سکرتێری گشتی ناتۆ و ئەردۆغان کۆبوونەوە تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و مارک ڕوتێ سکرتێری گشتی ناتۆ کۆبوونەوە، لەدیدارەکە هەردوولا هەڵسەنگاندنیان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی داهاتووی ناتۆ کە بڕیارە لە ساڵی (2026) تورکیا میوانداری بکات و هاودەنگی دابینکردنی ماددی پیشەسازی بەرگریی لەنێوان هاوپەیمانەکانی ناتۆ و تورکیا و بەشدارییەکانی لەو هاوپەیمانیەیان کرد.

دووشەممە (25/تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لە سکرتێری گشتی ناتۆکرد.
لە کۆبوونەوەکە هەردوولا باسیان لەو هەنگاوانەکرد کە پێویستە بنرێت سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا و فەلەستین و ئیسرائیل و شەڕی دژی تیرۆر.
لەدیدارەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی داهاتووی ناتۆ کرد کە بڕیارە لەساڵی (2026) تورکیا میوانداری بکات، جگە لەمەش هاودەنگی دابینکردنی ماددی پیشەسازی بەرگریی هاوپەیمانانی ناتۆ و تورکیا و بەشداریکردنی لە ناتۆیان هەڵسەنگاند.
ئەردۆغان بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی و پاڵپشتیەکانی ناتۆ بۆ ڕووداوی تەقینەوەی ئەنقەرە سوپاسی سکرتێری گشتی ناتۆی کرد.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، "ئەمڕۆ مارک ڕوتێ، سکرتێری گشتی ناتۆ لەسەردانەکی بۆ ئەنقەرە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان، لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگریی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەیەکەوە کۆبوونەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین