرۆکی شارەوانییەکە م و زمانی دایکم هەڵدەبژێرم کارێکی تیرۆرییە و بڵێم وەک کوردێک مافی دەنگدان و هەڵبژاردنم هەیە تیرۆرە؟" 
بەکرهان رەخنەی زیاتر لە حکومەتی تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "ئەو درۆیانەی دەیکەن پشتگوێی بخەن و واز لەم شەڕە  دەروونییە بهێنن، ئێوە بەئاشکرا لە دەرەوە دەڵێت هەموو کوردێک تیرۆرستە و بەکردەوە ئەوە دەکەن، ئێوە ئەو هەڵەیە دووبارە دەکەنەوە پرسی کورد وەک پرسێکی تیرۆرستی دەبینن، لێرەدا ئێوە یان کێشەی کورد چارەسەر دەکەن یان چارەسەرێک بۆ ئەم خەباتە دەدۆزنەوە."
بەکر‌ان راشیگەیاند، "دەسەڵاتدارانی ئاکپارتی زۆر جار باس لە ئەگەری شەڕدەکەن، ئێوە سەرەتا واز لە دانانی قەیووم بهێنن بەچارەسەرکردنی کێشەی کورد دەتوانرێت تورکیا لەو مەترسیانە بپارێزرێت، لێرەدا بانگهێشتی ئەکپارتی دەکەم بۆ ئەوەی رێگایەک بگرێتەبەر کوردەکان لەبەرچاو بگرێت."
هاوسەرۆکی دەم پاری سەبارەت بە دەستپێشخەریەکانی ئەم کۆتاییانە باخچەلی دەڵێت، "ئێوە مەلەوانگەیەکی بەتاڵمان پیشاندەدەن و دەڵێن ئێوە لێرەدا مەلەی بکەن، ئێمەش دەڵێین لە مەلەوانگەی بەتاڵ مەلە ناکرێ، بازرگانییەک هەیە، ئێوە بۆ ماوەی شەش مانگە سەردانیکردنی ئیمراڵیت قەدەغەکردووە و نازانین ئۆجەڵان چی دەڵێت، ئێوە گۆشەگیری هەڵبگرن و بزانین ئۆجەلان پشوو دەدات یاخود نا."
بەکرهان لەکۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان رایگەیاند، "ئێمە لەگەڵ تولای هاوسەرۆکی پارتەکەم دەمانەوێت بزانین و ببینین ئۆجەلان چۆن بیر لە دەستپێشخەریەکەی حکومەتی تورکیا دەکاتەوە و دەمانەوێت وەک دووهاوسەرۆکی پارتەکەمان ڕۆڵمان هەبێت لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی ئاشتی نوێ، ئەگەر دەسەڵات دڵسۆزە با بەربەستەکانی بەردەم ئەو رێگایە هەڵگرن و بچین لەگەڵ ئۆجەلان کۆببینەوە و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە بەدەستبهێنین و ئەوەش گۆرەپان."

سەرچاوە: ماڵپەڕی بی بی سی 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین